ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > هاواری بێدەنگی مامۆستایانی کورد لەهەمبەر هەڵاواردن و مافخوران

هاواری بێدەنگی مامۆستایانی کورد لەهەمبەر هەڵاواردن و مافخوران

NNSROJ: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی خاکەلێوە، مامۆستایانی کورد، جارێکی لێک کۆبوونەوە و داخوازی وەدیهاتنی بەڵێنیی کاربەدەستان و کۆتایی هاتن بە هەڵاواردنی پیشەکەیان لە لایەن دەوڵەت کرد.

مامۆستایانی ناڕازی، لەبەر دەرگای ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە و لە کەش و هەوایەکی هێمنانەدا، بە بەرزکردنەوەی لافیتە و هەڵگرتنی نووسراوە، داخوازە سینفییەکانیان هێنایە بیر کاربەدەستان خستەوە.

بەشێک لەو شارانەی کە ئەمڕۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی مامۆستایانی بەخۆوە دیت بریتین لە: سەردەشت، سنە، ئیلام، دێگولان، سەرپێل زەهاو، پیرانشار، قوروە، بۆکان، دیواندەڕە، بیجار و کرماشان و هتد.

کۆبوونەوەکە جگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانیش بەڕێوەچوو و تێیدا یەکێک لە داوا سەرەکییەکانی مامۆستایان، واتە کۆتایی هاتن بە هەڵاواردن لە بواری مووچە و مافە سینفییەکانیان جەختی لەسەر کرایەوە.

لە مانگی ڕەشەممەی ڕابردووشدا، مامۆستایان دوو جاری تر کۆبوونەوەی هاوشێوەیان بەڕێوە بردبوو و وێڕای گلەییکردن لە بارودۆخی نالەباری ژیانیان، داوایان کردبوو کە دەوڵەت مووچەی یەکسان لەگەڵ باقی فەرمانبەرانیان پێ بدا.

وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنانی دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی لەم دواییانەدا بەڵێنی بە مامۆستایان دابوو کە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن بەڵام بە لافیتەی بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازییەوە دیار بوو کە نە دەوڵەت بەڵێنییەکانی بەجێ گەیاندووە و نە ئەوانیش باوەڕیان بەو بەڵێنانە هەیە.

مامۆستایانی کورد، کۆبوونەوە سەراسەرییەکەیان بە دەرفەت زانیوە و جگە لە داواکارییە گشتییە سینفییەکانیان، هەندیک داخوازی تر، وەک مافی پەروەردە بە زمانی دایکیان هێناوەتە بەر باس.

مامۆستایەکی بەشدار لە کۆبوونەوەکەی پیرانشار، کە نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بکرێ، لەمبارەوە بە ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژی ڕاگەیاند کە ئەوان، جیاواز لە مامۆستا ئێرانییەکان، دەیانهەوێ هەندیک بڕگەی فەرامۆشکراوی یاسای بنەڕەتی ئێران، وەک بڕگەی پازدە، لە کوردستان جێبەجێ بکرێن و چیتر بیانوو بۆ پشتگوێخستنیان نەهێنرێتەوە.

ئەو مامۆستا کوردە ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرچەند ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئەم دواییانەی مامۆستایان، تەواو سینفین و بە شێوەی هێمنانە بەڕێوە دەچن، بەڵام دیسانیش لە ڕوانگەیەکی ئەمنیەتییەوە سەیری چالاکی هاوشێوەی مامۆستایانی کورد دەکرێ و ئەمەش پێش بە بەشداری سەتا سەتی مامۆستایان لەو کۆبوونەوانەدا دەگرێ.

مامۆستایانی ناڕازی هەروەها داوا دەکەن کە ڕێگە بدرێ سەندیکا و ڕێکخراوەی سینفی تایبەت و سەربەخۆیان دامەزرێنن و هیچ هاوکارێکیان بەهۆی بەدواداچوونی داخوازییەکانیان نەخرێنە بەر زەخت و گوشار.

مامۆستایان دەڵێن کە ئەگەر دەوڵەت داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا دیسان چالاکی هاوشێوە بەڕێوە دەبەن و پێداگری لەسەر دەستەبەرکردنی داخوازییەکانیان دەکەن و چیتر ڕێگە نادەن مافیان پێشێل بکرێ.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: