Archive

Archive for حوزه‌یران, 2015

پێوەندییەکانی ئەمریکا-پەیەدە و “هێڵە سوورەکان”

30 حوزه‌یران 2015 لێدوانێک بنووسە

ئەمرە تەمەل- بی‌بی‌سی تورکی
لە تورکییەوە: ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ

بە کۆنترۆڵکرانەوەی گرێ سپی لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزێکی گرێدراوی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا[بورکانی فرات، و.]، جارێکی تر مەسەلەی پێوەندیی نێوان پارتی یەکێتیی دێموکراتیک و ئەمریکای خستەوە ڕۆژەڤ. تورکیا پێی وایە کە کوردەکانی سووریا دەیانهەوێ کانتۆنەکانی عەفرین، کۆبانێ و جزیرێ لێک گرێ بدەنەوە و هەرێمێکی ئۆتۆنۆم لە باکووری عێڕاقەوە تا ناوچە سنوورییەکانی نزیک هاتای دابمەزرێنن.

لە گیرانەوەی گرێ سپی بە دەستی هێزەکانی سەر بە پەیەدەدا، بۆمبارانی بنکەکانی داعش لە لایەن هێزی هاوپەیمانان بە سەرپەرستی ئەمریکا ڕۆڵیکی گرینگی گێڕا. داعش دوای لەدەستدانی گرێ سپی، هێرشی کردە سەر کۆبانێ و حەسەکە و بەمەش پێکدادانەکانی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و چەکدارانی داعش چڕتر بوونەوە. دوا پێشهاتەکان نیشانیان دا کە پشتیوانیی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە کوردەکانی سووریا، گرینگییەکی زۆری هەیە.

زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

خولی یەکەم و دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو

30 حوزه‌یران 2015 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: پاشنیوەڕۆی سێشەممە ٣٠ی ژووئەن، خولی یەکەم و دووهەمی دەنگدانی پارلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو. لەم دوو خولەدا، نوێنەرانی هەر یەک لە حیزبەکان دەنگیان بە کاندیدی حیزبەکانیان دا. ڕێژەی دەنگەکان لە یەکەم و دووهەم خولی دەنگدان بەم شێوەیە بوو:

لە خولی یەکەمدا ٥٤٥ کەس لە کۆی ٥٥٠ نوێنەر دەنگیان دا. ڕێژەی دەنگەکان بەم شێوەیە بوو:
– دەنگیر میر مەهمەت فرات، بەربژێری هەدەپە: ٨١
– ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵوو”، مەهەپە: ٨١
– دەنیز بایکاڵ، بەربژێری جەهەپە: ١٢٥
– عیسمەت ییڵماز، بەربژێری ئاکەپە: ٢٥٦
– دەنگی پووچ: ٢

لە خولی دووهەمدا، ٥٤٥ کەس لە کۆی ٥٥٠ پارلەمانتاری ئامادەبوو لە دانیشتنەکەدا دەنگیان دا کە ئاکامەکەی بەم شێوە بوو:
– دەنگیر میر مەهمەت فرات، بەربژێری هەدەپە: ٨٠
– ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵوو”، مەهەپە: ٨٠
– دەنیز بایکاڵ، بەربژێری جەهەپە: ١٢٨
– عیسمەت ییڵماز، بەربژێری ئاکەپە: ٢٥٦
– دەنگی پووچ: ١

بەم ئاکامە، هیچ یەک لە بەربژێرەکان زۆرینەی پێویست، کە دوو لەسەر سێی دەنگەکانە و دەکاتە ٣٦٧ دەنگیان بەدەست نەهێنا و پڕۆسەی هەڵبژێرانی سەرۆکی پارلەمان بۆ سبەی دواخرا. لە سێهەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلەماندا ٢٧٦ دەنگ پێویستە و ئەگەر ئەو ئامانجە نەکەوتە دەست، لە چوارەم خول، هەر کاندیدێک زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێ، دەبێتە سەرۆکی پارلەمان.

هەدەپە تا بەر لە خولی چوارەم، گرینگترین ڕۆڵی لە یەکلابوونەوەی ئەو پڕۆسەیەدا هەیە و تا ئێستا پێداگرە لەسەر ئەوەی کە دەنگ تەنیا بە کاندیدەکەی خۆی بدات.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“با داوای ئازادکرانی باوکی مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندان بکەین”

30 حوزه‌یران 2015 1 comment

NNSROJ: سبەی چوارشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، هاوکاتە لەگەڵ هەشتەمین ساڵوەگەری قۆڵبەست و زیندانی کرانی “محەمەدسدیق کەبوودوەند”، دامەزرێنەر و سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان.

کەبوودوەند، رۆژی دەی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە قۆڵبەست و رەوانەی گرتووخانەی ناسراو به ٣٠٩ی وەزارەتی ئیتلاعات لە تاران کرا.

ناوبراو به گشتی ٧ مانگ لە ژووری تاکەکەسی، لە ژێر زەخت و گووشار و لێپێچینەوەی بەردەوام دابوو و سەرئەنجام پاش ١٢ مانگ لە قۆڵبەستکرانی، به تۆمەتی دامەزراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان[RMMK] و پڕۆپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆزی لە بەرانبەردا کرایەوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

فەرماندەی هێزی زەمینی سپا بنکە سەربازییەکانی سەر سنووری بەسەر کردەوە

30 حوزه‌یران 2015 2 comments

NNSROJ: محەمەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی هێزی زەمینی سپای پاسداران لەگەڵ کۆمەڵێک لە فەرماندە خۆجێییەکانی سپا، بنکە سەربازییەکانی سەر سنووری شنۆ لەگەڵ باشووری کوردستانیان بەسەر کردۆتەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی جەوان پڕێس، “یووسف عابدی”، فەرماندەی سپای شنۆ و کۆمەڵیک لە چەکدارە کوردەکانی سەر بە سپای پاسدارانیش لەم سەردانەدا هاوڕێیەتی محەمەد پاکپووریان کردووە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، جموجۆڵی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، شنۆ و پیرانشار پەرەی سەندبوو. وادیارە ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییە بەهۆی سەردانی فەرماندەی زەمینی سپای پاسداران و جێگیربوونی هێزە کوردییەکان لەسەر سنوور بووبێ.

لە چەند حەوتووی ڕابردووشدا، گرووپێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی کێلەشین و هەڵگورد جێگیربوونە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

هەدەپە کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی پارلەمانی تورکیا هەیە

30 حوزه‌یران 2015 1 comment

NNSROJ: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ژووئەن، یەکەم و دووهەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێ و کورد بۆ یەکەم جار، کاندیدی خۆی بۆ ئەم پۆستە هەیە.

پارتی دێموکراتیکی گەلان کە ٨٠ کورسی لە پارلەمانی تورکیا هەیە، “دەنگیر میر مەهمەت فرات”، نوێنەری مەرسینی ئەو حیزبە لە پارلەمانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پارلەمان کاندید کردووە.

فرات، لە دامەزرێنەرانی ئاکەپەیە و نزیک بە دە ساڵ لە سەرکردایەتیی ئەو حیزبە دابوو بەڵام بە هۆی ناڕازیبوونی لەمەڕ سیاسەتی حیزبەکەی لە هەمبەر پرسی کورد و تێوەگلانی کادیرانی باڵای ئاکەپە لە گەندەڵی، وازی لەو حیزبە هێنا.

ئاکەپە “عیسمەت ییڵماز”، وەزیری بەرگری ئێستا، جەهەپە “دەنیز بایکاڵ”، سەرۆکی پێشووی ئەو حیزبە و مەهەپە “ئەکمەلەدین ئیحسان ئۆغڵوو” نوێنەری ئیستانبووڵی ئەو حیزبەی لە پارلەمان بۆ سەرۆکایەتیی پارلەمان کاندید کردووە.

بەم هۆیە کە هیچ کام لە حیزبەکان زۆرینەی ڕەهای پارلەمانیان نییە، بەدوور دەزانرێ کە هیچ یەک لە بەربژێرەکان لە خولی یەکەمدا ٣٦٧ دەنگ و لە خولی سێهەمدا ٢٧٦ دەنگ بەدەست بهێنن.

پێشبینی دەکرێ کە خولی یەکەم و دووهەم بێ ئەنجام کۆتایی بێ و دواجار، هەر بەربژێرێک کە زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێ، ببێتە سەرۆکی پارلەمان. بەو حیسابە، بەربژێری ئاکەپە زیاترین شانسی هەڵبژێرانی هەیە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەمڕۆ وادەی دانوستانە ئەتۆمییەکەی ئێران و وڵاتانی ١+٥ کۆتایی دێ

30 حوزه‌یران 2015 1 comment

NNSROJ: ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ژووئەن- ٩ی پووشپەڕ، دوایین ڕۆژی دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی ناسراو بە پێنج زێدە یەک لەسەر پڕۆژە ئەتۆمییەکانی ئێرانە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دەنگۆی درێژکراونەوەی وادەی دانوستانەکان لەئارادایە.

هەر بەم بۆنەوە وەفدی دانوستانکاری ئێران، پاش سەردانێکی کورتخایەنیان بۆ ئێران، گەڕانەوە ڤیەننا و بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی چاوەڕوانکراو، بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە بەرەبەرەی نزیکبوونەوە لە دەرفەتی کۆتایی ئەم خولەی دانوستانەکان، وەزیری دەرەوەی ئێران، دیداری لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکا، بریتانیا، چین، ڕووسیا، فەڕەنسا و ئاڵمان کردووە بەڵام تا ئێستا دیار نییە گەلۆ دانوستانەکان ئەنجامیان دەبێ یان نا.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“با کۆمەڵگای جیهانی بۆ وەستاندنی جەنایەتەکانی داعش بکەوێتە خۆ”

30 حوزه‌یران 2015 1 comment

NNSROJ: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمدواییانەی داعش بۆسەر کۆبانێ و حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردۆتەوە.

لە هێرشێکی هاوکاتی داعش بۆ کۆبانێ و حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، دەیان هاووڵاتیی مەدەنی لە کۆبانێ بوونە قوربانی و هەزارانی تر لە حەسەکە کۆچبەر بوون.

ر.م.م.ک. قەتڵوعامی بێڕەحمانەی خەڵکی مەدەنی کانتۆنەکانی جزیرێ و کۆبانێ، فرۆشتنی ژنانی بەدیلگیراوی ئێزیدی، کۆچبەرکردنی خەڵکی بێ دیفاعی سووریا و عێڕاق و هەروەها کوشتنی دەیان کەس لە کوەیت و گەشتیاران لە تونس لە لایەن داعش بە توندی مەحکووم کردووە و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی دەکات کە هەوڵێکی بەپەلە بۆ پێشگرتن لە جەنایەتەکانی داعش بدەن.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ