ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > “گرژییەکان بە وتووێژ چارەسەر بکەن”

“گرژییەکان بە وتووێژ چارەسەر بکەن”

ڕووداوی دڵته‌زێنی نێوان “پارتی كرێكارانی كوردستان” و “حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران” لە سەربەیانیی یەکشەممە ٢٤ی مای ٢٠١٥ كه بوو به هۆی شه‌هید‌بوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمه‌رگە‌ی تری حدکا، نه‌ته‌وه‌ی كوردی تووشی سه‌ر سوڕمان و دڵ‌هێشاویی كرد.

هۆكاری ئه‌و گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونه گرژیی و ناكۆكی‌یه‌ک بوو كه له نێوان ئەو دوو هێزه سیاسی‌یه‌دا پێكهات. به‌بێ ئه‌وه‌ی کە بچینه نێو قووڵایی هۆكاره‌كان، ئێمه واژۆكه‌رانی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه، به توندیی هه‌ر چه‌شنه شەڕ و تێکهه‌ڵچوونێک له نێۆان هێزه‌ سیاسییەکانی كورد بەتوندیی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له‌و دوو حیزبە دەکەین:

• تا لەم قۆناخە هەستیارەدا بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوندیی نەتەوەیی و بە پێی ئەرک و بەرپرسیارێتیی میژوویی، لە ڕێگای وتووێژەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
• بە سرنجدان بەم ڕاستییە کە کوردستان سەرەرای دابەشبوونی لە نێوان چواروڵاتدا، گۆڕەپانی خەباتی هەر تێکۆشەرێکی کوردە، هاوکات لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەکانی کاتی و ناوچەیی، هەروەها بەرژوەندیی ستراتیژیکی نەتەوەیی بۆ پێشگیریی لە هەرچەشنە گرژیی و ناکۆکییەک کە ببێتە هۆی ئاڵۆزیی و خەوشدارکردنی یەکێتیی گەڵەکەمان، بە پێویست دەزانین. بەم پێ‌یە ئێمه داوا ده‌كه‌ین بۆ به‌رگریی‌ له دووپات بوونه‌وەی ئەم چەشنە کارەساتە، كۆمیته‌یه‌كی لێكۆڵینەوە لە هەر دوولایەن و کەسایەتیی و هێزەکانی بێ لایەن بۆ به‌سه‌رداچوونه‌وه، ده‌رخستنی راستییەكان و چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێك‌بهێنرێت.
• داوا له مێدیا‌ی كوردیی ده‌كه‌ین كه به‌و‌په‌ڕی بێ‌لایه‌نی و بە لەبەرچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییەكانی نێوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و نوچه و هه‌واڵه‌كان هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه و نەبن بە هۆی پەرەسەندی زۆرتری ئەم گرژییە وئاڵۆزترکردنی ئەو بارودۆخەی کە پێکهاتووە.

لەم کاتە هەستیارە مێژووییەدا نه‌ته‌وه‌ی كورد زیاتر له هه‌موو وه‌خت پێویستی به یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ئاڵوزیی نێۆان هێزه‌كان ته‌نیا به قازانجی دوژمنانی كورد ته‌واو ده‌بێ. بێ‌گومان درێژه‌پێدانی ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره ده‌سكه‌وته‌كانی ئەرێنیی كورد كه له شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی كۆبانی و له باشووری كوردستان پێكهاتووە، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا ده‌خاته مه‌ترسییەوە.

کۆڕی کوردەکانی دانیشتووی فەڕەنسا
حەسەن شەتەوی
یۆسف ئەردەڵان
سەدیق بابایی
خەلیل حەواری نەسەب
کامڕان ئامیناوێ
عەزیز ماملێ

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: