ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > مهاباد؛ خۆپێشاندەران، “هوتێل تارا”یان ئاگر تێبەردا

مهاباد؛ خۆپێشاندەران، “هوتێل تارا”یان ئاگر تێبەردا

NNSROJ: خۆپێشاندەرانی تووڕەی مهابادی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی گوڵان-٧ی مەی، هوتێل تارایان ئاگرتێبەردا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە بەرانبەر هوتێلەکە و شەقامەکانی دەورووبەری، بەرەنگاری هێزە ئاسایشییەکان و گاڕدی تایبەتیی دژە شۆڕش بوونەوە.

هوتێل تارا ئەو شوێنەیە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی گوڵان، کچە کوردێکی مهابادی بە ناوی “فەریناز خوسرەوانی”، تێیدا گیانی لەدەست دابوو.

بە گوێرەی ئەو دەنگۆ تەییدنەکراوانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەو کچە مهابادییە، ویستوویەتی خۆ لە دەستدرێژی کەسێک ڕزگار بکا و بۆیە خۆی لە قاتی چواری هوتێلەکەوە فڕێداوەتە خوار و گیانی لەدەست داوە.

هەرچەند خاوەنی هوتێل و بەرپرسانی ئەمنی و ئاسایشیی مهاباد و پارێزگای ورمێ، دەنگۆیەکە ڕەتدەکەنەوە، بەڵام ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ زانیویەتی کەسیک، لە پێوەندی لەگەڵ دۆسیەکەدا قۆڵبەست کراوە و لە ئیتلاعاتی مهاباد لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێ.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: