Archive

Archive for ئایار, 2015

دۆخی کارەساتباری ناسیۆناڵیزمی کوردی

سیــروان کەژۆ* دێ هیڵ
و:  مەسعوود مەناف- ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ

بەو سەرکەوتنە مەزنانەی کە لە سووریا و عێڕاق لە شەڕ دژ بە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی بەدەستیان هێنا و هەروەها بە بۆنەی هەڵکشانی ڕۆڵی دژە توندئاژۆییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردەکان بوونە مایەی سەرنج و ستایشی ڕۆژئاواییەکان. بۆ چرکەیەک، سروشتییە مرۆڤ وا بیر بکاتەوە کە کوردی بێ دەوڵەت، ئێستا پڕشانازیترین بڕگەی مێژووی لەو ڕۆژهەڵاتە ناوینە ئاڵۆزەدا تێپەڕ دەکا بەڵام کێشە ناوخۆییەکانیان، پێمان دەڵێ کە کوردەکان ئەوەندەش یەکگرتوو نین کە لە دەرەوەڕا دیارن.

پەندێکی کوردی هەیە کە دەڵێ “دەنگی دەهۆڵ لە دوورەوە خۆشە”. چەند ڕۆژ لەمەوبەر، دوو حیزبی کاریگەری کوردستان، واتە پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر سنووری ئێران-عێڕاق، تووشی تێکهەڵچوونیکی خوێناوی بوون. هەڵبەت تێکهەڵچوونی نێوان دوو لایەنی کوردی، شتێکی نوێ نییە. لە چەند دەیەی ڕابردوودا، حیزبە کوردستانییەکان، بەردەوام چەکیان دژ بە یەکتر بەکار هێناوە.

زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

قامیشلۆ؛ ٢٣ کەس لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا گیانیان لەدەست دا

NNSROJ: پێشنیوەڕۆی یەکشەممە ٣١ی مەی، ناوەندێکی تەندروستی لە گەڕەکی مەیسەلوونی قامیشلۆ ئاگری تێبەربوو و لە ئاکامدا ٢٣ کەس گیانیان لەدەست دا و هەژمارێکی تریش بریندار بوون.

لە ناو قوربانیانی ئەو ڕووداوەدا ٩ مناڵ ١٣ ژن دەبینرێن. بە گوێرەی ئاژانسی هاوار نیوز، هۆکاری ئاگرتێبەربوونی ناوەندەکە، تەقینەوەی کەپسوولی گازی سروشتی بووە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

مام جەلال بەشداری کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی کرد

NNSROJ: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە[٣١ی مەی]، جەلال تاڵەبانی، سەرکۆماری پێشووی عێڕاق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پاش نزیک بە سێ ساڵ، بۆ یەکەم جار بەشداری کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حیزبەکەی کرد.

کۆبوونەوەکە لە بینای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێ و بە گوێرەی مێدیاکانی ئەو حیزبە، ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەندی حیزبەکە تێیدا بەشدارن.

سبەی دووشەممە، یەکی ژووئەن، چلەمین ساڵوەگەری دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

عەلی باپیر وەک ئەمیری کۆمەڵ هەڵبژێردرایەوە

NNSROJ: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی مەی، دووهەمین ڕۆژی کۆنگرەی “کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان” لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەی ئاماژەپێکراودا، “عەلی باپیر”، جارێکی تر، بە زۆرینەی دەنگ وەک “ئەمیر”ی حیزبەکە هەڵبژێردرایەوە.

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ١٤ ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و لە هەرسێک کۆنگرەیدا، عەلی باپیر، وەک کەسی یەکەی ئەو حیزبە هەڵبژێراوە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

تەقینەوەی مین لە نۆدشە گیانی شوانێکی کوردی ستاند

31 ئایار 2015 1 comment

NNSROJ: زانرا کە شەوی شەممە ٩ی جۆزەردان، شوانێکی کورد بە ناوی “عەزیز گوڵستانی”، لە ئاکامی تەقینەوەی مین لە ئاواییەکی نزیک بە نۆدشەی پاوە گیانی لەدەست داوە.

هەواڵەکە لە لایەن بەخشداری نەوسوودەوە پشتڕاست کراوەتەوە و شوێنی تەقینەوەی مینەکە، ٤ کیلۆمیتری نۆدشە ڕاگەیاندراوە.

لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێڕاقدا زیاتر لە ١٦ میلیۆن مین لە پارێزگا سنوورییەکانی ئێران چێنراون و لەم نێوەشدا ئیلام، کرماشان، ورمێ و سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پاڵ خوزستان، پشکی شێری مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕ و قۆناخەکانی دواتریان بەرکەوتووە.

ئەگەرچی بەرپرسانی ئێرانی بانگەشە دەکەن کە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە مینی چێنراو پاککراوەتەوە بەڵام تەقینەوەی مین، نەتەنیا لە سەر سنوورەکان، بەڵکوو لە قووڵایی خاکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، ساڵانە دەیان کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە.

شایانی باسە هەر لەم چەند حەوتوویەی ڕابردوودا ١٣ کەس، بۆ وێنە لە قەسری شیرینی سەر بە کرماشان و مێهرانی سەر بە ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئاکامی تەقینەوەی میندا گیان یا پارچەیەک لە جەستەیان لەدەست داوە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

گیانلەدەستدانی گەریلاییەکی نەپەگە لە سەڵماس

31 ئایار 2015 3 comments

NNSROJ: زانرا کە ڕۆژی ٢٧ی مەی، گەریلایەکی ناوەندی پاراستنی گەل بە ناوی “بورهان یاقووت”، لە نزیک گوندی “دێرک”ی سەر بە ناوچەی “قزڵکەنت”ی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئاکامی تەقەی چەکدارانی نەناسراودا گیانی لەدەست داوە.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل هەروەها ڕایگەیاندووە کە چەکدارە هێرشبەرەکان بە زاراوەی سۆرانی قسەیان کردووە و خۆیان بە پێشمەرگەی حدکا ناساندووە و هەرچەند ناوەندەکە دەڵێ کە پێی وایە هێرشەکە لە لایەن چەکدارانی دەوڵەتەوە ئەنجام درابێ و زیاتر بە پیلانگێڕی دەزانێ بەڵام داوای ڕوونکردنەوەی فەرمی لە حدکا کردووە.

کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو، “کوژرانی هەر تێکۆشەرێکی کورد بە دەستی هەر کەس و لایەنێک”ی مەحکووم کرد و بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە “هیچ تیمێکی سەربە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو ناوچەیە بوونی نییە و ئەو کردەوانە پیلانێکەکە بێ گومان دەستی دوژمنانی کوردی لە پشتە و بەم چەشنە دەیانهەوێ لە نێوان هێزە کوردییەکاندا دوڕدونگی و ناتەبایی دروست بکەن. پێویستە هەموو لایەکمان وریای ئەو جۆرە پیلانانە بین و نەکەوینە داوی پیلانگێریی دوژمنان

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئازادکرانی مەحموود ساڵحی پاش ٤ ڕۆژ چاوەدێریی پزیشکی

30 ئایار 2015 1 comment

مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاریی سەقزی، ئەمڕۆ شەممە ٩ی جۆزەردان، بە سپاردنی بارمتە ئازاد کرا. دوابەدوای ئازادکرانی، ئاشکرا بوو کە ناوبراو، بە هۆی بارودۆخی نالەباری تەندروستی، بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ، بە نهێنی لە نەخۆشخانەی توحیدی سنە لەژێر چاوەدێری پزیشکیدا بووە.

مەحموود ساڵحی، ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵان، لە ماڵەکەی خۆی لە سەقز قۆڵبەست کرا و پاشان بۆ گرتووخانەی کاتیی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ساڵحی، لە ماوەی قۆڵبەستکرانیدا لەژێر زەخت و گوشار بووە و سەرباری تووشبوونی به نەخۆشی گورچیلە، بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە و دەرمانەکانی پێ نەدراون و هەر بەم هۆیەش ڕەوشی تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ