م. بارزانی چاوی بە بەرپرسانی ئەمریکا کەوت
NNSROJ: مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی مەی، بۆ چوارەم جار لە ماوەی سەرۆکایەتییدا، لە کۆشکی سپی، چاوی بە کاربەدەستانی ئەمریکا کەوت.
لە دیدارەکەی ئەمجارەیدا، مەسعوود بارزانی و وەفدی هاوڕێی، چاویان بە جۆزێف بایدن، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا کەوت. به گوێرەی وتەبێژی کۆشکی سپی، باڕاک ئۆباما، سەرکۆماری ئەمریکاش بەشداری سەرەتای ئەو دیدارە بووە.
کاربەدەستانی ئەمریکا لەو دیدارەدا، ڕۆڵی حکوومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگەیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرز نرخاندووە و جەختیان کردۆتەوە کە درێژە بە هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگە دەدەن.
“قوباد تاڵەبانی”، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، “مەسروور بارزانی”، ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی كوردستان، “مستەفا سەیدقادر”، وەزیری پێشمەرگە، “ئاشتی هەورامی”، وەزیری سامانە سرووشتییەكان، دەرباز كۆسرەت ڕەسووڵ، وەزیری ئاوەدانكردنەوە، فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، “فەلاح مستەفا”، بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە و “بەیان سامی عەبدولڕەحمان”، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا بەشداری ئەو دیدارە بوون.
وتەبێژی کۆشکی سپیش، سەبارەت بەو دیدارە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند کە ئەمریکا هاوکات لەگەڵ پێداگری‌کردن لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێڕاق، پشتیوانیی بەهێز لە هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستانیش دەکات.
خاڵێکی سەرەکیی تری ئەو دیدارە، داهاتووی مووسڵ و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی کارای داعش بووە.
مەسعوود بارزانی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ جێگری سەرکۆمار و شاندی هاوڕێی، وتارێکی لە ژووری بازرگانیی ئەمریکا پێشکەش کرد و تێیدا باسی لەوە کرد کە لە سایە سەری هێزی پێشمەرگەوە توانیویانە ٢٠ هەزار کیلۆمیتری چوارگۆشە لە چەنگی داعش دەربێننەوە.
ناوبراو هەروەها داوای لە سەرمایەدارانی ئەمریکا کرد تا بێنە کوردستان و سەرمایەکانیان بۆ بەرهەمهێنان لەوێ بخەنە گەڕ.
بارزانی هەر ئەمڕۆ لە ناوەندی ڕاوێژکاریی ئاتلانتیک، وتارێک سەبارەت بە پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، داهاتووی عێڕاق و ناوچەکە و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکا و لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ ئەمریکادا کە بڕیارە تا شەممە بەردەوام بێت، چاوی بە هەژمارێک لە سێناتۆر و کۆنگرێسمانەکانی ئەو وڵاتەش دەکەوێ.
م.م.
بارزانی: كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئۆباما سەركەوتوو بوو
لەلایەن رووداو 8 کاژێر لەمەو بەر
رووداو- واشنتن
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێ، كۆبوونەوەی ئەمشەوی لەگەڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی كۆشكی سپی سەركەوتوو بووە، دەشڵێت :” هەست بە شانازی دەكەین لەسەردەستی پێشمەرگە هەیبەتی داعش شكێندرا و كوردستان بووەتە پەناگەی لێقەوماوان”.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە سەنتەری بازرگانی ئەمریكا، لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند:” كۆبوونەكەمان زۆر سەركەوتوو بوو، سوپاسی گەلی كورستانیشم بە سەرۆك ئۆباما و جۆبایدنی جێگری گەیاند بۆ ئەو هاوكارییە سەربازییانەی پێشكەشی هەرێمی كوردستانیان كردووە لە شەڕی داعشدا و لەم تەنگانەیەدا پشتیوانیان لە گەلی کورد کرد”.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی شەڕی داعش هەروەها گوتی” راستە کوردستان رووبەڕووی تەحەدییەکی زۆر گەورە بووتەوە کە شەڕی داعشە، بەڵام سوپاس بۆ خوا و پێشمەرگە تا ئێستا 20 هەزار کیلۆمەتر خاک لە ژێردەستی داعش دەرهێنراوە، هەست بە شانازییەکی گەورە دەکەین کە هەیبەتی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شکێنرا”.
لەبارەی ئاوارەكانیش كە ژمارەیەكی زۆر ئاوارە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بارزانی گوتی” كوردستان بووەتە پەناگەی لێقەوماوان، ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هەن لەکاتێکدا کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی بووەتەوە، بەڵام ئەوە بە ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانی خۆمان دەزانین و دەرگای کوردستان هەمیشە کراوەدەبێت بۆ لێقەوماوان لە هەر ئایین و مەزهەبێک بن”.
بارزانی لە وتارەكەیدا كە لە ژووری بازرگانی ئەمریكا پێشكەشیكرد، سەبارەت بە کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش گوتی “دەرگای کوردستان هەمیشە کراوە دەبێت بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان بیانەوێت کاربکەن لە کوردستان و سوپاسیان دەکەم کە لە کاتی تەنگانەدا کوردستانیان جێنەهێشت، ئەوان لە رووی مەعنەوییەوە پاڵپشتێکی باشی کوردستان بوون”.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە کۆتایی وتارەکەیدا گوتیشی ” نابێ رێگەبدەین پلانی تیرۆریستان سەربکەوێت و تیرۆریستان هیچ ئایندەیەکیان نییە، سەرکەوتن بۆ دیموکراسی دەبێت لە ناوچەکەدا”.
ئەمشەو سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، جۆبایدن، جێگری سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی كۆشكی سپی كۆبوونەوە. كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا و جۆبایدن داخراو بوو و جگە لە فۆتۆگرافەری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و كۆشكی سپی، هیچ رۆژنامەڤانێك بەشدارنەبوو.
ئەندامانی شاندی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان، دەرباز كۆسرەت وەزیری ئاوەدانكردنەوە، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا پێكهاتبوو.
http://rudaw.net/sorani/world/0505201512
بارزانی، وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان چوار جار سەردانی ئەمریکای کردووە
لەلایەن رووداو 3 کاژێر لەمەو بەر
رووداو – هەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٨ بۆ یەکەمین جار وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکای کرد و لەگەڵ جۆرج دەبیلو بوش، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا کۆبووەوە، بابەتی ئەوکاتەی کۆبوونەوەکان بریتیبوون لە ئاشتەوایی نیشتمانی لە عێراقدا، بەتایبەت دوای ئەوەی کێشە و ململانێی تائیفی نێوان سوننە و شیعە لە عێراقدا زیاتر پەرەی سەندبوو.
دوای ساڵێک بارزانی لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ٢٠٠٩ جارێکی دیکە سەردانی واشنتنی کرد و بۆ یەکەمین جار چاوی بە باراک ئۆباما سەرۆکی نوێی ئەمریکا کەوت، کە یەکەمین ساڵی بوو لە کۆشکی سپی دەستبەکاربێت. لەو سەردانەشیدا بارزانی لەلایەن سەرۆک و گەورە بەرپرسانی ئەمریکا پێشوازیی لێ کراو چەندین کۆبوونەوەی لەبارەی بارودۆخی ئەوسای عێراق ئەنجامدا.
مەسعود بارزانی لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٢ بۆ جاری سێیەم وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی واشنتنی کرد و لەگەڵ باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا و جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا و هەروەها چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکیدا کۆبووەوە.
لەو سەردانەدا سەرۆک و جێگری ئەمریکا باسیان لە پەیوەندی مێژوویی ئەمریکا لەگەڵ کورد کرد و دووپاتیان کردەوە کە ئەمریکا پشتیوانی لە کورد دەکات لە پێکەوەبوونیان لەگەڵ عێراق و باسیان لە رۆڵی کورد کرد لە پاراستنی عێراێکی یەکگرتوودا.
ئەوکاتە هێشتا کێشەیەکی وەک داعش لە عێراقدا بوونی نەبوو، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەو ململانێیانە کرد کە رووبەڕووی عێراقییەکان دەبنەوە.
لەو سەردانەدا یەکێک لەو خاڵانەی بارزانی جەختیلێکردەوە ئەو دەسەڵاتە مەرکەزییەی سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی عێراق بوو، کە دەکرێت ببێتە هەڕەشە بۆسەر سەقامگیریی عێراق.
هەروەها لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٤ بڕیاربوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا بکات و چاوی بە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت، بەڵام بارزانی ئەو سەردانەی رەتکردەوە.
سەرەتا باس لەوە دەکرا کە کاتەکە گونجاو نەبووە بۆ ئەو سەردانە، بەڵام دواتر بارزانی ئەوەی ئاشکراکرد هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەردانە ئەوەبووە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا ئەوکاتە لەلایەن ئەمریکاوە خرابوونە لیستی رەشەوە، بۆیە بازرانی بڕیاریدا سەردانی ئەمریکا نەکات تا ئەوکاتەی ئەو دوو پارتە سیاسییە سەرەکییەی باشووری کوردستان لەو لیستە دەردەهێنرێن.
دوایین سەردانی بازرانی بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا سەردانەکەی رۆژی ٣ی ئایاری ٢٠١٥ بوو، کە شەوی ٥ی ئایار بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و جۆبایدن، جێگری سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی كۆشكی سپی كۆبوونەوە.
ئەندامانی شاندی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان، دەرباز كۆسرەت وەزیری ئاوەدانكردنەوە، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا پێكهاتبوو.
http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0505201516
بارزانی بەشداریی پانێلێک دەکات
لەلایەن ئەحمەد تەڵعەت 52 خولەک لەمەوبەر
بارزانی و شاندی یاوەری لە کۆشکی سپی
بارزانی و شاندی یاوەری لە کۆشکی سپی
رووداو- واشنتن
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی، کۆبوونەوە و دیدارەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە واشنتن بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ بارزانی لە پەیمانگای ئەتلەنتیک کەنسڵ وتارێک پێشکەشدەکات و گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵیدا بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیێندراوی پەیمانگای ئەتڵەنتیک بڕیارە کاژێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە بە کاتی ئەمریکا، واتە کاژێر ٥ی ئێوارە بەکاتی باشووری کوردستان، لەنێو پەیمانگاکە گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
پەیمانگاکە رایگەیاندووە، لەو گفتوگۆیەدا لەبارەی داهاتووی کوردستان و شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ داعش و پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و باشووری کوردستان تاوتوێدەکرێت.
لەو گفتوگۆیەدا کە خەڵک و میدیاکارانیش تێیدا ئامادە دەبن، بەپێی راگەیێنراوی پەیمانگاکە تەحەدییەکانی بەردەم باشووری کوردستانیش باسدەکرێت و گفتوگۆکە کاژێر و نیوێک بەردەوام دەبێت.
مەسعود بارزانی ٣ی ئەم مانگە بەرەو واشنتن بەڕێکەوت و ٥ی مانگ لەگەڵ شاندەکەی یاوەری لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جۆ بایدنی جێگری کۆبووەوە. بارزانی چەند رۆژێکی دیکەش لە ئەمریکا دەمێنێتەوە و بەپێی بەرنامەی سەردانەکەی، ماوەی سەردانەکەی ٧ رۆژ دەخایێنێت، دوای ئەمریکاش بارزانی سەردانی چیک و هەنگاریا دەکات.
چوارەم سەردانی بارزانی بۆ ئەمریکا کاردانەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو و بە بڕوای شارەزایانیش سەردانەکەی ئەمجارەی بارزانی جیاواز بوو بەو پێیەی شاندێکی حكومی هاوسەفەری بارزانی بوون، هەروەها دیدار و کۆبوونەوەکانیشی چڕتربوونەتەوە.
http://rudaw.net/sorani/world/060520153
https://www.whitehouse.gov/schedule/president/2015-W19
ئەمڕۆ شەممە 2ـی 5ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی سەردانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی ئەورووپایی بە یاوەری شاندێك لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ كەوت.
لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆك و گەورەبەرپرسانی حكوومەت و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی ئەورووپایی كۆ دەبێتەوە و تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوە و چاوپێكەوتنەكانی سەرۆك بارزانی و شاندە یاوەرەكەی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیە لەبارەی شەڕی داعش و هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی جیهانی و ناوچەكە و ئازادكردنی موسڵ و ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی داعش و ئاییندەی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا و وڵاتانی ئەورووپایی.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانەدا بەڕێزان مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و قوباد تالەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەت یاوەری سەرۆك بارزانی دەبن.
http://www.presidency.krd/kurdish/articledisplay.aspx?id=S0pJu9ySAeA=
به‌یانـنامه‌ی کۆشـکی سـپی له باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم
چاپ
بڵاوکردنه‌وه له:
Pin It
VOA News
06.05.2015 17:22
سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی دیکه ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشکی سپـی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری کۆبوونه‌وه. کۆشـکی سـپی له‌م باره‌یه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه.
له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه، سه‌رۆک ئۆباما به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی کرد. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وت‌ووێژیان له باره‌ی کۆمه‌ڵێک بابه‌ت کرد، له‌وانه هه‌ڵمه‌تی دژی داعش و ده‌سـتپـێشخه‌ریـیه سیاسیـیه‌کانی له ئارادان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵگی عێراق و به‌هێزکردنی هاوکاری نێوان هه‌موو پـێکهاته‌کانیدا.
سه‌رۆک ئۆباما و بایدنی جێگری جارێـکی دیکه دووپاتیان کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا پـشتیوانی به‌رده‌وام و به‌هێزی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان و گه‌لی کورد ده‌بێت. هه‌روه‌ها دووپاتیان کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا له چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتراتیژی وابه‌سـته‌یه به عێراقێـکی یه‌کگرتووی فیدراڵی دیموکرات که هه‌ر وه‌کو چۆن له ده‌سـتوری عێراقدا پـێناسه‌کراوه.
پاشان له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدن هه‌ر یه‌که‌یان سـتایشی ئازایه‌تی پـێشـمه‌رگه‌یان کردووه و هه‌روه‌ها پـرسه و ماته‌مینی خۆیان ده‌ربڕێوه بۆ هه‌موو قوربانیـیانی ده‌ستی داعش له سه‌رانسه‌ری عێراقدا.
سه‌رۆک بارزانی لای خۆیه‌وه سوپاسی سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و پـشتیوانیـیه له‌شکریـیه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا پـێشـکه‌شی پـێشـمه‌رگه‌ی کردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراقدا، له‌وانه ئه‌و کرده‌وه له‌شـکریـیانه‌ی ئه‌نجام دران بۆ پاراستنی هه‌ولێر و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردسـتانی عێراق له پاش که‌وتنی موسڵ.
هه‌ردوولا کۆکبوون له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هه‌روه‌ها جه‌ختیان کرده‌وه سه‌ر به‌رده‌وامبوونی پـشتیوانی هاوبه‌شیان بۆ ئه‌و ملیۆنان که‌سه سیڤیله‌ی به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه ئاواره‌بوون.
http://www.dengiamerika.com/content/article/2752280.html
Mahmoud Otnman
سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێم و شانده‌كه‌ى له‌گه‌ڵى بۆ واشنتۆن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و جێگره‌كه‌ى بایدن ئه‌رێنى بوو به‌پێ ى هه‌ڵسه‌نگاندنى بارزانى، هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوى لایه‌نى ئه‌مریكى پاش چاوپێككه‌وتنه‌كه داكۆكى كرد له‌سه‌ر پشتگیرى هه‌رێم وه گه‌لى كورد و له‌سه‌ر عێراقێكى یه‌كگرتووى دیموكراتیكى فیدرال به‌پێ ى ده‌ستور، ئه‌مه جگه له‌پشتیوانى زیاتر له‌شه‌ر دژى داعش ئه‌مانه هه‌موى خاڵى پۆزه‌تیڤن كوردیش زۆر هه‌وڵى داوه بۆ جێبه‌جێكردنیان به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى تر‌ى عێراقى ، به‌ڵام ئه‌م دروشمانه هه‌روه‌كو تێورى ماونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ره‌وشى عێراقى مه‌یدانى نه‌گونجاون.
پێویسته ئێمه به‌رده‌وام بین له‌په‌یوه‌ندى كردن و هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ى كورد وه‌كو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بچێته سه‌ر ئه‌جنداى ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانى تر، ئه‌م كاره پێویستى به‌هه‌وڵوكۆششى به‌رده‌وام و به‌دواداچون هه‌یه جگه له‌خه‌رجى پاره‌ى پێویست بۆئه‌م كامپینه، له‌لایه‌كى تره‌وه پێویسته له‌ناوه‌وه یه‌كێتى ڕیزى ڕاسته‌قینه بپارێزین و په‌له‌بكه‌ین له‌ته‌واوكردنى ده‌ستورى هه‌رێم كه‌ده‌ستكه‌وتێكى گرنگه و له‌ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپاوه دوور له‌ململانێ ى حزبى ته‌سك ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ گه‌یشتن به‌مافى چاره‌نوسى گه‌له‌كه‌مان وه‌كو گه‌لانى تر‌ى جیهان.