ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > پۆلێلک لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵات پشتیوانیان خۆیان بۆ هەدەپە ڕاگەیاند

پۆلێلک لە پارێزەرانی ڕۆژهەڵات پشتیوانیان خۆیان بۆ هەدەپە ڕاگەیاند

NNSROJ: کۆمەڵێک لە پارێزەران و یاساناسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو، بە وەسفکردنی هەدەپە وەک “چالاکانی گۆڕەپانی ئازادی، بەرابەری و برایەتی”، پشتیوانی خۆیان بۆ “تێکۆشانی مرۆڤدوستانە، ئاشتیخوازانە و دێمۆکراسی خوازانەی” هەدەپە دەربڕیوە و ئاواتی سەرکەوتنیان بۆ ئەو حیزبە خواستووە.

ئەو کۆمەڵە پارێزەرە داواشیان لە دەنگدەرانی کورد و تورک کردووە کە بۆ “بەدیھاتنی مەبەستی بڵەند و مرۆڤانەی” هەدەپە و ئاماژە لە پێناو “گەییشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام و دامەزراندنی کۆمەڵگایێکی دێمۆکراتیک”، یارمەتی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان بدەن.
دەقی بەیاننامەکە و لیستی واژۆکان بەم شێوەیە:

ڕاگەیاندراوی پشتگیری ھەندێک لە پاریزەرانی کوردی ئێران (ڕۆژھەڵات) لە هەدەپە لە ھەڵبژاردنی ۷ی حوزەیران-۱۷ی جۆزەردان

لە کاتێکدا کە جیھان، بەتایبەت خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە بارودۆخێکی قەیرانی ئێستادا بە تاڵی لە بەر ئەزموونی جۆرێکی نوێ لە تێرۆری نێونەتەوەیی [داعش] دایە و بۆ ھەمووان تێرۆریستە ڕاستەقینەکان و پشتگرەکانیان و مەترسی کۆنەپەرەستانە یان و بیروڕای نەخۆشیان ڕوون بووەتەوە، وڵاتی چەند نەتەوەیی تورکیا، لە کاتی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی چارەنووسی پارلمانتاری دایە. لەم بارودۆخەدا کردەوەی ڕۆڵی خەباتی کاریگەری حێزبەکان، گرووپەکان و ڕێکخراوە سیاسییە کوردەکان، بە شێوازێکی باو و دێمۆکراتیک بۆ دامەزراندنی ھاوکێشە لە حکوومەتدا، ڕەخنەی بەرپرسی حاکم، چاککردنی ڕەوتی لاسارانە و لابردنی دووچاوەکییەکان، دامەزراندن و گرتنی مافی نەتەوە جۆربەجۆرەکان و بەتایبەت کوردەکان، یارمەتیدانی چارەسەرکردنی کێشەی مێژوویی کوردەکان و پێشگرتن لە لاساری، زۆر پێویستە. لە کۆمەڵگای تورکیای ئەوڕۆدا بە تێپەڕبوونی لە پلەی تۆمەتلێدان لە لایەن ڕێکخراوە ڕەگەزپەرەستەکان بە حیزبە کوردییەکان، تێکەڵبوونی چالاکانەی حیزبە کوردییەکان لە گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی-سیاسی و نیگارخولقێنی ئەوان بۆ بەستنەوەی ڕەوتی (نوێ عوسمانی) و بیروڕای لاسارانەی دەستەی حاکم، پێشڕەوتی وتوێژی ئاشتی، ناسینی شۆناسە جۆربەجۆرەکان، دەستەبەرکردنی دێمۆکراسی دەستەی حاکم، دابینکردنی سیستەمێک لە سەر ڕەوتھایەکی نوێ، کە لەو ڕەوتەدا مافەکانی سەرەکی و مەدەنیی کوردەکان و دیکەی نەتەوەکانی ئەم وڵاتە بینرابێ و دەستەوبەری جێبەجێکردنی یاسایی ھەبێت. خاڵێکی سەرەکییە و لە پێش باشتر خۆی پیشان دەدات. پێشڕەوتی وەھا ڕەوت و خەباتێک کە پەیامی ھاوبەشی ھەموو کوردێک بۆ حکوومەتی تورکەکان، پێویستی بە پشتگری ھەموو مرۆڤەکان و نەتەوەکانی جیھانە.

لەوەی کە حیزبی دێمۆکراتیکی گەلان (ھ.د.پ) و تێکۆشەرانی ئەم حێزبە، چالاکانی گۆڕەپانی ئازادی، بەرانبەری و برایەتی و تەنیا پەردەدەری ڕاستەقینەی مافی بەرانبەرە بۆ ھەموو شۆناسەکانی کۆمەڵگای جۆربەجۆری تورکیا، و لە ڕەوتی مەدەنی و سیاسی کردنی خەباتی بەرحەقی نەتەوەی بەشەرەفی کورد لە تورکییەدا ڕۆڵی سەرەکییان بووە ، ھەر بەم بۆنەوە ئێمە کۆمەڵێک لە پاریزەرانی کوردی ئێران لە باری گەییشتنی کۆمەڵگای تورکیا بە شیاوی مرۆڤایەتی کە مانای ئازادی، ئاشتی، بەرانبەری و دێمۆکراسییە و لە بواری مافی بەرحەق و بێ شک و پێشێلکراوی کوردەکانە، پشتگری خۆمان لە(ھـ.د.پ) و تێکۆشانی مرۆڤدوستانە، ئاشتیخوازانە و دێمۆکراسی خوازانەی ئەوان دەرئەبڕین و لە پێناو ئاواتەخوازی سەرکەوتن و سەربەرزی، لە ھەمووی نەتەوەی کورد و تورکی تورکیا دەعوەت دەکەین بۆ بەدیھاتنی مەبەستی بڵەند و مرۆڤانەی ئاماژە پێکراوی سەرەوە، گەییشتن بە ئاشتییێکی بەردەوام و دامەزراندنی کۆمەڵگایێکی دێمۆکراتیک، حێزبی دێمۆکراتیکی گه لان (ھـ د پ ) یارمەتی بدەن.
کۆمەڵێک لە پاریزەرانی کوردی ئێران(روژهەلات)
تهران- 1394/3/11 هەتاوی – 2015/6/1 زایینی

حجت مرادی، مسعود شمس نژاد، فرمن جعفری، شورش مظهری، جمشید زمانی، رضا مدیران، شهلا بهمنی، کیوان عزیزی، حامد سهرابی، مادح جمشیدی، انور ساعدی، فواد متوسل، عبدالله جهانبین، اسفندیار آبنوس، اسماعیل سالاری پور، محمدجعفر ساعد، صدیقه حجت پنا، حسین احمدی نیاز، حبیبه قادرپور، سمیه حسنی، فریبا حسن زاده، محمد نبی سلیمان نژاد، اصغر قاسمی، حمید بادله، امیر احمدی، شهرام کمانگر، فرهاد محمدی، صادق ساعد موچشی، مازیارطاطایی ، سیدمصطفی رضوی، محمدصالح نیکبخت، سید مراد موسوی، بهروز کیا، شاهو جعفری، کاوه اسدی، گلاله وطن دوست، اقبال مهدیزاده، سیروس پایفشرده، حیدر منصوری، آسیه آریانفر، داوود ولی پور، کاوه نیستانی، احمد سعید شیخی، آزاده احمدی، علی ساکنی، عثمان مزین، عرفان عارفی

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: