ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > مەنسوور ئاروەند لە سێدارە درا

مەنسوور ئاروەند لە سێدارە درا

NNSROJ: سەرەڕای ئەوەی کە دەگوترا حوکمی ئێعدامی “مەنسوور ئاروەند”، بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕاوە، زانرا کە ناوبراو لە گرتووخانەی میاندواو لە سێدارە دراوە.

ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، پشتبەستوو بە لێدوانی ئەندامێکی بنەماڵەکەی ڕایگەیاند کە “مەنسوور ئاروەند”، گیراوی سیاسیی مهابادی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردان، زیاتر لە مانگێک پاش ڕاگوێزرانی، لە گرتووخانەی میاندواو لە سێدارە دراوە.

هەواڵەکە لە لایەن بەرپرسانی گرتووخانەی میاندواوەوە بە بنەماڵەی مەنسوور ئاروەند ڕاگەیاندراوە.

م. ئاروەند لە جۆزەردانی ١٣٩٠ی هەتاویدا لە ماڵی خۆی لە مهاباد قۆڵبەست و ڕەوانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرابوو.

ئەو گیراوە کوردە جۆزەردانی ساڵێک دواتر بە تۆمەتگەلێک وەک “شەڕکردن لەگەڵ خوا”، پڕۆپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران” و ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی جۆزەردان، لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا، باسی لەوە کردووە کە مەنسوور ئاروەند، ئەندامێکی چالاکی تەشکیلاتی نهێنیی ئەو حیزبە بووە.

مەنسوور ئاروەند، پاییزی ساڵی ڕابردوو سەرەتا لە گرتووخانەی ورمێوە بۆ مهاباد و پاشان لە ١٧ی گوڵانی ئەمساڵ لە گرتووخانەکانی مهابادەوە بۆ گرتووخانەی میاندواو ڕاگوێزرابوو.

لەسێدارەدرانی ئەو گیراوە سیاسییە، سەرەڕای ئەو بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەیە کە باسیان لە داشکانی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی دەکرد.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    15 حوزه‌یران 2015 له‌ 16:34

    منصور آروند زندانی سیاسی کُرد اعدام شد
    زنداناعدامخبرخبر زنداندیدباندوشنبه ۲۵ خرداد ۱۳۹۴ تهران ۰۸:۲۷

    «منصور آروند» زندانی سیاسی کُرد که مدتی پیش از زندان مهاباد به زندان میاندوآب منتقل شده بود، صبح دیروز در این زندان اعدام شده است.
    به گزارش کانون مدافعان حقوق بشر کردستان، «منصور آروند» که در روز پنج‌شنبه ١٧ اردیبهشت‌ماه ۱۳۹۴، از سوی ماموران وزارت اطلاعات از زندان مرکزی مهاباد به زندان میاندوآب منتقل شده بود، سحرگاه دیروز یکشنبه ۲۴ خردادماه در این زندان اعدام شده است.

    اعدام این زندانی سیاسی در حالی صورت گرفته که قبلا در زندان ارومیه به وی اعلام شده بود که حکم اعدامش با یک درجه تخفیف به حبس ابد کاهش یافته است.

    یکی از اعضای خانواده این زندانی سیاسی کرد ضمن تایید این خبر به کانون مدافعان حقوق بشر کردستان گفت که امروز از زندان میاندوآب تماس گرفته اند و بعد از مراجعه خانواده ام ، در زندان میاندوآب به آنها اعلام شده که وی صبح دیروز اعدام شده است.

    «منصور آروند» در خردادماه سال ١٣٩٠، در منزل شخصی خود در مهاباد دستگیر شد.
    این زندانی سیاسی کُرد ماه‌ها در بازداشتگاه‌های اداره اطلاعات مهاباد تحت شکنجه قرار گرفت و سرانجام در ٢٣ خردادماه ١٣٩١، از سوی شعبه یک دادگاه انقلاب شهر مهاباد، به اعدام محکوم شد.

    دلیل صدور حکم اعدام این زندانی سیاسی کُرد، اتهاماتی همچون «محاربه با خدا» و «تبلیغ علیه نظام و عضویت در حزب دموکرات کردستان» عنوان شده بود.

    «منصور آروند» در تاریخ ۸ آذرماه سال گذشته از زندان مرکزی ارومیه به زندان مهاباد انتقال یافت.

    پس از انتقال به زندان مهاباد به طور شفاهی به این زندانی سیاسی اطلاع داده شد که حکم اعدام وی از سوی دیوان‌عالی کشور نقض و با یک درجه تخفیف به حبس ابد تبدیل شده است.

    پیش‌تر یک منبع از زندان مهاباد در این باره به «کانون مدافعان حقوق بشر کردستان» گفته بود که «منصور آروند» قبل از انتقالش از زندان مهاباد به هم‌بندی‌های خود گفته بود، وی شک دارد که حکم اعدامش لغو شده باشد، زیرا هیچ‌گاه به طور رسمی و کتبی حکمی مبنی بر لغو حکم اعدامش دریافت نکرده است.
    http://www.hrkurd.com/archive/695.htm

  2. Rojpress
    15 حوزه‌یران 2015 له‌ 16:34

    راگەیەندراوەکان
    راگەیەندراوی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ئێعدامی مەنسوور ئاروەند
    15/06/2015 | 15:50:40
    +A -Amansurarwandddd3
    بەندیی سیاسیی کوردو ئەندامی چالاکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، مەنسوور ئاروەند ئێعدام کرا.
    بە داخێکی گرانەوە ڕادەگەیەنین کە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردان، مەنسوور ئاروەند، زیندانیی سیاسیی ناسراوو ئەندامی چالاکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە بەندیخانەی میاندواو ئێعدام کرا. ئەو بەندییە سیاسییە کوردە ٨ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، لە ورمێ‌وە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا و هەر ئەو کات پێی راگەیەندرا کە حوکمی ئێعدامەکەی پلەیەک تەخفیف دراوە‌و سزاکەی بووە بە زیندانیی هەتاهەتایی. ناوبراو ڕۆژی ١٧ی بانەمەڕێ ئەمساڵ لە لایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە بەندیخانەی مەهابادەوە بۆ بەندیخانەی میاندواو راگوێزرا.
    مەنسووری ئاروەند ئەو کوردە نیشتمانپەروەر‌و شۆڕشگێڕە بوو کە بە بۆنەی هەڵوێست‌و بیروباوەڕی خەباتگێڕانەی، دە ساڵ لەمەوبەر ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی بۆ تێکۆشان هەڵبژارد‌و لە تەشکیلاتیی نهێنیی حیزب دا دەستی بە کار کرد. دیارە بەر لە پەیوەستبوونی بە تەشکیلاتی نهێنیی حیزبیش، وەک لاوێکی وەرزشکار و جێگای ڕیزی خەڵک بە تایبەتی لاوەکان، کۆمەڵێک چالاکیی نیشتمانپەروەرانە‌و ئازادیخوازنەی ئەنجام دابوو.
    مەنسوور لەو ئەندامە چالاکانەی حیزب بوو کە بە هۆی هەڵسوورانی بوێرانەی گوڕو تینێکی تایبەتی بە تێکۆشانی تەشکیلاتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد بەخشیبوو. لە گەڵ ئەوەی خاوەن ماڵ‌و منداڵ بوو‌و دەشیزانی بە بۆنەی بەرچاوبوون‌و چالاکبوونییەوە لە ژێر چاوەدێری دایە، لە جێبەجێکردنی ئەرکە تەشکیلاتی‌و حیزبییەکانی غافڵ نەدەبوو. بە هۆی تێکۆشانی مەنسوور لە ڕێزی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا، زۆر لە لاوەکان بوون بە هۆگری ئەم حیزبە و کاتێک لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بەکرێگیراوانی ئیتلاعات، لە ماڵەکەی خۆی پەلاماریان بردە سەر ‌و گرتیان، ڕێگاکەی بێ ڕێبوار نەماوە‌و لاوانی هۆگر و هاوڕێی ئاڵای دەستی مەنسووریان بە شەکاوەیی ڕاگرت. مەنسوور بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە بەندیخانەی مە هاباد لە ژێر توندترین ئازار و ئەشکەنجەکان دابوو. هەموو هەوڵی کاربەدەستان ، تێکشکاندنی خۆڕاگریی ئەو لاوە‌و ناچار کردنی بە داننان بە هێندێک تاوان بوو تا بەم جۆرە ڕێگا بۆ دەرچوونی سزای ئێعدام لە لایەن بێدادگای کۆماری ئیسلامی بە دژی ناوبراو خۆش بکەن و ڕق و قینی خۆیان بەو لاوە شۆڕشگێرە بڕێژن. سەرئەنجام لە ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩١ لە لایەن بە ناودادگای شاری مەهاباد بە ئیعدام مەحکووم کرا.
    ئازارو ئەزیەتدانی مەنسووری ئاروەند‌و بنەماڵەکەی تەنانەت دوای ئەوەی ئەو بەندییە سیاسییە، حوکمی ئێعدامیشی بە سەردا سەپێندرا، هەر درێژەی هەبوو. هەر جارەی بۆ زیندانێک ڕادەگوێزرا‌و هەر ڕۆژەی بیانوویەکی پێ دەگیرا.بەڵام هیچکات پشتی لە ئامانجەکانی حیزبەکەی و نەتەوەکەی نەکرد.
    بە ئێعدام کرانی مەنسووری ئاروەند حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەندامێکی چالاک، بە نرخ و بەوەفا‌و، خەڵکی کوردستان رۆڵەیەکی فیداکار،شۆڕشگێڕ‌و بوێریان لە دەست دا. هەر بۆیە لە قووڵایی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە هاوسەرو یەک بە یەکی ئەندامانی بنەماڵەی ئەو شەهیدە، هەموو خەڵکی مەهاباد و تێکڕای هۆگرانی خەبات و بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانە لە کوردستان دەکەین. بە دڵنیاییەوە تێکۆشەرانی ڕیزە نهێنی وئاشکراکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ناو‌و یادی شەهید مەنسووری ئاروەند دەکەن بە ئیلهام بۆ خەباتێکی شێلگیرانەتر دژی ڕێژیمی دژەکوردی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
    سلاو لە گیانی پاکی مەنسوور ئاروەند نوێترین شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی نەتەوەی کورد،
    ڕسوایی و نەمان بۆ ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی.
    کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان
    ٢٥ی جۆزەرادانی ١٣٩٤
    ١٥/٦/٢٠١٥
    http://www.kurdistanukurd.com/?p=3124

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: