ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بۆ ئازادیی کاتیی کاوان محەمەدپوور دیاری کرا

بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بۆ ئازادیی کاتیی کاوان محەمەدپوور دیاری کرا

NNSROJ: زانرا کە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مهاباد، بڕیاری داوە لە ئەگەری سپاردنی بارمتەیەکی ١٥٠ میلیۆن تمەنیدا “کاوان محەمەدپوور” ئازاد بکات.

کاوان محەمەدپوور، ڕۆژنامەنووسی تەمەن ٢٨ ساڵەی سەردەشتی، شەشی ڕەشەممەی ٩٣ی هەتاوی، بە هۆکارێکی نادیار لە لایەن ئیتلاعاتی مهابادەوە قۆڵبەست کرابوو.

بە گوێرەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە نزیک بە دوو حەوتوو لەمەوبەر بۆ ورمێ گوازترابۆوە و پاش ئەوەی ١٠ ڕۆژ لە ئیتلاعاتی ئەم شارە لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا، گەڕێندرایەوە گرتووخانەی مهاباد و بڕیارە لە ئەگەری سپاردنی بارمتەیەکی ١٥٠ میلیۆن تمەنیدا ئازاد بکرێ.

محەمەدپوور تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵەدا لە گرتووخانەیە و تا ئێستا بارمتەکەی بە دادگای مهاباد نەسپاردووە.

کاوان محەمەدپوور سەرنووسەری بەشی کۆمەڵایەتیی دوحەوتەنامەی “جامعە کردستان” و سەرنووسەر بەشی ئەدەبی گۆڤاری “٧ی تیر”ی سەردەشتە و لەگەڵ هەژمارێکی زۆر لە گۆڤار و بڵاوکراوە کوردییەکان و هەروەها ڕۆژنامە ئێرانییەکان وەک “شرق و ابتکار”یش هاوکاری هەبووە.

جگە لە کاوان محەمەدپوور، برایانی مەسعوود و خەسرەو کوردپوور، محەمەدسدیق کەبوودوەند و عەدنان حەسەنپوور، ڕۆژنامەنووسانی کورد، لە گرتووخانەکانی ئێران دان.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: