ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ئیبڕاهیم برۆ بوو بە سەرۆکی ئەنەکەسە

ئیبڕاهیم برۆ بوو بە سەرۆکی ئەنەکەسە

NNSROJ: کۆنگرەی سێهەمی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا[ENKS] لە ڕۆژانی چوارشەممە ١ تا هەینی ٣ی جوولای، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.

لەو کۆنگرەدا ئیبڕاهیم برۆ، سکرتێریی گشتیی “پارتی یەکێتیی کورد لە سووریا”، وەکوو سەرۆکی نوێی ئەنەکەسە هەڵبژێردرا.

هاوکات فەیسەل یووسف لە پارتی ئەلوەحدە، هەژار حەسەن لە یەکێتیی خوێندکار و گەنجان، ئەحمەد شینۆ لە ئەلپارتی و خەلیل حوسام، وەک کەسایەتیی سەربەخۆ، وەک ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ئەنەکەسە هەڵبژێردران.

ئەنەکەسە هەروەها بڕیاری دا کە ئەو پێشمەرگانەی ڕۆژئاوا کە لە هەرێمی کوردستان پەروەردە کراون، وەک باڵی سەربازی خۆی قبووڵ بکات و لە داهاتوویەکی نزیکدا، داوا لە تەڤگەری جڤاکی دێموکراتیک[Tev-Dem] بکات کە ڕێگەی دەربازبوون بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیان پێ بدات.

لە لایەکی ترەوە، پارتی دێموکراتیکی پێشڤەڕۆی کورد -یەکێک لە حیزبە سەرەکییەکانی ناو ئەنەکەسە- ڕایگەیاند کە بەهۆی ناکارامەیی، کێشەی ناوخۆیی و هەروەها قۆرەخبوونی سیستمی بڕیاردانی ئەنەکەسە بەدەست پارتی دێموکراتی کورد لە سووریا، ئەندامەتی خۆی لە کۆمیتەکانی ئەنجوومەنەکە ڕادەگرێت.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: