ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > چوار فڕاکسیۆنی پارلەمان، هێرشکردنە سەر نوێنەری گۆڕان شەرمەزار دەکەن

چوار فڕاکسیۆنی پارلەمان، هێرشکردنە سەر نوێنەری گۆڕان شەرمەزار دەکەن

NNSROJ: چوار فڕاکسیۆنی پارلەمانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، هێرشکردنە سەر “عەلی حەمەساڵح”، پارلەمانتاری گۆڕانیان مەحکووم کرد و “دەستدرێژی بۆ سەر شکۆی پارلەمان”یان لەقەڵەم دا.

فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی لە پارلەمانی کوردستان هیوایان خواستووە کە ڕووداوەکە، دژکردەوەیەکی تاکەکەسی بێت نەک هەوڵێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی فڕاکسیۆنی پارتی.

شایانی باسە کە پێشنوەڕۆی چوارشەممە ٢٥ی مارس، بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئاسایی پارلەمان، دوو نوێنەری پارتی دێمۆکراتی کوردستان بە ناوەکانی “مەردان خدر و نازم هەرکی”، هێرشیان کردە سەر “عەلی حەمەساڵح”، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پارلەمان.

دەگوترێ هۆکاری هێڕشکردنەکە، بۆ لێدوانەکانی عەلی حەمەساڵح لە دەرەوەی پارلەمان سەبارەت بە درێژکردنەوە و نەکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەگەڕێتەوە.

شایانی باسە کە سەرۆکایەتیی پارلەمان لێژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕووداوە پێکهێناوە و فڕاکسیۆنی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە پارلەمانیش بڕیارە لەمبارەوە ڕاگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    25 ئازار 2015 له‌ 15:28

    ئاری هەرسین:بارزانی نیگەرانە لەم هەڵسوکەوتە، من هەزار جار داوای لێبوردن لەعەلی حەمە ساڵح دەکەم

    پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئاری هەرسین وتی: بەبۆچوونی من سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی نیگەرانە لەو رووداوەی پەرلەمان”، هەروەها ئەو دەڵێت” ئەگەر عەلی حەمە ساڵح لەمن قبووڵی بکات هەزار جار داوای لێبوردنی لێدەکەم”.

    لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا ئاری هەرسین ئەندام پەرلەمانتاری پارتی وتی: ئەم پشێویەی ئەمڕۆ لەپەرلەمانی کوردستان روویدا خزمەتی بارودۆخی کوردستان ناکات و ئێمە لەشەڕێکی قورسداین لەگەڵ داعش و من دڵنیام کاک مەسعودیش لەو رووداوە نیگەرانە”.

    ناوبراو پێیوایە وتار بەوتار وەڵام دەدرێتەوە، را بەڕاو، ئەم هەڵسوکەوتە خزمەتی یەکڕیزی خەڵکی کوردستان و لایەنەکان ناکات.

    ئاری هەرسین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە رای یەکتر قبوڵ بکەین و هەموو خەڵکی کوردستان ناشێت و ناکرێت وەک یەک و وەک ئێمە بیر بکەنەوە.

    ئەو ئەندام پەرلەمان دەڵێت: ئەو هەڵسوکەوتەی ئەمڕۆ گوزارشت لەرای پارتی دیموکراتی کوردستان ناکات.
    ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە لەڕێگای پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانەوە چارەسەری ئەو کێشەیە بکرێت و لایەنی کەموکوڕ سزا بدرێت.

    ئاری هەرسین داوا دەکات لایەنی کەموکوڕ لەو کێشەیەدا پێویستە لەرووی حیزبیشەوە سزابدرێت.

    :01:21:25.03.2015

    http://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=20047&Jor=1

    25 ئازار, کوردستانی هه‌ولێر – ر ن –
    یەكێك لەو دوو پەرلەمانتارانەی پارتی كە ئەمرۆ هێرشیان كردە سەر علی حمە ساڵح رایدەگەینێت لەسەر پۆستەكەی فەیسبووكی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ که‌ باسی له‌مسعود بارزانی کردبوه‌، لێیانداوه‌.

    هانا چۆمانی، ئاوێنه‌نیوز: مەردان خدر پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی زەرد له‌لێدوانێکدا به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند: “دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو عه‌لی حمە ساڵح پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆران وتارێكی لە فەیس بووك لەسەر مسعود بارزانی نوسیبوو ئێمەش ئاگادارمان كردوە سنوری خۆی بزانێت و تێنەپەرێنێت ئەویش هەر سور بوو لەسەر قسەی خۆی”.

    ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت “مەسعود بارزانی لای ئێمە هێڵی سورە كەس بۆی نیە قسه‌ بە بارزانی بڵێت چونكە قبوڵی ناكەین‌و رێگەی پێنادەین جا هەركەسێك بێت”.

    مه‌ردان خدر ره‌تی ده‌کاته‌وه‌ هێرشه‌که‌یان به‌رنامه‌ بۆداڕێژراو بوبێت‌و ده‌ڵێت “هێرشەكەمان بەرنامە بۆ دارێژراو نەبووە، بەڵكو تەنیا پێمان وت كە پۆستی وا دوبارە نەكاتەوە لە فەیسبووك، ئەویش سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کردویه‌تی، ئێمەش لێماندا بۆ ئه‌وه‌ی دوبارەی نه‌کاته‌وه‌”.

    http://www.awene.com/article/2015/03/25/39857

    سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:
    جیاوازییه‌كان ئاساییه‌ و نابێ ماڵی كوردی په‌رته‌واز ببێ

    وشه‌-
    سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ “وشه‌” نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌م رووداوه‌ نه‌ده‌بووایه‌ رووبدات، به‌ڵام له‌و قوناخه‌ هه‌ستیار پێویسته‌ هه‌موومان به‌گیانی یه‌ك تیمییه‌وه‌ كار بكه‌ین و كێشه‌كانمان بخه‌ینه‌ لاوه‌.
    د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە دانیشتنی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤ شەم ٢٥ ی ئاداری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناو پەرلەمان، وتی”ئەو ڕوداوە نەدەبوو ڕووبدات، دەبێت لەم قۆناغە هەستیارەدا هەمومان بە گیانی یەک تیمییەوە کاربکەین و کێشە لاوەکییەکانمان بخەینە ئەولاوە، چونکە لە رابردوودا بەرامبەر تیرۆرستان و دوژمنانمان بە یەکگرتوویی توانیمان پارێزگاریی لە خاک و وڵاتمان بکەین، ئەگەر نەتوانین کێشە و گرفتەکانمان لە ڕیگەی سازان و گفتوگۆوە چارەسەر بکەین، مەترسی پەرتەوازەیی ماڵی کوردی لێدەکەوێتەوە و ئەوکات هەموومان پێکەوە زەرەرمەند دەبین.”
    لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی “داواکارم لە هەمو هێزە سیاسییەکان، بە گیانی نەتەوەییەوە مامەڵە بکەن و خۆیان بە دوور بگرن لە توندوتیژیی و یەکتر بریندارکردن، ئاساییە هێزەکان جیاوازبن، بەڵام نابێت ئەو جیاوازییەکانمان ماڵی کوردی پەرتەوازە بکات.
    لەبەرامبەر وتەکانی سەرۆکی پەرلەماندا، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وتی “ئێمە ئیدانەی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە دەکەین، ئەوە گوزارشت نییە لە سیاسەتی پارتی. ئێمە هەمومان پێکەوە لە پەرلەمان و حکومەت بەشدارین و داواکارین هەمو لایەنەکان پێکەوە کار بکەین بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.
    نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، شەڕ لە نێوان هەردوو پەرلەمانتاری پارتی (نازم کەبیر و مەردان خدر) لەگەڵ پەرلەمانتاری گۆڕان (عەلی حەمەساڵح) درووست بوو، ئەو دوو پەرلەمانتارە هێرشیان کردە سەر (عەلی حەمەساڵح) بەمەش پشێوی لە نێوان پەرلەمانتاران درووست بوو، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا، هەردوو پەرلەمانتار (نازم کەبیر و مەردان خدر) بەشداری دانیشتنی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆی پەرلەمان نەکەن.

    PM:03:15:25/03/2015

  1. No trackbacks yet.

لێدوانێک بنووسە