ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > عەڕەبستان نیو میلیۆن دۆلار یارمەتی بزوتنەوەی ئیسلامی کردووە

عەڕەبستان نیو میلیۆن دۆلار یارمەتی بزوتنەوەی ئیسلامی کردووە

NNSROJ: بە گوێرەی یەکێک لەو بەڵگەنامە نهێنییانەی کە ویكیلیكس لەسەر عەرەبستانی سعوودی بڵاوی کردوونەتەوە، لە نامەیەکدا کە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە عەممانەوە بۆ ڕیازی ناردووە، باس یارمەتییەکی ٢ میلیۆن ڕیاڵی[نیو میلیۆن دۆلار] عەڕەبستان بۆ بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کراوە.

وتەبێژێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی بەڵگەنامەکەی وەدرۆخستۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە حیزبەکەیان تەنیا لە حکوومەتی هەرێم یارمەتی وەرگرتووە نەک کەسی تر.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    20 حوزه‌یران 2015 له‌ 19:39

    ویکیلیکس بەڵگەنامەیەک لەسەر بزووتنەوەی ئیسلامی دەخاتەڕوو
    لەلایەن رووداو 2 کاژێر لەمەو بەر
    لۆگۆی بزووتنەوەی ئیسلامی
    لۆگۆی بزووتنەوەی ئیسلامی
    رووداو- هەولێر

    سیداد لەشکری، شکار ئەحمەد

    ماڵپەڕی ویکیلیکس زیاتر لە 60 هەزار نامە و بەڵگەنامەی دیپلۆماسی و سیاسی نهێنی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەی بڵاوکردووەتەوە، راشیگەیاندووە:” بەمنزیکانە نیو ملیۆن بەڵگەنامەی دیکەیش لەسەر سعودیە بڵاودەکاتەوە”، کە لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا، بەڵگەی هاوکاریکردنی سعودیە بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانی تێدایە.

    بەڵگەنامەکان زۆربەیان بە زمانی عەرەبین و لە نامە ئیدارییەکان و تەلەگراف و ئاڵوگۆڕی ئیمەیلەکانی نێوان باڵیۆزخانەکانی سعودیە و فەرمانگە حکومییەکانی دیکەی وڵاتەکەوە ئاڵوگۆڕیان پێکراوە.

    سەبارەت بە هاوکاری سعودیە بۆ دەزگا خێرخوازییە کۆمەڵایەتییەکەی سەر بە بزووتنەوەی ئیسلامی هاتووە:” سعودییە بڕی 2 ملیۆن ریاڵی سعودی پێداوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی خێرخوازی کۆمەڵایەتی، پێدانی ئەم پارەیەش بە ئاگاداری دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە بووە، بۆ پشتیوانیکردنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری.”

    لەبارەی هاوکارییەکانی سعودیە بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی، عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:” ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوکراوەتەوە لەماڵپەری ویکیلیکس دوورە لەراستی و تەنیا بۆ ناو زڕاندنی بزووتنەوەی ئیسلامییە”.

    گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی گوتیشی:” بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگە ناڕاستە لەو کاتەدا بۆ لێدانی مێژووی بزووتنەوەی ئیسلامییە، چونکە ئەو بودجەیەی وەرمان گرتووە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرمانگرتووە، بە شەفافانە پەیوەندییەکانمان لەگەل حیزب و لایەنە سیاسییەکان بەستووە، هیچ کاتێک لەسەر بنەمای پارە پەیوەندیمان لەگەڵ هیچ کەسێک نەبەستووە”.

    دوای بڵاوبوونەوەی ئەو راگەیەندراوەی ویکیلیکس، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە پەیجی توویتەری تاییەتی خۆیدا داوای لە خەڵکی سعودیە کردووە، کە”خۆیان بپارێزن لە کردنەوەی ئەو سایتانەی بەڵگەنامە و زانیاری ناڕاستیان تێدا بڵاوکراوەتەوە و ئامانجیان زیانگەیاندنە بە ئاسایشی نیشتمانی”.

    ماڵپەڕی ویکیلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتی بێ قازانجە و لە 4-10-2006 لە ئاسیلەندا لەلایەن جولیان ئاسانژ دامەزراوە، دزە بە راپۆرتی تایبەتی و نهێنییەکانی دەزگا راگەیاندنەکان دەکات و بڵاویاندەکاتەوە.

    وێنەی ئەو بەڵگەنامەیەی کە ویکیلیکس بڵاویکردوەتەوە

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: