ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > موختار زارعی قۆڵبەست کرا

موختار زارعی قۆڵبەست کرا

NNSROJ: بە گوێرەی ئە زانیارییانەی بە ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ گەیشتووە، موختار زارعی چالاکی سیاسیی کورد، پێشنیوەڕۆی یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، لە ماڵی خۆی لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵبەست کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژی ڕاگەیاند کە زارعی, بە بڕیاری داواکاری گشتیی سنە لە لایەن ئیتلاعاتی هێزە ئاسایشییەکانی شارەکە، بە تۆمەتی نووسینی بابەتێکی ڕەخنەیی لەسەر لاپەڕەی فەیسبووکەکەی قۆڵبەست کراوە.

ئەو چالاکە کوردە پێشووتریش چەند جار لە لایەن ئیتلاعاتی سنەوە بە بیانووی جیاجیا بۆ ماوەی کاتی قۆڵبەست یا بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کرابوو.

م. زارعی، ئەندامی پێشووی یەکێتیی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد، زستانی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویش، بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێووڕەسمی ساڵیانی کوژرانی ئیبڕاهیم لوتفوڵلاهیدا قۆڵبەست کرابوو.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: