ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > پاش ئاویەر، سلێمان بەگی بانە ئاگری گرت

پاش ئاویەر، سلێمان بەگی بانە ئاگری گرت

NNSROJ: پێشنیوەڕۆی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕ-٥ی جوولای، دارستان و لەوەڕگەکانی دەوروپشتی سلێمان بەگی بانە ئاگریان گرت.

ئەگەرچی ئاگرەکە پاش سووتانی بەشیک لە دارستانەکانی ئەو شوێنە بە هەوڵی چالاکانی ژینگەپارێز کۆنترۆڵ کرا بەڵام تا ئێستا نازانرێ ئاگرگرتنی سلێمان بەگ لە ئاکامی هەڵەی مرۆیی بووە یا بە ئەنقەست ئەو کارە کراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە درەنگانی هەینی ١٢ و ١٣ی پووشپەڕیش دارستان و لەوەڕگەکانی ئاویەری سنە ئاگریان تێبەرببوو و پاش هەوڵی چەندین کاتژمێری هاووڵاتییان و ژینگەپارێزان، ئاگرەکە کوژێندرابۆوە.

هەندیک لە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە مومکینە کەس یا کەسانێک بە ئەنقەست ئەو دارستانانەیان ئاگرتێبەردابێ.

هەرچەند بەرپرسانی پارێزگاکە دەڵێن فەرمانبەرانی مانگی سوور، ئاگرکوژێنەوەی سنە و تەنانەت هەژماریک لە هێزە ئاسایشییەکانیش بەشداریی هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان کردووە بەڵام چالاکانی ژینگەپارێز گلەیی توند لە بەرپرسە حکوومەتییەکان دەکەن کە هیچ هەوڵیک بۆ پێشگرتن بە سووتانی دارستانەکانی کوردستان نادەن و لە کاتی ئاگرگرتنیشیاندا هەوڵی پێویست بۆ کوژاندنەوەیان نادەن.

هەر لەم چوارچێوەدا، هەژمارێک لە چالاکانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی سنه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا داوایان له‌ خه‌ڵکی سنه‌ کردووە کە کاتژمێر ٦ی پاشنیوەڕۆی پێنجشه‌مه‌ ١٨ی پووشپه‌ر، له‌ “پارک کود‌ک”ی سنه‌ بەشداری لە هەڵمەتی نەمان چاند بۆ ژیاندنەوەی ئاویەر بکەن.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

لێدوانێک بنووسە