ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > فایق چیڕە بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

فایق چیڕە بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

NNSROJ: دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مهاباد، بە هۆکاری بەشداریکردنی لە خۆپێشاندانە هێمنانەکەی مهاباد لە پشتیوانی خەڵکی کۆبانێ و نووسینی بابەت لەم بارەوە، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر “فایق چیڕە”دا سەپاندووە.

فایق چیڕە، لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی مهابادییە کە ٥ی ڕەشەممەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە لایەن ئیتلاعاتی مهابادەوە قۆڵبەست و پاش ماوەیەک، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.

کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنیش هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو چالاکە مهابادییە پاش زیاتر لە مانگ و نیوێک دەستبەسەری، بە سپاردنی بارمتەیەکی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ، لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مهاباد، ڕۆژی ٢٨ی گوڵان، فایق چیڕەی بە تۆمەتگەلێک وەک بەشداریکردن لە “کۆبوونەوەی نایاسایی” پشتیوانیکردنی مهابادییەکان لە خەڵکی کۆبانێ، نووسینی بابەت لە پێوەندی لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە لایەن خەڵکی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان و لەم ڕێگانەوە “شێواندنی بیروڕای گشتی و هەوڵدان دژ بە ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران”، “پڕۆپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامی” و “پاگەندە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی”ی تۆمەتبار کرد.

فایق چیڕە، ٢٠ ڕۆژ دەرفەتی پێدراوە تا بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٢ ساڵ زیندان، خۆی ڕادەستی بەرپرسانی گرتووخانەی مهاباد بکات.

شایانی باسە کە لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٤ی زایینیدا، لە شاری مهابادیش، وەک زۆربەی شارەکانی تری ڕۆژهەڵات، باکوور و باشووری کوردستان، خۆپێشاندانی هێمنانە بۆ پشتیوانیی لە خەڵکی کۆبانێ و دژ بە هێرشی هەمەلایەنەی داعش بۆسەر ئەم شارە ئەنجام درابوو.

هەرچەند ڕێگرییەکی ئەوتۆ لە بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکەی مهاباد نەکرابوو بەڵام پاش ماوەیەک، هەژمارێک لە دەستپێشخەران و بەشداربووان، لە لایەن ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانەوە، قۆڵبەست کرابوون و بەرەوڕووی لێپێچینەوە و هەڕەشە و زەخت و گوشار ببوونەوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    8 ته‌مموز 2015 له‌ 13:54

    محکومیت دو سال حبس برای فایق چیرە فعال مدنی در مهاباد
    سه شنبه ۱۶ تیر ۱۳۹۴ تهران ۲۲:۲۰ اخبار زندان, زندان دیدگاهی ارسال کنید

    «فایق چیرە» فعال مدنی و سیاسی در مهاباد، از سوی دادگاه انقلاب این شهر به تحمل دو سال زندان محکوم شد.

    به گزارش کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی، این شهروند مهابادی در روزهای اخیر جهت دریافت نتیجه دادگاهی خود بە ادارە اطلاعات شهرستان مهاباد احضار شد و از سوی مسوولان این اداره، حکم ۲ سال حبس تعزیری که از سوی دادگاه انقلاب صادر شده بود را دریافت کرد.

    گفته شده این فعال مدنی کُرد، در ۲۸ اردیبهشت‌ماه ۱۳۹۴، در شعبه دوم دادگاه انقلاب شهرستان مهاباد، بە اتهام “شرکت در راهپیمایی مردم مهاباد در حمایت از مردم کوبانی” و همچنین “تشویش اذهان عمومی” و “تبلیغ علیه نظام” محاکمه شده است.

    «فایق چیرە» پیش‌تر در ۵ اسفندماه ۱۳۹۳، از سوی ماموران ادارە اطلاعات مهاباد بازداشت و بە بازداشتگاه این ادارە در ارومیه منتقل شد. او پس از تحمل ۵۰ روز بازداشت، با قرار وثیقە ۲۰۰ میلیون تومانی بە طور موقت آزاد شد.

  2. Rojpress
    8 ته‌مموز 2015 له‌ 13:55

    Jul 8th, 12:28am
    سزای ٢ ساڵ زیندانی بۆ چالاکی مەدەنی و سیاسی کورد ” فایق چیرە ” بە تاوانی داکۆکیکردن لە خەڵکی کۆبانی
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکڤانی مەدەنی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ” فایق چیرە ” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کرا و ئەنجامی دادگاییکردنەکەی پێ ڕاگەیێنرا کە ٢ ساڵ زیندان بوو .
    بە گوێرەی دوا زانیارییەکان شارۆمەندی مەهابادی فایق چیرە کە لە ڕەشەمەی ساڵی رابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتیلاعاتی شاری مەهاباد قۆڵبەست کرابوو و پاشان بۆ گرتووخانەی هەمان ئیدارە لە شاری ورمێ گوێزرابۆوە و دواتر لە ڕۆژی ٢٨ ی گوڵان لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی و نوسینی بابەت لەم بوارەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا دادگایی کرا و پاشان بۆ ماوەی ٢ ساڵ حوکم درا .
    ناوبراو کە بۆ ماوەی 50 ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕاگیرابوو دواتر بە دانانی بارمتەی 200 میلیۆن تمەنی بە شیوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو ، دوابەدوای دادگاییکردنی لە مەهاباد ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کرا و حوکمەکەی پێ ڕاگەیێندرا .
    سەرەکیترین تۆمەتی کە دراوەتە پاڵ فایق چیرە بریتین لە :
    – بەشداریکرن لە کۆبوونەوەی ئیعترازی پاییزی ساڵی ڕابردوو بۆ پشتگیری لە خەڵکی کۆبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان
    – نوسینی بابەت و بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییه‌کان دا لە پەیوەندی دەگەڵ مقاومەتی خەڵکی کۆبانی لە دژی تیرۆریستانی داعش
    – هەوڵدان بۆ لە بەر یەک ترازاندنی تەواویەتی خاکی ئێران و پڕوپاگاندا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
    ناوبراو 20 ڕۆژی بۆ دیاری کراوە بۆ ئەوەی خۆی تەسلیم بە کاربەدەستانی گرتووخانەی مەهاباد بکات .
    شایەنی باس کردنە کە فایق چیرە دانیشتووی شاری مەهابادە و خاوەنی خێزان و دوو منداڵه و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ” ارتباط دادەها ” یە بۆ کڕین و فرۆشتنی کامپیوتێر و لەپ تۆپ و ئامێرەکانی پەیوەندیدار

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: