Archive

Archive for ته‌مموز, 2015

“یا چاکی کەن، یا چۆلی کەن”- خۆپێشاندان لە ڕانیە

27 ته‌مموز 2015 3 comments

NNSROJ: “یا چاکی کەن یا چۆلی کەن”. ئەمە یەکێک لە دروشمەکانی خۆپێشاندەرانی ئەمڕۆی ڕانییەی باشووری کوردستانە.

خۆپێشاندانەکە، نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ ٢٧ی جولای، دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌م قه‌زایە که‌ ناوه‌ندی ئیداره‌ی ڕاپه‌رینه‌، به‌رێوه‌چوو. لە نێوان خۆپێشاندەران و پۆلیسدا تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە و مێدیاکانی باشووری کوردستان دەڵێن کە چەند پۆلیس و خۆپێشاندەر، بە سووکی بریندار بوونە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“هەرێمی كوردستان ٢٠ میلیارد دۆلار قەرزارە”

27 ته‌مموز 2015 2 comments

NNSROJ: “عەلی حەمەساڵح” دەڵێ سەرەڕای ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیک بە ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەفرۆشێ، ٢٠ میلیارد دۆلار قەرزدارە و تا دێت ڕێژەی ئەو قەرزە زیاتر دەبێت.

بە گوتەی عەلی حەمەساڵح، جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان، “ئێستا قەرزەكانی سەر هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ٢٠ ملیارد دۆلار كە نیوە زیاتری ئەو قەرزانەش پەیوەندی بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە هەیە، بەو پێیەی نزیكەی چوار ملیار دۆلار ئیستیحقاقی كۆمپانیاكانی نێوخۆیی لەلایە لەگەڵ نزیكەی پێنج ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیاكانی دەرەكی، جگە لەوەی نەوتێكی زۆریشی فرۆشتووە بە پارەی پێشوەخت”.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە “بەهۆی قەیرانی داراییەوە رۆژبەرۆژ قەرزەكانی سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت و قەرزکردنی پارە لە دەرەوەی وڵاتیش ناتوانێ ئەو قەیرانە کۆتایی پێبهێنێ و بگرە بەم هۆیە کە ئەو قەرزانە “سوودێكی زۆر و كرێیەكی زۆری دەخرێتە سەر، ئەو بارە قورسەی كە ئێستا لەسەر شانی هەرێمی كوردستانە قورستر دەكات و سوودێكی ئەوتۆی نییە”.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

شارۆچکەی ستراتێژیکی سرین لە چەنگ داعش ئازاد کرا

27 ته‌مموز 2015 1 comment

NNSROJ: ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی جولای، شارۆچکەی سرینی ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە باشووری کانتۆنی کۆبانێ و لەسەر کەناراوەکانی ڕووباری فرات هەڵکەوتووە، لە ئاکامی ئۆپێراسیۆنێکی هەژدە ڕۆژەی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەدا لە چەنگی داعش ڕزگار کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و بڕیارە زانیاریی وردتر سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو شارۆچکە ڕابگەیەنێ.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

قۆڵبەستکرانی ١٨٠ چالاکی تری کورد لە تورکیا

27 ته‌مموز 2015 2 comments

NNSROJ: پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئۆپێراسیۆنی هاوکاتدا لە شارەکانی ئادیامان، ئانتالیا، عەنتەپ، ئامەد و ئیزمیر ١٨٠ چالاکی کوردیان بە تۆمەتی ئەندامەتی و لایەنگری لە پەکەکە قۆڵبەست کرد.

لە چوار ڕۆژی ڕابردووشدا لە ٨٥١ کەس قۆڵبەست کرابوون. بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە باکووری کوردستان، جگە لە هەژماریک لە ئەندامانی حیزبی چەپگری DHKP/C و چەند ئەندامی داعش، زۆرینەی قۆڵبەستکراوان چالاکانی کورد، ئەندامانی هەدەپە و پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان و خەباتکارانی مەدەنیی کوردن.

هاوکات پۆلیسی ئیستانبووڵ لە بروسکەیەکی نهێنییدا هێزەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە ئەگەری ئەوەی هەیە کە داعش تەقینەوەی خۆکوژی لە هێڵ و ویستگەکانی مێترۆی ئیستانبووڵ پێکبهێنێ.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

پاک، خەبات و کۆمەڵە بۆمبارانکردنی بنکەکانی پەکەکە لە لایەن تورکیاوە مەحکووم دەکەن

27 ته‌مموز 2015 1 comment

NNSROJ: لە سێ ڕاگەیاندراوی نووسراوی جیادا، سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان، هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆسەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان مەحکووم کردووە و نیگەرانی خۆیان لەمەڕ ئەگەری لەبارچوون پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا نیشان داوە.

کۆمەڵە لەمبارەوە نووسیویەتی کە “خەڵکی کوردستان دڵخۆش بوون بە وەی کە مەسەلەی کوردستانی باکوور بە شێوەیەکی ئاشتییانە جێ بە جێ دەکرێ، بەڵام جێگای نیگەرانیە کە ئەم بۆمبارانانە ببنە ھۆی پەککەوتنی پرۆسەی ئاشتی.”

کۆمەڵە هەروەها “لەگەڵ مەحکوم کردنی ئەم بۆمبارانە، سەرەخۆشی و ھاودەردی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان” دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئایا ئەمریکا کوردەکانی فرۆشت؟

27 ته‌مموز 2015 1 comment

عەمبەرین زەماندیکەن
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

لەو کاتەوە کە تورکیا دەستی بە بۆمبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە کوردستانی عێڕاق کردووە، ئەو پرسیارە هاتۆتە ڕۆژەڤ و هەموو بە مەراقەوە دەپرسن کە گەلۆ ئەمریکا کوردەکانی فرۆشت؟

بە بێ ئەملاولاکردن، وەڵامی زۆر کەس بەو پرسیارە، بەڵێیە و بگرە زۆر کەس هەن کە ئەمە وەک ڕاستییەک قبووڵ دەکەن و پەرە بەو باوەڕە دەدەن کە بەڵێ، ئەمریکا جارێکی تر کوردەکانی فرۆشت و ئانکاراش حەزی لەو تێگەیشتنەیە. لە لایەکی ترەوە ئەگەر هەواڵی تۆپبارانکردنی بنکەی یەپەگە لە گوندی زۆرمغاری کۆبانێ و برینداربوونی ٤ شەڕڤانی ئەو گرووپە ڕاست بێ[کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو ٢٧ی جولای]، دەتوانین بڵەین کە ئەو کارەش، خزمەت بە ئامانجی بڵاوبوونەوەی ئەو تێگەیشتنە دەکات کە دەڵێ، ئەم ڕووداوانە هەموو بە ڕەزایەتی ئەمریکا خەریکە دەقەومن و ئاواش مرۆڤ زیاتر هەست بە دروستبوونی ئەوە دەکات کە بەڵێ! ئەمریکا کوردی فرۆشتووە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

لە سێ ڕۆژدا ٨٥١ کەس قۆڵبەست کراون

26 ته‌مموز 2015 2 comments

NNSROJ: لە دوای تەقینەوەکەی پەرسووس لە ١٩ی جولایەوە، خۆپێشاندان و تێکهەڵچوونی خۆپێشاندەر و پۆلیسی تورکیا لە زۆر شاری باکووری کوردستان و تورکیا درێژەی هەبووە. لە درێژەی ئەو خۆپێشاندانانەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی گازی ئیستانبووڵ، لە نێوان پۆلیس و هاووڵاتییانی ناڕازیدا شەڕ هاتۆتە ئاراوە و لە ئاکامدا پۆلێسێکی تورک کوژراوە.

لە ئۆپێراسیۆنەکانی سی ڕۆژی دواییشدا، هەریکەم ٨٥١ کەس لە ئەندامی هەدەپە، پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان، چالاک و ڕۆژنامەنووسانی کورد و هەروەها ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ[YDG-H] و ئەندامی حیزبی چەپگەرای بەرە/پارتی شۆڕشگێڕی ڕزگاریخوازی گەل [DHKP/C] و ئەندام و لایەنگری داعش قۆڵبەست کراون.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ