ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ڕاگوێزرانی دوو گیراوی سیاسیی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی ئیتلاعات

ڕاگوێزرانی دوو گیراوی سیاسیی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی ئیتلاعات

NNSROJ: زانرا کە دوو گیراوی سیاسیی کوردی بەندکراو لە گرتووخانەی ورمێ بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

حوسێن کەماڵ ڕەمەزان، ناوی یەکێک لەو گیراوانەیە کە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە سێی پووشپەڕ، بە هۆکارێکی نادیار بۆ ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ گوازراوەتەوە.

ئەو گیراوە سیاسییە کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییەوە لە لایەن سپای پاسدارانەوە قۆڵبەست کراوە.

بە گوێرەی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، ئەو گیراوە کوردە بڕیارە ڕۆژی سێزدەی پووشپەڕ، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژ بە ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران” لە ڕێگەی هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران دادگایی بکرێ.

“یووسف کاکەمەمی”، گیراوێکی سیاسیی تری کوردە کە لە ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانەوە بۆ ژوورێکی تاکەکەسی ئاگاهی ورمێ گوازراوەتەوە.

ناوبراو سەرباری ئەوەی کە لە گرتووخانەدایە و بە نۆ ساڵ زیندان حوکم دراوە، لە لایەن لقی شەشی دادگای ورمێوە بە پڕۆپاگەندەکردن دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمەتبار کراوە و هەوڵ دەدرێ دۆزێکی دیکەی لە بەرانبەر بکرێتەوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    26 حوزه‌یران 2015 له‌ 22:28

    انتقال حسن کمال رمضان به انفرادی های اطلاعات سپاه؛ یوسف کاکه ممی همچنان در اداره اطلاعات ارومیه
    خبرگزاری هرانا – حسن کمال رمضان، زندانی سیاسی سوری الاصل زندان ارومیه، به انفرادی های اطلاعات سپاه منتقل شد و یوسف کاکه ممی نیز همچنان در اداره اطلاعات ارومیه در انفرادی است.

    به گزارش خبرگزاری هرانا، ارگان خبری مجموعه فعالان حقوق بشر در ایران، حسن کمال رمضان ساعت سه بعد از ظهر دیروز سوم تیرماه به اداره اطلاعات سپاه منتقل شد و یوسف کاکه ممی دیگر زندانی سیاسی زندان ارومیه نیز از ده روز پیش در انفرادی های اداره اطلاعات ارومیه به سر می برد.

    یوسف کاکه ممی، طی احضاریه ای در تاریخ دوم تیر ماه به اتهام تبلیغ علیه نظام و ارتباط با رسانه های بیگانه به شعبه شش بازپرسی دادسرای ارومیه احضار شد، این احضاریه در حالی روز سه شنبه دوم تیر به زندان ارومیه ابلاغ شده است که این زندانی از ۲۵ خرداد ماه به انفرادی های اداره اطلاعات ارومیه منتقل شده است و تا کنون خبری از وی در دست نیست و تماسی نیز با خانواده و اطرافیان نداشته است.

    با احضار یوسف کاکه ممی در زندان با اتهامات جدید، به نظر می رسد که مسئولین زندان و اداره اطلاعات ارومیه قصد پرونده سازی و ایجاد فشارهای مضاعف روی این زندانی سیاسی دارند، یوسف کاکه ممی، شهروند مهابادی است که در سال ۱۳۸۶، بازداشت و به اتهام ارتباط و همکاری با پژاک، به ۹ سال زندان محکوم شد، وی تا قبل از انتقال در بند ۱۲ زندان ارومیه مشغول گذراندن حبس بود.

    حسن کمال رمضان، زندانی سوری الاصل زندان ارومیه است که در شهریور ماه سال ۱۳۹۳ به اتهام اقدام علیه امنیت ملی از طریق همکاری با پژاک، از سوی اطلاعات سپاه بازداشت شده و همچنان در بلاتکلیفی به سر می برد، قرار است جلسه محاکمه وی در سیزدهم تیر ماه برگزار شود.

    https://hra-news.org/fa/prisoners/a-1258

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: