ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > چوارەم کۆبوونەوەی سەراسەریی مامۆستایانی کورد و ئێرانی

چوارەم کۆبوونەوەی سەراسەریی مامۆستایانی کورد و ئێرانی

NNSROJ: ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی گوڵان، مامۆستایانی کورد، هاوکات لەگەڵ مامۆستایانی ئێرانی، لە بەر دەرگای ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە و داوای کۆتایی هێنانی دەوڵەت بە هەڵاواردنی مامۆستایان و مافە سینفییەکانیان کرد.

مامۆستایانی ناڕازی، کە ئەوە بۆ چوارەمین جار لە چەند مانگی ڕابردوودایە چالاکی لەم چەشنە ئەنجام دەدەن، ناڕەزایەتییان لە بەرانبەر کەمی مووچە و نالەباری بارودۆخی ژیانیان دەربڕی و داوایان کرد کە مووچەی یەکسان لەگەڵ باقی فەرمانبەرانی دەوڵەتیان پێ بدرێ.

حەوتووی ڕابردووش، زیاتر لە ٩ هەزار مامۆستای کوردستانی، بە نووسینی نامەیەکی هاوبەش بۆ سەرکۆمار و پارلەمانی ئێران، گلەییان لە وەزعی ئابووری و پیشەییان کردبوو.

وەک زۆربەی چالاکییەکانی پێشووتری مامۆستایانی کورد، پەروەردە بە زمانی دایک، یەکێک لە دروشم و داخوازییە سەرەکییەکان بوو.

مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن کە لە سایە سەری ئەو مووچە کەمەی کە دەوڵەت پێیان دەدات، سەرەڕای ئەو ڕۆڵە هەستیارەی کە لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا و نەوەی داهاتوودا دەیگێڕن، بوونەتە یەکێک لە هەژارترین توێژەکانی کۆمەڵگا.

هەر بۆیەش مامۆستایان لە نامەکەیاندا، جگە لە گلەیی و شیکردنەوەی پرس و گرفتەکانیان، چەند ڕێکار، بۆ وێنە دامەزرانی بانک یا ناوەندێکی ماڵیی گرێدراو بە وەزارەتی پەروەردە، ئەنجامی گۆڕانکاری لە سندووقی پاشکەوتنی فەرهەنگیان و گەڕاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی “ماڵی مامۆستا” بە وەزارەتی پێوەندیداریان، بۆ چارەسەریی بەشیک لەو کێشانەیان پێشنیار کردووە.

سەرەڕای بەڵێنی حەسەن ڕووحانی و دەوڵەتەکەی بۆ چارەسەر کێشەکانیان، تا ئێستا هیچ کام لە داخوازییەکانیان نەهاتۆتە دی و بگرە زەخت و گوشار بۆ سەر مامۆستا چالاکەکان پەرەی سەندووە و پێش بە خەباتی سینفیشیان دەگیرێ.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: