Archive

Archive for نیسان, 2015

تۆ … په‌شێو

له‌بن كۆمه‌ی خۆڵه‌مێشدا
تۆ ژیله‌مۆی گه‌شی خولیای.
له‌ گێژه‌نی تاریكیدا
تۆ بریسكه‌ی به‌فری چیای.
له‌ بیابانا
هاژه‌ی چه‌م و له‌ نه‌هاتا
هه‌ڵمی نان و له‌ غوربه‌تا
داڵده‌ و په‌نای.
كلیلداری به‌هه‌شتی تۆ
تۆ نه‌ك نیوه‌: هه‌موو دنیای!

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPoemMusic

لە دوو حەوتوودا، پێنج جار هێرش کراوەتە سەر هەدەپە

30 نیسان 2015 4 comments

NNSROJ: لە بەرەبەرەی هەڵبژاردنی پارلەمانی تورکیادا، هەدەپە کە شیمانە دەکرێ لە ئەگەری دەربازکردنی بەربەستی هەڵبژاردندا، هاوکێشە سیاسییەکان لە تورکیا بگۆڕێ، کەوتۆتە ژێر ئەوپەڕی زەخت و گوشار.

پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ٢٩ی ئاپریل، کۆمەڵێکی ١٠٠ کەسی لە تورکانی تونداژۆ، لە شاری “ئوشاک”، بە گۆپاڵ، قەمە، چەقوو و هتد هێرشیان کردە سەر مێزی پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردنی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان[HDP] لە ناوەندی شار و لە ئاکامدا سێ ئەندامی ئەو حیزبەیان بریندار کرد و پاشان ئاڵاکانی ئەو حیزبەیان ئاگر تێبەردا.

هێرشبەران دروشمی نەژادپەرەستانەیان دەدا و دەیانکوت هەدەپە لە شاری ئێمە جێگەی نابێتەوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کۆنفڕانسی “کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، گۆڕانکارییە تازەکان و ئاسۆکان”- بەشی دووهەم

NNSROJ: پانێلی دووهەمی کۆنفڕاسی “کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، گۆڕانکارییە تازەکان و ئاسۆکان”، پاشنیوەڕۆی هەینی ٢٤ی ئاپریل، لە زانکۆی سواسی بریتانیا، لەژێر سەردێڕی “وتوویژی ئاشتی لە تورکیا و داهاتووی پرسی کورد لە ئێران و تورکیا”، بەڕێوەچوو.

بەشی یەکەم لەم یا لەم لینکەدا بخوێنەوە

پڕۆفیسۆر عەبباس وەلی، مامۆستای زانکۆی بۆغازیچیی ئیستانبووڵ، یەکەم وتارخوێنی ئەم پانێلە، باسی لەو ساڵ و ڕووداوە گرینگانە کرد کە لە ئاکامیدا تورکیا سیاسەتی خۆی لە نکۆڵیکردنەوە، بۆ قبووڵکردنی پرسی کورد گۆڕی. ناوبراو دانپێنانی سولەیمان دەمیرەل بە پرسی کورد لە ساڵی ١٩٩١، دەستپێکی پڕۆسەی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا و قبووڵکردنی پەیماننامەی کۆپێنهاگ لە ساڵی ١٩٩٩، گیرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لە هەمان ساڵ و هەروەها هاتنە سەر کاری حکوومەتی ئاکەپە و شەڕی عێڕاق لە ساڵی ٢٠٠٣ی بە هەندێک لەو ڕووداوە گرینگانە لەقەڵەم دا کە ڕۆڵیان دە گۆڕانی ڕوانگە و هەڵسوکەوتی تورکیا لە هەمبەر پرسی کورد هەبووە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٤٤٨ هەزار بەرمیل لە ڕێگەی بەغداوە هەناردە دەکات

NNSROJ: عادل عەبدولمەھدی، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ئاپریل، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە ٤٤٨ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێڕاق دەکات.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە، بەغدا بە بیانووی ئەوەی کە حکوومەتی هەرێم بە بێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی عێڕاق بەوت هەناردە دەکات، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیبوو بەڵام پاش پێکهاتنی حکوومەتی تازە و ڕەزامەندی هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنی بەشی زۆری نەوتەکەی لە ڕێگەی بەغداوە، پرسەکە چارەسەر کرا گەرچی تا ئێستا هەردوو لایەک، یەکتر بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بەڵێنییەکانیان سەدا سەد بەجێ نەگەیاندووە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“بەرپرسی سەرەکیی تەقینەوەکانی هەولێر کوژرا”

NNSROJ: بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی “ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان”، ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی ئاپریل، کەسیک بە ناوی “عەلا سائیر ئەحمەد ئەلعەزاوی”، ناسراو بە “ئەبوو قاسم”، بەرپرسی سەرەکیی دوو تەقینەوەکەی ئەمدوایانەی هەولێر، لە ئاکامی پڕۆسەیەکی هەواڵگریدا لە نزیک قەزای حەویجە، لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیماناندا کوژراوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دەڵێ کە ئەو کەسە، جێگری والی، گرووپی داعش لە کەرکووکە و بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەوان، بەرپرسی تەقینەوەکەی ١٩ی نۆڤامبری ٢٠١٤ی بەردەم پارێزگای هەولێر و تەقینەوەکەی ١٧ی ئاپریلی عەینکاوەی هەولێرە کە لە ئاکامیاندا بەگشتی حەوت کوژراو و دەیان برینداریان لێ کەوتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ، وێنەی پێنج کەسیشی بڵاوکردەوە کە دەستیان لە تەقینەوەکەی عەینکاوەدا هەبووە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

نازم دەباغ و حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانی نیشتەجێی باشوور

29 نیسان 2015 1 comment

نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسێکی ئێرانیدا باسی لەوە کردووە کە چۆن ناوبژیوانی لە نێوان پەژاک و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە تا شەڕی هاوینی ٢٠١١ کۆتایی پێ بێ. ناوبراو هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ساڵانی زوودا، هەمان ڕۆڵی لە پێوەندی لەگەڵ حدکا و کۆمەڵە و باقی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان گێڕاوە و ملکەچی بڕیاری نەخوازراوی وازهێنان لە شەڕ دژ بە ئێرانی کردوون. پڕۆسەیەک کە دواتر نیشتەجێبوونی ئەو حیزبانە لە کەمپی کۆیە، بەحرکە، زەرگوێزەڵە و هتد لێکەوەتەوە. دەباغ دەڵێ هەر لایەنێک پابەندی ئەو بەڵێنە نەبووبێ، لە هەرێمی کوردستان دەرکراوە و دەر دەکرێ! وەک موجاهیدینی خەڵک! هەرچەند وەکی تر، چەند جار لێرەو و لەوێ باس لەو ڕاستییە کراوە بەڵام بەرپرسانی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان بەردەوام ڕەتیان کردۆتەوە کە چ بەڵێنێکیان دابێ و ملکەچی چ بڕیار و پەیمانێک ببن بەڵکوو تەنیا لەبەر “پاراستنی بەرژەوەندی”یەکانی حکوومەتی هەرێم، شۆڕشی ڕۆژهەڵاتیان لە چیاکانی کوردستانەوە، خزاندۆتە ناو پێدەشتە زەلکاوییەکانی باشووری کوردستان.

:هاوپۆله‌کانComment

نامەی ناڕەزایەتیی ٩ هەزار مامۆستای کورد بۆ ڕووحانی و مەجلیسی ئێران

27 نیسان 2015 1 comment

NNSROJ: هەزاران مامۆستای کوردستانی، لە نامەیەکی هاوبەشدا، گلەییان لە ڕەوشی نالەباری ئابووریان کردووە و لە ڕووحانی و مەجلیسی ئێرانیان خواستووە تا کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

نامەکە واژۆی زیاتر لە ٩ هەزار مامۆستای دانیشتووی سنە، سەقز، مەریوان، دیولان، قوروە و سەروئاوایی لەژێرە و وێنەیەکی بۆ سەرکۆمار و هەروەها نوێنەرانی پارلەمانی ئێران ڕەوانە کراوە.

لە نامەکەدا، باس لە هەڵاواردنی مامۆستایان، کەمبوونی مووچەیان لە بەروارد لەگەڵ باقی فەرمانبەرانی دەوڵەت و گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی مامۆستایان کراوە.

مامۆستایانی ناڕازی، دەڵێن کە لە سایە سەری ئەو مووچە کەمەی کە دەوڵەت پێیان دەدات، سەرەڕای ئەو ڕۆڵە هەستیارەی کە لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا و نەوەی داهاتوودا دەیگێڕن، بوونەتە یەکێک لە هەژارترین توێژەکانی کۆمەڵگا.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ