ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ئێران ڕێگەی بە ڕێکخراوەکانی باشوور نەدا بەشداریی یادی کیمیابارانی سەردەشت بکەن

ئێران ڕێگەی بە ڕێکخراوەکانی باشوور نەدا بەشداریی یادی کیمیابارانی سەردەشت بکەن

NNSROJ: بەرپرسانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێگەیان بە وەفدی ڕێکخراوەکانی باشووری کوردستان نەدا سنوور دەرباز بکەن و لە سەردەشت، یادی ٢٨مین ساڵوەگەری قوربانیانی کیمیابارانکرانی ئەو شارە بکەنەوە.

وەفدێکی ١٦ کەسی لە نوێنەرانی دوو ڕێکخراوی “کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوەندی داکۆکی و ئاوەدانی پشدەر”، بە نیاز بوونە سەردانی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن بەڵام بەرپرسانی ئێران ڕێگریان لێکردوون.

“عومەر خدر نوورەدینی”، وتەبێژی کۆمەڵەی ناوەندی داکۆکی و ئاوەدانی پشدەر، هەواڵەکەی بۆ ڕادیۆ نەوا پشتڕاست کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ئێرانی پێیان ڕاگەیاندوون کە تەنیا ڕێگە بە ١٠ کەس لە نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوانە دەدەن کە دەربازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بن.

وەفدەکەی باشوور کە لەسەر دەربازبوونی سەرجەم ئەندامیان بۆ ڕۆژهەڵات و چوونیان بۆ سەردەشت پێداگر بوونە، پاش دروستکردنی ئاستەنگ لە لایەن بەرپرسانی سنووری ئێرانەوە، بە ناچار چوونەتە مەرزی کێلێ و هەر لەسەر سنوور، بە بەشداری وەفدی ڕێکخراوەکانی سەردەشت، یادی کیمیابارانکردنی شارەکەیان کردۆتەوە.

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ، ئیوارەی ئەمڕۆ حەوتی پووشپەڕ-٢٨ی ژووئەن، وەفدەکەی قەڵادزێش کە ڕێگەیان پێ نەدرا دەربازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بن، لە ناو باخی گشتیی شارکەە، بە چەند چالاکیی هونەری و وەرزشی و بە بەشداری بەرچاوی هاووڵاتییان، یادی بیست و هەشتەمین ساڵەی کمیابارانکرانی شاری سەردەشتیان کردەوە.

شایانی باسە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی-١٣٦٦ی هەتاوی، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای ڕەژیمی بەعسی ڕووخاو، بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی، شاری سەردەشتیان بوردومان کرد.

لە ئاکامی ئەو بۆردومانەدا، ١١٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٥ هەزار کەسیش بریندار بوون. شیمانە دەکرێ بە هۆی ئاسەواری مادە کیمیاییەکان، لە ماوەی نزیک بە سێ دەیەی ڕابردوودا کۆی گشتیی برینداران تا ٨ هەزار بەرز بووبێتەوە.
Photos: Osman Hesen

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: