ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > داعش بۆ هێرشی کردە سەر کۆبانێ؟

داعش بۆ هێرشی کردە سەر کۆبانێ؟

فەهیم تاشتەکین- ڕادیکاڵ
لە تورکییەوە: ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ

لەکاتێکدا کە سەرکەوتنی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان و بورکانی فرات لە گرتنەوەی گرێ سپی و عەین عیسا خەریک بوو لە جیهان دەنگی دەداوە، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام، داعش، بەرەبەرەی پارشێو[ی پێنجشەممە ٢٥ی ژووئەن-٤ی پووشپەڕ-و]، دزەی کردە ناوەندی شاری کۆبانێ و واژۆی خۆی لەسەر هێرشێکی پڕ هەراوهوریا و هەژێنەر دا. بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسە کە “گەلۆ ئامانجی داعش لەو هێرشە چ بوو”، دەکرێ باس لەو چەند خاڵە بکەین:

تۆڵەسەندنەوە
داعش بە لەدەستدانی گرێ سپی و عەین عیسا، هەوڵی دا بە هێرشکردنە سەر کۆبانێ تۆڵە بکاتەوە. هێرشەکە وەک ئەوە ناچێ کە ئەو گرووپە ستراتێژی گرتنەوەی کۆبانێ هەبووبێ. هەژماری ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە لە ڕێگەی حەڵەبەوە لە لای سیرین و لە رێی ڕەققاوە چەکداری داعشیان هێناوەتە کۆبانێ ئەوەندە زۆر نییە. مومکین نییە بەو هەژمارە کەمە چەکدارە بتوانن کۆنترۆڵی کۆبانێ بگرنە دەست. جوان دیاریشە کە ئامانجیان ئەوە بووە کە خەسارێکی گیانی زۆر لە خەڵک بدەن و خۆشیان لەم پێناوەدا بمرن.

ڕووخاندنی پڕێستیژی یەپەگە
ئامانجی دووهەمی داعش لە هێرشکردنە سەر کۆبانێ، شکاندنی پڕێستریژی یەپەگەیە کە وەک گڵۆڵەی بەفر، ڕۆژ بە ڕۆژ خەریکە مەزنتر دەبێت. داعش هەم لە عێڕاق و هەم لە سووریا، قورسترین زەبرەکانی هەر لە لایەن کوردانەوە ویکەوتووە. نەسرین عەبدوڵا، فەرمانداری یەپەژە، پاش سەرکەوتنی کۆبانێ لە کۆشکی ئێلیزەی پاریس میوانداری کرا و ئەمجار پاش سەرکەوتنیان لە گرێ سپی، بانگهێشتی پارلەمانی ئیتالیا کرا. داعش بەم هێرشە-کتوپڕە- ویستی ئەفسانەی یەپەگە داڕووشێنێ و ئەو پەیامەش بدا کە؛ ئەگەر بیهەوێ دەتوانێ گیانی کوردان لە ماڵی خۆیدان بستێنێ.

بۆ -بەرزکردنەوەی- ورەی چەکدارەکانی
کوژرانی هەژمارێکی زۆری چەکدارانی داعش لە شەڕی کۆبانێ، مشتومڕی زۆری لەناوخۆی ئەو ڕێکخراوەیەدا لێکەوتەوە. هەر بەم هۆیەش هەریکەم ١٢٠ چەکداری داعش-کە ویستیان ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە جێبهێڵن- لە ڕەققا تیرباران کران. ئەو شکستە و درێژەپەیداکردنی لە گرێ سپی و عەین عیسا، داڕمانی ورەی داعشی بەدواوە بوو. بۆیە داعش ویستی بۆ پێشگرتن لە هەڵوەشانەوەی، ڕێگەیەکی هەڵبژارد کە تێچوویەکی قورسی گیانی بەسەر کوردان لە کۆبانێدا سەپاند.

پێشگرتن لە گەڕانەوەی -کۆچبەران-
یەکێکی تر لە ئامانجەکانی داعش، پێشگرتن لە ڕەوتی ئاساییبوونەوەی ژیان لە کۆبانێ بوو کە پاش شەڕێکی ٤ مانگە و تێکڕووخانی پانتایەکی فراوان لە شار، لە مانگی ژانویەدا کۆتایی هاتبوو. وەستاندنی ڕەوتی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ کۆبانێ و دانی ئەو پەیامە کە ئەو شارە ئێستاش ئەمن نییە، مومکینە ئامانجێکی تری داعش لەو هێرشە بووبێ.

پێشگرتن لە ئەنجامی ئۆپێراسیۆن لە ڕەققا و جەرابلۆس
سەندنەوەی تۆڵەی شکستی گرێ سپی، بەرزکردنەوەی ورەی چەکدارانی و دانی پەیامی ناسەقامگیربوونی دۆخی ئاسایشی کۆبانێ لە لایەک، ئامانجێکی ستراتێژیکی تری داعش لە لایەکەی تر:
هەندیک چاوەڕوانی سەبارەت بە ئۆپێراسیۆنی یەکینەکانی پاراستنی گەل و بورکان فرات بە هاوکاری ئاسمانیی هێزی هاوپەیمانان بۆسەر ڕەققا و جەرابلۆس هەیە. یانی ئەگەر بێت و داعش پاش گرێ سپی، جەرابلۆس و خاڵە سنوورییەکانی ئەو ناوچەش لەدەست بدات، سەرجەم هێڵەکانی دابینکردنی یارمەتی و لۆژێستیکی لە ڕێی تورکیاوە لەدەست دەدات. ڕەققاش کە پێتەختی داعشە، لە سنوورەکانی تورکیاوە پێداویستییەکانی دابین دەکات. مومکینە داعش بۆ پێشگرتن لە ئۆپێراسیۆنێکی چاوەڕوانکراوی لەم چەشنە هێرشی کردبێتەوە کۆبانێ و بەم شێوە ویستبی یەپەگە ناچار بکات کە لە حاڵەتی هێرشەوە بچێتە ناو دۆخی پاراستن. بەم هۆیە کە هێزەکانی یەپەگە لە جوگرافیاییەکی بەرفراواندا بڵاوبوونەتەوە، داعش هاسانتر توانی هێرش بکاتە سەر کۆبانێ.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: