ماڵه‌وه‌ > PoemMusic > قوون و کورسی- عەبدوڵا پەشێو

قوون و کورسی- عەبدوڵا پەشێو

کاتێ لە ماڵ بێزار دەبم
ناوماڵ و دیکۆر دەگۆڕم
لە کۆمەد و دۆڵابەوە
تا دەگاتە فەرشی بەرپێ
کە لەخۆشم بێزار دەبم
دیسان هەندێ شت دەگۆڕم
قەڵەم، قۆبچە، کراس، دەرپێ
لێ نازانم چ لە شاشەی تیڤی بکەم
دەیان ساڵە
هەمان قوون و هەمان کورسی
هەمان دەنگ و هەمان چەنگ و هەمان چەهرە
و هەمان چەنە و چاوی برسی
شاشەیەکە حوکمە دەبێ هەتا مردن لێ بنۆڕم
دۆش داماوم
قوون و کورسی سەر شاشەکان چۆن بگۆڕم

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPoemMusic
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: