ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > لە دوو ڕۆژدا ١٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئیلام ئاگری تێبەربووە

لە دوو ڕۆژدا ١٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئیلام ئاگری تێبەربووە

NNSROJ: بە گوێرەی بەرپرسانی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ئیلام، تەنیا لە نێوان ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، ١٤ و ١٥ی جۆزەرداندا نزیک بە ١٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە ئاگری تێبەربووە و لە ئاکامدا ڕێژەیەکی زۆری بەتەواوی سووتاوە.

ئاگرەکە سەرەتا نزیک بە ٣٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئیلامی کردە خۆڵەمێش و ڕۆژی دواتر، بەشێک لە پاڕکی جەنگەڵی پڵینگ لە ئەیوانیش لە ئاکامی ئاگرتێبەربووندا لەناوچوو.

دەستپێکی هاوکاتی بەشیک لە ئاگرکەوتنەوەکان، گومانی ئەنقەستبوونی ئەو کارەساتە ژینگەییەی لێکەوتۆتەوە.

ژینگەپارێزانی ئیلامی دەڵێن کەمتەرخەمی و گوێنەدانی بەرپرسان، ڕێگەخۆشکەری لەناوچوونی ئەو ڕێژە زۆرە لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە بوو و هەوڵی بێوچانی ژینگەپارێزان بە دەستی بەتاڵ، توانای پێویستی بۆ ڕزگارکردنی ئەو سامانە سروشتییە نەبووە.

سەرەڕای ئەوەی کە دارستانەکانی ئیلام و سەرانسەری هەرێمی زاگرۆس زوو زوو ئاگر دەگرن بەڵام دەگوترێ لە سەرانسەری ئەو پارێزگایەدا، تەنانەت تاقە هێلیکۆپتەرێکی ئاگرکوژێنەوەی لێ نییە. شتێک کە ناڕەزایەتیی توندی ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنی ئیلامی لێکەوتۆتەوە.
م.م.
وێنەهەواڵێک لەمبارەوە

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: