ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > تەقینەوەکەی هەولێر لە ڕێگەی سەیارەیەکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە

تەقینەوەکەی هەولێر لە ڕێگەی سەیارەیەکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە

NNSROJ: بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی ئاساییشی هەولێر، تەقینەوەکەی ئەمڕۆی عەینکاوە لە ڕێگەی سەیارەیەکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە و لە ئاکامیدا ١٠ کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

کاتژمێر پێنج و ٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ١٧ی ئاپریل، سەیارەیەكی بۆمبڕێژكراو لە نێوان بنكەی پۆلیسی عەینكاوە و بارەگای کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر تەقیەوە.

پێدەچێ کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئامانجی سەرەکیی تەقینەوەکە بووبێ بەڵام وەک ئاسایشی شارەکە دەڵێ، سەیارەکە لە پێش کافتریای “نیلی” تەقیوەتەوە.

هەرچەند لە مێدیاکاندا زانیاریی جیاواز سەبارەت بە هەژمار و ناسنامەی قوربانیانی ڕووداوەکە بڵاوبۆتەوە بەڵام بە گوێرەی ئاسایشی هەولێر، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا دوو هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و هەشت کەسی تر بریندار بوونە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر باس لەوە دەکات کە لێكۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران دەستپێکردووە و لە ئەگەری دەستکەوتنی زانیاریی نوێدا، ڕای گشتی ئاگادار دەکرێتەوە.

ماری هارف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکی کورتدا بۆ مێدیاکان باسی لەوە کرد کە سەرجەم کارمەندانی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر سەلامەتەن.

گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی[داعشی پێشوو] ساڵی ڕابردوو، بەرپرسیارێتیی ئەنجامی دوو تەقینەوەی لە هەولێر وەستۆخۆ گرتبوو.

ڕۆژی ٢٩ی سێپتامبری ٢٠١٤، چوار کەسی خۆکوژ و بە دوو ئۆتۆمۆبیلەوە هێرشیان کردبۆ سەر ئاسایشی هەولێر و لە ئاکامدا جگە لە هێرشبەرەکان، ٧ ئەندامی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دابوو و ٧٢ کەسیش بریندار ببوون.

دوای کەمتر لە دوو مانگ، لە ١٩ی نۆڤامبری ساڵی ٢٠١٤دا، خۆکوژێکی داعش لەبەردەم بینای پارێزگای هەولێر خۆی تەقاندبۆوە. تەقینەوەیەک کە کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی ٢٩ کەسی لێکەوتبۆوە. دوابەدوای تەقینەوەکە، لقی “ویلایەتی کەرکووک”ی داعش، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو، بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی وەستۆخۆ گرتبوو.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: