ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > “پەکەکە دەیهەوێ ببێتە هێزی یەکەم، ئەمە بە دروست نازانین”

“پەکەکە دەیهەوێ ببێتە هێزی یەکەم، ئەمە بە دروست نازانین”

عەمبەرین زەمان- ڕۆژنامەی تەڕەف
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

نێچیروان بارزانی، لە ساڵی ١٩٩٦ی زاینییەوە، بە هەندێک ناوبڕەوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه. ناوبراو بە کەسێکی پڕاگماتیست و قسەخۆش ناسراوە. لەدایکبووی ١٩٦٦ و کوڕی ئیدریس، برای مەسعوود بارزانییە و هاوکات، زاوای مەسعوود بارزانیشە. دایکی کچی بنەماڵەیەکی ناسراوی سلێمانی بەناوی “ڕەحمان ئاغا”یە. یانی بەم شێوە، دایکی نێچیروان بارزانی، رۆڵی پردی پێوەندیی ئێلیتی سلێمانی و هەولێری گێڕاوە. ئێلیتی دوو شار کە بەردەوام لە ڕکەبەرییدا بوونە. نێچیروان بارزانی پەلی بۆ بواری میدیاش هاویشتووە و ئێستا خاوەنی کاناڵیکی ئاسمانی بە ناوی ڕووداوە کە ماڵپەڕەکەی بە سی زمانی کوردی، ئینگلیزی و تورکیش وەشان دەکات. دەگوتری کە ناوبراو پارەیەکی زۆریشی لە گیرفانی خۆی، بۆ ڕزگارکردنی ئەو ژنە ئێزیدییە بەدیلگیراوانە خەرج کردووە. دواجار کە هاتمە هەولێر، داعش لە ٢٣ کیلۆمیتری شارەکە بوو. مانگی سیپتامبر بوو، چەکدارانی داعش بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا پاشەکشەیان پێکرابوو. لە شنگال، کەرکووک و مەخموور، هێزی پێشمەرگە و هەروەها چەکدارانی باڵی سووریای پەکەکە واتە یەکینەکانی پاراستنی گەل[YPG] شەڕی داعشیان دەکرد. داعش کەڵکی لە ناخافڵبوونی پێشمەرگە وەرگرتبوو و لە شنگال پاشەکشەی بە پێشمەرگە کردبوو. ئەمەش کوردستانی عێڕاقی تووشی شۆکێکی دەروونی قووڵ کردبوو. تورکیا کە تا دوێنێ بۆ کوردەکانی عێڕاق لە ئەمریکاش گرینگتر بوو و حیسابی “هاوپەیمانی ستراتێژیک”ی بۆ دەکرا، ون ببوو. مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لەو هەڵوێستەی تورکیا سەری سووڕ مابوو، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تەنانەت نەیتوانی تووڕەییەکەی سەبارەت بەو مەسەلە بشارێتەوە و بە زمانێکی توند ڕەخنەی لە تورکیا گرتبوو و لە جێگەی، سپاسی ئێرانی کردبوو کە بەفریایان کەوتووە. پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا خەساری دیتبوو. لانیکەم لە دەرەوەڕا کە تماشای وەزعەکەت دەکرد، ئاوات دەهاتە بەرچاو. بەڵام وادیارە کە مەسەلەکە، لە پشت پەردە، تەواو بەو شێوەش نەبوو کە باسکرا. ئەو مژارەم لەگەڵ نێچیروان بارزانی، سەرۆک وەزیرە ٤٩ ساڵە و پڕاگماتیستەکەی هەرێمی کوردستان خستە بەر باس. بارزانی پێوەندییەکی دۆستانە و نزیکیشی لەگەڵ سەرکۆمار ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سازکردووە. ناوبراو وێڕای ئاماژەکردن بەوەی کە ئێران ڕۆژ بەڕۆژ کاریگەریی لەناو عێڕاقدا زیاتر دەبێ، داوا دەکات کە تورکیا ڕۆڵێکی چالاکتر لە عێڕاقدا بگێڕێ. لە ڕێپۆرتاژێکی یەک و نیو کاتژمێریدا کە لە کۆشکی تایبەتی نێچیروان بارزانی ئەنجاممان در، باسمان لەو بابەتانە کرد:

ئەمبەرین زەمان: دواجار کە هاتم، تەواوێک لە تورکیا ناهومێد ببوون. ئێستا پێوەندییەکانتان لەگەڵ تورکیا چۆنە؟
نێچیروان بارزانی: تا ڕادەیەک تووشی دڵساردی و ناهومێدی بەرانبەر بە تورکیا بووین بەڵام ئەوکات، لە مانگی ئەگۆستدا ئەو ڕووداوانە قەومان، تورکیاش لە دۆخێکی هەستیار دابوو. سەردەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بوو. ئاکەپە خەریک بوو سەرۆکی نوێی هەڵدەبژرارد و ئەو گواستنەوەش بێ ژان نەدەبوو. هاوکات سەرکۆنسووڵ و کارگێڕانی کۆنسووڵخانەی تورکیا لە مووسڵیش دیلی داعش بوون. سەرەڕای ئەوانەش، ئێمە چاوەڕوانی زۆرمان لە تورکیا هەبوو.

ئەمبەرین زەمان: مەسەلەن چ چاوەڕوانییەک؟
نێچیروان بارزانی: مەسەلەن بە شێوەیەکی بەپەلە، بنکەکانی داعشی لە ڕێگەی ئاسمانەوە بۆردومان کردبا. خۆ تورکیا هەر لەنێو هەرێمی کوردستان، لە بامەڕنی بنکەی عەسکەری هەیە، تانکی هەیە، وامان دەزانی کە ئەو هێزانە، بە خێرایی دەستێوەردان دەکەن.

ئەمبەرین زەمان: داوایەکی لەم چەشنەتان لە تورکیا کرد؟
نێچیروان بارزانی: ئەی چۆن نا؟ یەکەم جار من خۆم تەلەفۆنم کرد. هەم بۆ بەڕێز سەرکۆمار ئەردۆغان[کە ئەوکات سەرۆکوەزیر بوو] و هەم بۆ بەڕێز داوودئۆغڵووی سەرۆکوەزیر کە ئەوکات وەزیری دەرەوە بوو. گفتگۆ تەلەفۆنییەکەم لەگەڵ بەڕێز داوودئۆغڵوو تا کاتژمێر ٣ی بەیانی خایاند.

ئەمبەرین زەمان: ئەی باشە تورکەکان بۆ هیچیان نەکرد؟
نێچیروان بارزانی: ئەوەی کە بڵەین هەر هیچی نەکرد، ڕاست نییە. تورکیا هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتاییدا چەندین کامیۆن چەک و تەقەمەنی و تۆپی هاوەنی لە ڕێگەی ویشکاییەوە بۆ ناردین. دواتر جلی و پێداویستیی عەسکەری، پۆتین و هتد بۆ ڕەوانە کردین. هەرچەند کاتی پێچوو تا بەدەستمان بگەن. تورکەکان خۆیان دان بەوە دەنێین کە خێرا نەجووڵاونەوە بەڵام وەک باسم کرد هەندێک هۆکار بۆ ئەو ستسبوونەش لەئارادابوو. وەک دەزانن ئێستا تورکیا لە بواری کۆچبەراندا یارمەتییەکی زۆر باشمان دەکات. مەسەلەن لە دهۆک کەمپی پەنابەریان کردۆتەوە. تورکیا یارمەتیی دارایی هەرێمی کوردستانیشی کرد. بڕی یارمەتییە داراییەکانی تورکیا لە ساڵی ڕابردوودا خۆی لە میلیاردێک دۆڵار دا. ئەوە زۆر زۆر گرینگە. نیو میلیارد دۆڵاری تریش لە ڕێدا و بەم زووانە دەگاتە دەستمان. و هەروەها نەوتەکەمان لە ڕێگەی تورکیاوە هەناردە دەکەین. ئەوش کە هەر زۆر زۆر موهیمە. دواتر، گرینگترین چاکەی کە تورکیا لەگەڵ ئێمەی کرد ئەوە بوو کە ڕێگەی دا هێزی پێشمەرگەی پشتیوانی دەربازی کۆبانێ بێ.

ئەمبەرین زەمان: بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی ئێمە گەیشتووە، بەتایبەت سەرکۆمار ئەردۆغان، زۆر هەوڵی دا ئەو خواستەتان جێبەجێ نەکات. ئەگەر ئەمریکا زەختی نەخستبا سەر تورکیا، ئەو کارە ڕووی نەدەدا.
نێچیروان بارزانی: هەڵبەت دەبوایە کە سەرکۆمار ئەردۆغانمان ڕازی کردبایە. بە تەلەفۆن زۆرمان قسە کرد. بەڵام ئێوە سەیری نەتیجەکەی بکەن. گرینگ ئەنجام گرتنە. بیری لێ بکەنەوە، پێشمەرگە بە جلی فەرمی، بە ئاڵای کوردستانەوە، لە زاخۆوە تا کۆبانێ، بەسەر خاکی تورکیادا تێپەڕ بوون. ئەوە لەباری سیاسییەوە مژارێکی زۆر هەستیارە. با گرینگیی ئەو مەسەلە لەبیر نەکەین. ئەگەر کۆبانێ ڕزگار بووە، بێگومان، ڕۆڵی سەرۆک وەزیر و سەرکۆماریشی تێدایە. هی ئەمریکییەکان و هەڵبەت کە قارەمانەتیی کوردەکانیش.

ئەمبەرین زەمان: پێشمەرگە لە ئورفا تووشی هەندێک گرفت بوون. عەسکەری تورکیا زۆریش میوانداری چاک نەبوون.
نێچیروان بارزانی: ڕاستە هەندیک کێشە سازبوو، سەرئێشەی بۆ دروست کردین، لە مەسەلەی ڕێڕەوی پێشمەرگەشدا هەندێک گرفت هاتە ئاراوە بەڵام هەرچۆنێک بێت، کۆتایی هات. با سەیری ئەنجامەکە بکەین.

ئەمبەرین زەمان: بارمتەکانی کۆنسووڵخانەی مووسڵ ئازادن، گۆڕی سلێمان شاش گوازرایەوە. تورکیا هیچ بیانوویەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ داعش نەماوە. بە باوەڕی ئێوە تورکیا ڕۆڵێکی کاریگەر و پێویستی لەم بوارەدا بینیوە؟
نێچیروان بارزانی: وەک ئاگادارن، هێزی پێشمەرگە لە لایەن عەسکەری تورکیاوە چەکی پێ نەدراوە بەڵام مەشقی سەربازی پێدەکرێ. لە سۆران، لە دیانا و لە نزیک قەڵاچۆلانی سلێمانی مەسەلەن. [تورکەکان] پێیان ڕاگەیاندووین کە داواکاریی تری هاوشێوەمان بە ئەرێنی لێ قبووڵ دەکەن.

ئەمبەرین زەمان: تاقیکردنەوەی پێشەڕوومان مووسڵە. لە بەرانبەر پەرەسەندن و هێزگرتنی میلیشیا شیعەکان و ئێراندا، چ چاوەڕوانییەکتان لە تورکیا هەیە.
نێچیروان بارزانی: تورکیا دەبێ حەتمەن بەشداری ئۆپێڕاسیۆنیی ڕزگارکردنی مووسڵ بکات.

ئەمبەرین زەمان: لەگەڵ هێزی ویشکایی شەڕکەر مەبەستتانە؟
نێچیروان بارزانی: مەرج نییە بەڵام تورکیا حەتمەن دەبێ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێڕاق، بەشداری ئۆپێڕاسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ بکات و هاوکار بێ لەگەڵ ئەو هێزانە کە لە ڕێگەی ویشکاییەوە بەشداری ئۆپێڕاسیۆنەکە دەکەن. تورکیا نابێ هیچ شک و گومانێکی سەبارەت بە بەشداریکردن لەو شەڕەدا هەبێ.

ئەمبەرین زەمان: پێت وایە بەشداری بکات؟
نێچیروان بارزانی: نازانم بەڵام بە نەزەری من دەبێ بەشدار بێت. من بە ڕوونی بە سەرۆکوەزیرەکەتانم نەگوت کە به هێزی ویشکایی بەشداری ئەو ئۆپێڕاسیۆنە بکات بەڵام پێم ڕاگەیاند کە بەشداربوونی تورکیا لەو عەمەلیاتەدا پێویستە. مووسڵ دەبێ بە عەمەلیاتێک کە هێزە سونییەکان و سوپای عێڕاق بەشداری تێدا دەکا، ئازاد بکرێ. ئەگەر ئێمە بەتەنیا بچینە ناو مووسڵ، دەبێتە شەڕی کورد و عەڕەب، میلیشیا شیعەکان بەتەنیا بچن دەبێتە شەڕی شیعە و سوننە. ڕەوشەکە زۆر هەستیارە.

ئەمبەرین زەمان: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چاوم بە هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان “جەمیل بایک” کەوت. بایک وتی هێزەکانی پەکەکە ئامادەن بەشداری شەری ئازادکردنی مووسڵ بکەن. لەمبارەوە چ دەڵەی؟
نێچیروان بارزانی: بە شتێکی کۆمیکی دەزانم. زۆر کۆمیک.

ئەمبەرین زەمان: بەڵام لەم دواییانەدا هاوکاری باشتان لەگەڵ پەکەکە هەبووە.
نێچیروان بارزانی: ڕاستە کە ئێمە هاوکارییەکی نزیکمان لەگەڵ یەپەگە، باڵی سووریای پەکەکە هەبووە. یەپەگە لە شەڕی دژ بە داعشدا ڕۆڵی گرینگیان هەبووە. بەڕاستی. زۆریش مەمنوونیانین. لە شنگال، لە مەخموور، لە ڕەبیعە و لە کۆبانێ هاوکاری یەکترمان کرد. هاوکارییەک کە هەرئێستاش درێژەی هەیە.

ئەمبەرین زەمان: لەگەڵ پەکەکە چی؟ وابزانم کێشەیەک لەنێوانتاندا ساز بوو. دەڵێن ساڵی ڕابردوو جەمیل بایک و مەسعووود بارزانی لە هەولێر چاویان بەیەکتر کەوتووە. [بایک.و] دەیکوت کە ئەو دیدارە دەرگای بەسەر هاوکارییەکانی داهاتووماندا کردەوە. بەڵام ئەو هاوکارییانە، بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنێکی ئێزیدییەکان لە شنگال وەستابوو. دەگوترێ کە بەڕێز بارزانی لە نامەیەکدا بۆ جەمیل بایک، وتوویەتی کە ئەنجوومەنەکەی ئێزیدییەکان لە شنگال هەڵوەشێننەوە تا قۆناخی گفتگۆ لە نیوان ئەو دوو لایەنە سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە.
نێچیروان بارزانی: شنگال پارچەیەک لە عێڕاقە، ئەگەر بێیت و باس لە دامەزراندنی کانتۆنێکی هاوشێوەی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا لە شنگال بکەی، فایدەی بۆ کەس نابێ. شنگالییەکان لە پارلەمانی عێڕاقدا نوێنەریان هەیە. مەجلیس و نوێنەری خۆیان، بۆخۆیان هەڵدەبژێرین. بۆخۆیان لەناو عێڕاقدا بڕیار لەسەر چارەنووسیان دەدەن. ئەوەی کە پەکەکە مافی دەستێوەردان لە کاروباری ئێمە لەناو خاکی ئێمەدا بەخۆی دەدات، هەڵوێستێکی هەڵەیە.

ئەمبەرین زەمان: ڕاستییەکی ئاوەهاش هەیە. لە شەڕ دژی داعشدا، ئەمریکا لەگەڵ پەکەکە و هێزەکانی نزیک بە پەکەکە لە هاوکاری دایە.
نێچیروان بارزانی: ئێمە دژایەتیی ئەوە ناکەین. ئێمە سەیری تابڵۆ مەزنەکە دەکەین. تماشای بەرژەوەندی گەلی کورد دەکەین. بە عەکەسەوە، هاوکاری ئەوان[مەبەست پەکەکە.و] لەگەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاواییەکان، پەکەکە دەباتە ناو قۆناخیکی واقبینانەتر و پڕاگماتیکتر. بەڵام بەهەرحاڵ، عێڕاق مەیدانی چالاکیی پەکەکە نییە. نابێ بشبێ. لە سووریا دیتمان کە پەکەکە حەز دەکا شتێک بسەپێنێ، هەوەسی ئەوەی هەیە ببێتە تاکە هێز. ئەوە بە باش نازانین. دەبێ دیالۆگ لەگەڵ هێزە کوردییەکانی تر هەبێ. سەرەڕای ئەوەش ئێمە سپاسی هەموو هاوکارییەکانی یەپەگە دەکەین. دەبینن کە چ کاریگەرییەکی مەزنی هەبووە. ئێمە قەت ئەو ڕاستییە لەبیر ناکەین.

ئەمبەرین زەمان: وابزانم کە هاکان فیدان، ڕاوێژکاری میت، ڕۆڵی گرینگی لەم ناوەدا هەبووە.
نێچیروان بارزانی: بەڕاستی کە وایە. دەبێ دان بەوە بنێم کە دوورکەوتنەوەی هاکان فیدان لە پۆستی ڕاوێژکاریی میتم پێ ناخۆش بوو. گەڕانەوەی هاکان فیدان بۆ میت، ئێمەی گەلێک کەیفخۆش کرد. وەک دەزانن ناوبراو ڕۆڵێکی گرینگی لە قۆناخی چارەسەریی ئاشتیانەی پرسی کورددا هەیە. [مەبەستی موزاکرەی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالانە].

ئەمبەرین زەمان: ئێوە و کاک مەسعوودیش ڕۆڵتان هەیە. دەگوترێ کە ڕۆڵی ئێوەش لەوەی کە ئەردۆغان ڕازی بوو کە لەگەڵ ئۆجالان بکەوێتە قۆناخی وتووێژ، گرینگ بووە. دەزانین کە هەوڵی ڕازیکردنیتان داوە.
نێچیروان بارزانی: ڕاستە. کەم تا کورتێک کاریگەرییمان هەبووە و ڕۆڵمان دە پڕۆسەکەدا گێڕاوە. لەمێژبوو کە لەمبارەوە پێشنیارمان هەبوو. بە ئامانجەکەشمان گەیشتین. دوو ساڵە چەکەکان بێدەنگ بوونە. ئێستا پێشنووسیکی ١٠ خاڵیی پێوەندیدار بە وتووێژەکان لەبەر دەستە. لەو باوەڕەدام کە ئەگەر وتووێژەکان بگەنە ئەنجام، لەسەر ئەو بنەمایانە، ئاشتییەکی هەمیشەیی مسۆگەر دەبێت. ئەو وتووێژانە چەندین ڕەهەند و ئەکتەری جیاوازی لەخۆ گرتووە. هەدەپە لە لایەک، ئیمراڵی لە لایەن و قەندیل بەڵام بە باوەڕی من هیچ کام لەم سێ لایەنە، لە قسەی ئۆجالان دەرناچن.

ئەمبەرین زەمان: سەرکۆمار ئەردۆغان وتی “پرسی کورد بوونی نییە”. سەلاحەدین دەمیرتاشیش ڕەخنەگەلی زۆر توندی لە ئەردۆغان و ئاکەپە گرت.
نێچیروان بارزانی: مومکینە لێدوانی سەردەمی هەڵبژاردن بن. ئێوە لە نەتیجەکەی بڕوانن.

ئەمبەرین زەمان: بەو حیسابە ئایا دەتوانم بە ئێوە بڵێم “کاکی نەتیجە”؟
نێچیروان بارزانی: [بە پێکەنینەوە]، بەڵێ بۆتان هەیە.
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    23 ئازار 2015 له‌ 21:41

    Barzani Amberin Zaman’a konuştu: ‘Fidan çok önemli’

    Barzani Amberin Zaman’a konuştu: ‘Fidan çok önemli’
    Barzani Amberin Zaman’a konuştu: ‘Fidan çok önemli’
    23 Mart 2015 00:00 Kategori:Politika, Röportaj, Sürmanşet, Yazarlar

    Portre: Neçirvan Barzani
    1996 yılından beri aralıklarla Irak Kürdistan Bölgesel Yönetimi’nde (IKBY) başbakanlık görevini sürdüren Neçirvan Barzani pragmatik zekâsı ve şakacı mizacıyla tanınıyor. 1966 doğumlu Neçirvan IKBY Başkanı Mesut Barzani’nin merhum abisi İdris’in oğlu. Mesut Bey’in de kızıyla evli. Annesi Süleymaniye’nin en seçkin ailelerinden Rahman Ağa’larından gelin gelmiş. Dolaysıyla Neçirvan Barzanilerle her daim rekabet eden Süleymaniye elitleriyle de köprü görevi görebiliyor. Basın dünyasına da el atan Neçirvan’ın Kürtçe, Türkçe ve İngilizce yayın yapan Rudaw adlı tv kanalı ve internet sitesi var. IŞİD’in köle aldığı yüzlerce Yezidi kızın özgürlüğünü kendi cebinden ödeyerek satın aldığı halk arasında konuşuluyor.

    ***

    Erbil’e son geldiğimde IŞİD şehrin 23 kilometre yakınına kadar dayanmıştı. Eylül ayıydı. IŞİD canavarları ABD’nin müdahalesiyle geri püskürtülmüştü. Şengal, Kerkük, Mahmur’da Peşmergeler PKK ve Suriye kolu YPG güçleriyle birlikte IŞİD’e karşı savaşıyordu. IŞİD Peşmerge güçlerini ilk etapta gafil avlamıştı. Peşmergeler Şengal’den geri çekilmişti. Irak Kürdistan’ında derin bir travma yaşanıyordu. Daha düne kadar protokolde ABD’yi dahi sollayan “büyük müttefik” Türkiye ise ortalıktan kaybolmuştu. Hayal kırıklığını hatta öfkesini gizlemeyen Irak Kürdistan Bölgesel Yönetim (IKBY) Başkanı Mesut Barzani Türkiye’yi sert bir dille eleştirirken Kürtlerin imdadına yetişen İran’a teşekkür ediyordu. Türkiye ile ilişkiler büyük darbe almıştı. En azından dışardan bakınca öyle görünüyordu.
    Ama olayın perde arkası tam da öyle değildi. Konuyu Cumhurbaşkanı Recep Tayyip Erdoğan ile kurduğu sıcak ilişkilerle tanınan IKBY’nin 49 yaşındaki güçlü ve pragmatik başbakanı Neçirvan Barzani’yle görüştük. Iran nüfusunun Irak’ta gitgide daha da yoğunlaştığı bugünlerde Türkiye’nin daha etkin bir rol almasını isteyen Barzani ile özel sarayında gerçekleşen bir buçuk saatlik röportajımızdan bazı satırbaşları şöyle:

    ***

    Son geldiğimizde Türkiye’ye karşı büyük bir hayal kırıklığı yaşıyordunuz. Türkiye ile ilişkileriniz ne durumda?
    Belli bir hayal kırıklığı yaşandığı doğru. Ancak ağustosta olaylar patlak verdiğinde Türkiye’de son derece kritik başkanlık seçimleri vardı. AK Parti yeni bir genel başkan seçiyordu. O geçişin sancısız yaşanması gerekiyordu. Ve tabii aynı zamanda IŞİD Türkiye’nin Musul Başkonsolosluk görevlilerini rehin tutuyordu. Ama yine de Türkiye’den yüksek beklentilerimiz vardı.
    Tam olarak neydi?
    Hemen, anında havadan IŞİD mevzilerini bombalasın istiyorduk. Zaten Irak Kürdistan sınırları [sınırın hemen ötesinde Barmarne bölgesini kastediyor –AZ] dâhilinde Türkiye’nin askerî güçleri, tankları var. Bunların anında müdahil olabileceklerine inanıyorduk.
    Böyle bir talebiniz var mıydı?
    Olmaz olur mu? İlk telefonu ben açtım. Hem Sayın Cumhurbaşkanı [o zamanki Başbakan] Erdoğan’la hem de Başbakan [o zamanki Dışişleri Bakanı] Davutoğlu’yla görüştüm. Davutoğlu’yla görüşmelerimiz sabahın 3’üne kadar sürdü.
    Peki, Türkler neden bir şey yapmadılar?
    Hiçbir şey yapmadıkları doğru değil. Türkiye ilk günlerde bizlere kamyon dolusu mermi, havan topu yolladı. Kara yoluyla gönderdiler. Ardından da askerî giysiler, botlar vesaire. Tabii zaman aldı gelmeleri. Ve Türklerin kendileri de yeterince hızlı davranmadıklarını itiraf ettiler sonradan ama daha önce sıraladığım engelleyici faktörler vardı. Şu anda bildiğiniz gibi Türkiye mülteciler konusunda bizlere büyük destek veriyor. [AFAD’ın Dohuk’ta yönettiği] kamplar var. Türkiye IKBY’ye nakdî yardımda bulundu. Geçtiğimiz yıl yarım milyar dolar verdi. Bir yarım milyar dolar daha yolda. Yakında elimize geçer. Ve tabii petrolümüzü Türkiye üzerinden ihraç ediyoruz. Bu çok ama çok önemli. Ancak son zamanların en kapsamlı ve görünür jesti Kobane’de gerçekleşti. Peşmergelerimiz Türkiye üzerinden Kobane’ye geçti.
    Ama bizim aldığımız duyumlara göre özellikle Cumhurbaşkanı Erdoğan bu talebinize direndi. Eğer ABD bastırmasaydı olmayacaktı.
    Elbette Sayın Erdoğan’ı ikna etmemiz gerekti. Telefonda epey konuştuk. Ama siz neticeye bakınız. Önemli olan netice. Düşünsenize peşmergelerimiz askerî üniformalarıyla, Kürdistan bayraklarıyla ta Zaho’dan Kobane’ye kadar Türkiye toprakları üzerinden geçiş yaptılar. Bu siyasi açıdan son derece hassas bir olaydı. Bunun ehemmiyeti gözardı edemeyiz. Eğer Kobane kurtulduysa bunda Sayın Cumhurbaşkanı’nın ve Sayın Başbakan’ın da mutlak payları var. Amerika’nın da ve tabii ki kahramanca direnen Kürtlerin de.
    Peşmergeler Urfa da bazı sıkıntılar yaşamış. Türk askerleri fazla misafirperver davranmamışlar.
    Doğru, bazı sıkıntılar yaşandı. Başımız ağrıdı. Peşmergelerin rotasyonunda da bazı pürüzler yaşandı ama bunlar geçelim. Neticeye bakalım.
    Musul’daki rehineler özgür, Süleyman Şah Türbesi tahliye edildi. Türkiye’nin IŞİD’e karşı mücadelede elini bağlayan bir şey kalmadı. Sizce yeterince aktif bir rol alıyor mu bu mücadelede?
    Bildiğiniz gibi bizim peşmergelere Türk askerleri silah değil ama eğitim veriyorlar. Soran bölgesinde, Diyanah’da, Süleymaniye’de Kalaçolan yakınlarında. Bu yöndeki ek taleplerimize olumlu bakacaklarını bildirdiler.
    Önümüzdeki sınav Musul. Şii milisler ve İran’ın artan gücü karşısında Türkiye’den beklentiniz nedir?
    Türkiye Musul operasyonuna mutlaka dâhil olmalıdır.
    Muharip güçlerle mi?
    Şart değil. Ancak böyle bir ihtiyaç doğarsa Irak hükümetiyle koordineli olarak Türkiye muharip kara güçleriyle Musul’u özgürleştirme operasyonunda tereddüt etmeden yer almalıdır.
    Alacak mı?
    Bilmiyorum ama bence yer almalıdır. Başbakanınıza spesifik olarak kara gücü yollaması gerektiğini söylemedim ama Türkiye’nin bu operasyonda yer alması gerektiğini söyledim. Musul, Sünni güçler ve Irak ordusunun birlikte yer aldığı bir operasyonla özgürleştirilmelidir. Bizler tek başımıza girsek Kürt- Arap savaşına döner. Şii milisler girerlerse Sünni- Şii çatışmasına döner. Durum çok hassas.
    Geçen günlerde KCK Eşbaşkanı Cemil Bayık’la görüştüğümde PKK güçlerinin Musul operasyonda yer alabileceğini söylemişti. Bu konuda ne düşünüyorsunuz?
    Komik buluyorum. Çok komik. Bu kadar.
    Ama PKK ile son dönemde önemli işbirliğiniz oldu.
    Bizim YPG [PKK’nın Suriye kolu] ile çok yakın işbirliğimiz olduğu doğru. IŞİD’e karşı mücadelede çok değerli katkıları oldu. Gerçekten. Ve kendilerine son derece minnettarız. Şengal’de, Mahmur’da, Rabiya’da, Kobane’de birbirimize yardım ettik. Dayanıştık. Ve bu işbirliğimiz halen sürmekte.
    Peki, ya PKK? Sanırım aranızda bazı gerginlikler yaşındı. Örneğin Cemil Bayık IKYB Başkanı Sayın Mesut Barzani’yle geçtiğimiz yılın sonunda Erbil’de biraraya gelmişti. Gelecekte işbirliği konusunda olumlu bir görüşme olduğundan bahsetti. Ancak hemen akabinde Şengal’deki Yezidiler kendi meclislerini kurduklarını ilan edince bu süreç durmuş. Sayın Barzani Bayık’ın diyalogu yeniden başlatma talebini içeren geçtiğimiz günlerde yolladığı bir mektuba cevaben Yezidiler meclislerini feshetmeden görüşmelerin yeniden başlayamayacağını bildirmiş.
    Şengal Irak’ın bir parçası. Şengal’de [Rojava tarzı] kantonlar kurmaktan bahsederseniz bunun kimseye faydası olmaz. Şengallilerin Irak meclisinde kendi temsilcileri var. Kendi meselelerini kendiler çözerler. Irak içerisindeki geleceklerini kendileri tayin ederler. PKK’nın bizim topraklarımızda bizim işlerimize karışma hakkını kendilerinde görmeleri yanlış bir tutum.
    Şöyle de bir gerçek var. IŞİD’e karşı savaşta ABD ile PKK ve PKK’ye yakın güçler fiili işbirliği içerisindeler.
    Bizim buna itirazımız yok. Biz büyük tabloya bakıyoruz. Kürt halkının menfaatlerine bakıyoruz. Aksine Batı’yla, ABD’yle ilişkiler onları [PKK’yı barzani1kastediyor] daha pragmatik daha gerçekçi bir çizgiye çeker. Ama sonuçta PKK’nın faaliyet alanı Irak’ın içerisinde, değildir. Olmamalıdır. Suriye’de de gördük PKK’nın dayatmacı bir yanı, tek güç olma hırsı var, bunu doğru bulmuyoruz. Diğer Kürt gruplarıyla da diyalogu olmalıdır. Yine de hepsinin [YPG’yi de kastediyor] katkılarından dolayı kendilerine teşekkür ediyorum. Bakın sahiden çok büyük katkıları oldu. Bunu asla gözardı edemeyiz.
    Sanırım MİT Müsteşarı Hakan Fidan’ın da olumlu katkıları oldu bu süreçte.
    Gerçekten de öyle. İtiraf etmeliyim; MİT müsteşarlığından ayrıldığından hayal kırıklığına uğradım. Hakan Fidan’ın MİT’e dönmesi bizleri çok sevindirdi. Bildiğiniz gibi [Abdullah Öcalan ve devlet arasındaki] barış sürecinde önemli katkıları var.
    Sizin ve Mesut Bey’in de var. Erdoğan’ı Öcalan’la görüşülmesi gerektiği noktasında sizin de devreye girdiğinizi, kendisini ikna ettiğinizi biliyoruz.
    Doğrudur. Mütevazı katkılarımız olmuştur. Bu yönde uzun zamandır telkinlerimiz vardı. Ve netice ortada. İki yıldır silahlar konuşmuyor artık. 10 maddelik bir barış müzakere taslağı var. Bunun üzerinden müzakere edilerek nihai ve kalıcı bir barışa doğru yol alınabilineceğine inanıyorum. Bu müzakerelerin farklı ayakları var. HDP, İmralı, Kandil. Ancak kanaatimce bu üçlüde son söz halen Öcalan da.
    Cumhurbaşkanı’nın “Kürt sorunu yoktur “diye açıklamaları oldu. HDP Eşbaşkanı Selahattin Demirtaş’ın da Erdoğan ve AK Parti’ye yönelik gayet sert açıklamaları var.
    Seçim atmosferinde bu gibi açıklamalar olabilir. Siz neticeye bakın.
    Size “Bay Netice” diyebilir miyiz artık?
    Evet diyebilirsiniz. [Gülüyor]
    amberin.zaman@gmail.com

    *
    Not:
    Geçmiş yazılara şu linkten ulaşabilirsiniz:
    http://arsiv.taraf.com.tr

    http://www.taraf.com.tr/yazarlar/fidanin-baris-surecine-katkisi-buyuk-ve-onemli/

  2. Rojpress
    25 ئازار 2015 له‌ 00:57

    فایەق گوڵپی بۆ نێچیرڤان بارزانی: پرۆپاگەندە بۆ تورکیا ئاشبەتاڵه بە حکومەتی هەرێم .
    فایەق گوڵی رەخنەی توند لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەگرێت لەسەر پڕوپاگەندەكردنی بۆ توركیا و دەڵێت ” پرۆپاگەندە بۆ تورکیا و ئاشبەتاڵ بە حکومەتی هەرێم”.
    لە وتارێكیدا فایەق گوڵپی دەڵێت “نێچیروان بەرزانی دەڵێت تورکیا کۆبانێ رزگار کرد، نێچیروان بەرزانی دەلێت تورکیا دژی داعش شەری کردوە.نە تورکەکان و نە ئەردۆغانیش بروایان بەم قسانەی نیچیروان بەرزانی نیە،بەڵام تورکەکان خۆیان بە نێچیروانیان وتوە ئەم پرۆپاگەندانە بکات.ئەم قسانەی نیچیر بۆ ئەوەیە کە کوردەکانی تورکیا چەواشە بکات و پارتی داد و گەشەی تورکیا لای کوردانی باکور خۆشەویست بکات و کوردەکانی باکور وا لێبکات لە کاتی هەلبژاردنی حوزەیرانی ئەمسالدا دەنگ بە لیستی پارتەکەی ئەردۆگان بدەن”
    دەشڵێت “ئەمە هەڵوێستی بەرپرسێکی بە ناو کوردە کە دژی هیزێکی کوردی و بۆ بەرژەوەندی حزبێکی تورکی کۆنەپەرست پرۆپاگەندەی دەستپێکردوە،هەموی لە پێناوی ئەوەدایە کە نوێنەرانی گەلی کورد و پێشەنگە شۆرشگێرەی لە باکور، لە هەلبژاردنی پەرلەمانی ئەمساڵدا دەنگی پێویست نەهێنن و نەبنە هیزێکی سیاسی، بۆ ئەوەی گەلی کورد هەر لە ژێردەستی داگیرکەراندا بمینێتەوە”.
    ئاماژە بەوەش دەكات كە “هەرچی هەلویستی لق و چڵە وشکەکانی سەر بە نێچیر و حزبەکەی هەیە لە رۆژئاوای کوردستان(ئەنەکەسە)ئەوەی بکرێت دژی ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان دەیکەن بۆ ئەوەی ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتو نەبیت و گەلی کورد لەوێش هەر ژێردەستەی داگیرکەران بێت”.
    هاوكات لە هێرشرشەكانی بۆ سەر نێچیرڤان بەردەوامە و زیاتر دەڵێت “ئەم نێچیر بەرزانیە بە ناو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کەچی وا ماوەی ساڵێک زیاترە خەلکی باشوری کوردستانی لە برسێتی و بێ بوجەیی و بێ موچەیی بەجێهیشتوە،هەر خەریکی خزمەتکردنی تورکیای ئاغایەتی،نێچیر و ئاشتی ناهەورامی نەبێت کەس نازانێت ئەو برە نەوت و گازە چەندە کە رۆژانە لە کێلگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە خۆرایی دەگاتە تورکیا و تورکیا بەکاریدەهێنێت بۆ کرینی دەنگی هاولاتیان لە هەلبژاردنەکاندا،ئەم خزمەتکاریەی نێچیروان بۆ تورکیا لە لایەکەوە دزینی سامانی خەلکی کوردستانە، لە لایەکی تریشەوە توڕەکردنی حکومەتی عراقی فیدرالیە، وایکردوە کە ماوەی ساڵێک زیاترە عراق موچەی هەرێمی کوردستان نانێریت و ئابڵوقەی ئابوری خستۆتە سەر هەرێم،نێچیروان بەرزانیش بۆ کێشەکانی خەلکی کوردستان مێشێک میوانی نابێت،هەر مشوری تورکیا دەخوات”.
    لڤین پرێس

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: