ماڵه‌وه‌ > Comment > ڕێککەوتنی وڵاتانی ١+٥ و ئێران لەسەر پرسی ناڤۆکی ئەم وڵاتە

ڕێککەوتنی وڵاتانی ١+٥ و ئێران لەسەر پرسی ناڤۆکی ئەم وڵاتە

لە پەخشی زیندووی بەرنامەی “دەنگی ڕۆژهەڵات”ی ڕووداودا لەگەڵ بەڕێزان ئومید بەرین، دیاکۆ خەیات و د. مستەفا ئەحمەدزادە، باسمان لە ڕیککەوتنی ئێران و وڵاتانی پێنج زێدە یەک لەسەر پرسی ناڤۆکی ئەو وڵاتە کرد. [لەم لینکەدا دەتوانن گوێی لە بەرنامەکە بگرن] لە بەرنامەکەدا بە کورتی ئاماژەم بەوە کرد کە “لۆزان بەردی بناغەی چارەسەریی “یەکێک لە گرێ کوێرەکانی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانە و ئێران، کە ساڵهایە لە ناکۆکییەکی قووڵ لەگەڵ ئەمریکا دایە- و لە ئاکامیدا بە جۆرێک لە کۆمەڵگای جیهانیش دابڕاوە، بەو لێکتێگەیشتنە، بە هەندێک ئەگەرەوە، دەرفەتی بووژانەوەی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بۆ دەخوڵقێ، پاساوێکی لۆژیکی بۆ پێویستیی دەستوێڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆم نامێنێ بەڵام هاوکات لانیکەم ١٠ تا ١٥ ساڵ، لە توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دوور دەکەوێتەوە. جگە لەوە ئێران بە کەمکردنەوە بەشێکی بەرچاو لە سانتریفیووژەکان و ناوەندە ئەتۆمییەکانی، مومکینە چیتر ئەو وڵاتە چیتر مەترسی ئەوەی نەمێنێ کە هەر چرکە ئەگەری هێرشکرانە سەری لە ئارا دایە. گەرچی کۆماریخوازەکان و ئیسرائیل ناڕازین هەڕەشە دەکەن و  لەم لاشەوە ئۆباما دەڵێ بژاری سەربازی هەر لەسەر مێزە، بەڵام دەزانین کە ئەوە هەمان بژارە کە وەک شمشیری داموکلێس، بیست سی ساڵە لە کاڵان هەر نەهاتە دەر.

پێشبینیکردنی ئەوەی کەچ دەبێ و چۆن دەبێ، سەختە، بۆیە کە کۆڵێک ئەگەر و ئەممای وەک ئەمەی هەیە کە گەلۆ ئێران بەڵێنەکان دەباتە سەر، گەلۆ ڕۆژئاواییەکان چی؟ گەلۆ کاریگەرییە سیاسییەکان و ئابوورییەکانی چ دەبێ بەڵام لە هەموو بوارە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا کاریگەریی لەسەر خەڵکی ناوخۆ و لەسەر تەنانەت دراوسێکانیش دەبێ. بەدوور نییە کە لە بواری ماڤی مرۆڤدا ئەمجار زیاتر لەگەڵ نۆڕمە پەسەندکراوە جیهانییەکان ڕابێ، تیکەلاوی بە کۆمەڵگای جیهانی، مومکینە ایران ناچار بکا هەندێک پاشەکشە لە زێدەخوازییەکانی بکات. گەرچی زۆر کەس دەڵێ ئەمە پاشەکشەی ئێران و دۆڕانییەتی، بە تایبەت کوردە نەیارەکانی ئێران کە بەردەوام تەبلیغی ئەوە دەکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا، هەرچەند لە مقیاسێکی زۆر بچووکیش دابێ بەڵام – مافی پیتاندنی ئورانیۆمی دەبێ و بەمە ئێران بەشێک دەبێ لەو کڵابە ئەتۆمییە، هەڵگیرانی گەمارۆکان، بووژانەوەیەکی ئابووری لە درێژخایەندا بەدوا دەبێ.

نابێ لەبیرمان بچێ کە کێشەی ئەمریکا و ئێران و هەروەها ڕۆژئاواییەکان تەنیا کێشەی ئەتۆمی نییە: ایران بانگەشەی رێبەری جیهانی سێهەم/ باشوور دەکات/ کەوایە کێشەی هێژێمۆنی و دەسەڵاتی هەیە لەگەڵ ڕۆژئاوا، لە ناوچەکەشدا، هەوڵی بەرفراوانترکردنی دەسەڵات و هێژێمۆنی خۆی دەدات، ئالێرەدا، هەوڵی ئێران، جار جار دژ بە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەتی وەک دەستێوەردانی لە یەمەن و سووریا و جاریش هەیە هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندی ڕۆژئاوا، وەک بەرەنگاربوونەوەی داعش. بە نیسبەت کورد، بەر لە هەموو شتێک هیوادارم کورد لەو خەوە هەستێ کە ایران وەک ڕەژیمێکی ئاخوندی دەبینێ کە بریارە سبەی نا دووی برووخێ بۆیە کە دیتمان هەموو پێشبینییەکان و خۆشبینییەکانی کورد هەڵە دەرهات، بەڵکوو ئەمجار بزوتنەوەی کورد فێر بێ هەموو هێلکەکان نەخاتە ناو تاقەسەبەدەیەک، ئالترناتیڤی تریان بۆ خەبات و سیاسەت لە بەرنامەدا هەبێ، لە پەروەردەکردنی کادرەوە بگرە تا پەرەپێدانی پێوەندییە دیپلۆماتیکەکان، لە هاریکاربوونی بزاڤی ناوخۆ و دەرسوەرگرتن لە هەڵسوکەوتی کۆمەڵگای مەدەنی لە ناوخۆ و ئەگەر گونجا تەنانەت دەکرێ وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیش بخاتە ڕۆژەڤ.

ئەوەی کە ئێران مافی ئەوەی هەیە چەکی ئەتۆمی یا وزەی ئەتۆمی هەبێ، هەڵبەت هەیەتی بەڵام کێشە ئەوەیە کە ئەو بەرپرسانەی ئێستا هەن، نامەسئوولن و مومکینە ئەو هێزە بە ئاقارێکی خراپدا بەکار بێنن. جگە لەوە تەنانەت کۆنترۆڵکردنی وزەی ئەتۆمیش وا هاسان نییە، کارەساتی چێرنۆبیل بهێننەوە بیر خۆتان، مەترسی ئەو مژارە بۆسەر ژینگە و جگە لەوە کەڵکی نیزامی وەرگرتن لەو مەسەلەش کە گرینگترین نیگەرانییە، هەرچەند ئیسرائیل ڕاست ناکا و بەو سیستمە دژە مووشەکییە کە هەیەتی، قەت زەبرێکی ئەوتۆی لە ئێرانەوە وێناکەوێ بەڵام بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی بەردەوام ئەوە زەق دەکاتەوە و ..

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: