ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ئەمریکا؛ پێویست بە هەرێمی تامپۆن نییە

ئەمریکا؛ پێویست بە هەرێمی تامپۆن نییە

NNSROJ: جان کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشینگتۆن ئاگاداری بڕیارێکی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر سووریا و پێکهێنانی هەرێمێکی تامپۆن نییە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە جموجۆڵی سەربازیی ئەمڕۆژانەی تورکیا لەسەر سنوور وتی کە وڵاتانی هاوپەیمانیی جیهانیی دژ بە داعش و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پێکهێنانی ناوچەیەکی ئارام لەناو خاکی سووریادا بە پێویست نازانن.

کێربی ئاماژەی بەوەش کرد کە تورکیا لەمێژە پێشنیار دەکات هەنگاوێکی لەم چەشنە هەڵبگرێ بەڵام، سەرباری ئەوەی کە واشینگتۆن لە نیگەرانییەکانی ئانکارا تێدەگات، نە ئەمریکا و نە هاوپەیمانان پشتیوانی لە پلانێکی لەم چەشنە ناکەن.

دەگوترێ تورکیا دەیهەوێ بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش -بەڵام بە گوتەی چاودێران- بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوردان، مەودای نێوان کانتۆنەکانی کۆبانێ و عەفرین داگیر بکات و هەرێمێکی پارێزراو لەم شوێنە ڕابگەیەنێ. پلانێک کە هەڕەشەی توندی کەجەکە و پەیەدەی لێکەوتۆتەوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: