ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > سێ چالاکی کورد بە سپاردنی بارمتەی ماڵی ئازاد کران

سێ چالاکی کورد بە سپاردنی بارمتەی ماڵی ئازاد کران

NNSROJ: ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی خاکەلێوە-١٤ی ئاپریل، ڕۆژنامەنووسی سەردەشتی “کاوان محەمەدپوور” و “موختار زارعی”، چالاکی سیاسیی سنەیی، بە سپاردنی بارمتەگەلی ١٥٠ میلیۆن تمەنی لە گرتووخانەکانی مهاباد و سنە ئازاد کران.

کاوان محەمەدپوور، سەرنووسەری بەشی کۆمەڵایەتیی دووحەوتەنامەی “جامعه کردستان” و سەرنووسەری بەشی ئەدەبیی گۆڤاری “٧ی تیر”ی سەردەشت، لە شەشی ڕەشەممەی ٩٣ی هەتاوییەوە، بە هۆکارێکی نادیار لە لایەن ئیتلاعاتی مهابادەوە قۆڵبەست کرابوو.

موختار زارعی، چالاکی سنەییش لە ٢٤ی ڕەشەممەی ٩٣ی هەتاوییەوە قۆڵبەست کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شارەکەوە تۆمەتگەلێک وەک “پڕۆپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران”ی خرابۆ پاڵ.

ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ هەروەها زانیویەتی کە “ئاژوان ساڵح زادە”، چالاکی مەدەنی سەردەشتیش کە لە سەرەتاکانی ڕەشەممەوە قۆڵبەست کرابوو و تۆمەتگەلێک وەک هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران خرابۆ پاڵ، بە سپاردنی بارمتە ئازاد کراوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: