ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > مەرگی گوماناویی ژنێکی تر لە مهاباد

مەرگی گوماناویی ژنێکی تر لە مهاباد

NNSROJ: لەکاتێکدا کە هێستا بیروڕای گشتی بەدوای پرسیارە بێ وەڵامەکانی پێوەندیدار بە چۆنیەتیی گیانلەدەستدانی “فەریناز خوسرەوانی”یە، هەواڵی مەرگی گوماناویی ژنێکی تر لە مهاباد کەوتۆتە سەر زاری هاووڵاتییان.

“لەیلا محەمەد چووکەڵی”، ڕۆژی دووشەممەی حەوتووی ڕابردوو[١٥ی پووشپەڕ] گیانی لەدەست دا. سەرەتا وا باس کرا کە ناوبراو بە “هۆکارێکی نادیار” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە بەڵام ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ زانیاریگەلێکی بەدەست گەیشتووە کە گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ئەو ژنە کوردە دروست دەکات.

هاوسەری ناوبراو، داوود زاهێری، ناوێکی ئاشنا بۆ ئەو کەسانەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا بە تۆمەتگەلی ئەمنییەتی و سیاسی قۆڵبەست و زیندانی کراون.

زاهیری لێکۆڵەری یاسایی لقی ٢ی دادگای گشتی و شۆڕشی ئیسلامیی مهابادە، بە ڕەچەڵەک ئازەرییە و لەدایکبووی ئاخچی پاریزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی ئێرانە.

داوود زاهێری لە ساڵی ١٣٨٣ی هەتاوییەوە تا ئێستا لێکۆڵەری یاسایی لقی ٢ی دادگای گشتی و شۆڕشی ئیسلامیی مهاباد بووە، لەو ماوەیەدا تەنیا ساڵێک بۆ تاران ڕاگوێزراوە و پاشان دووبارە گەراوەتەوە مهاباد”.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان، ناوبرا لێکۆڵەری یاسایی دۆسیەی گیراوانی هۆتێل تارای مهاباد بووە.

بە گوتەی کەسێکی نزیک لە لەیلا محەمەد چووکەڵی، کە بە هۆکاری ئەمنییەتی نایەوێ ناوەکەی ئاشکرا بکات، زاهیری و لەیلای کۆچکردوو کێشەی خێزانیان هەبووە.

لە لایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە بە ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژی ڕاگەیاند کە “شووڕای تەئمینی مهاباد”، هەر شەوی دووشەممە، بەهۆی هەستیاربوونی ڕووداوەکە، کۆبوونەوەی لەسەر ئەو پرسە کردووە، بڕیار دراوە تەرمی لەیلا بۆ پزیشکی دادوەریی ورمێ رابگوێزرێ، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی بۆ بەرێوەبچێت، ئەوە لەکاتێکدایە کە تا ئێستاش تەرمەکەی بەخاک نەسپێردراوە.”

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، “ساڵی ٩٠ی هەتاوی، کە بە هەوڵی نوێنەری ئەوکاتی مهاباد جەلال مەحموودزادە، دۆسیەی گەندەڵی ماددی و داگیرکردنی زەوی، لە لایەن بەرپرسانی حکوومی لە مهاباد گەیشتە لوتکە، داوود زاهێری یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکان بووە، ئەگەرچی ئەو دۆسیەیە هیچ ئاکامێکی نەبوو”.

وەڵامدەرنەبوونی بەرپرسانی پێوەندیدار، بەربەستکردنی کاری ڕۆژنامەنووسان، ڕوانینی ئەمنییەتی و نادیاربوونی ئاکامی دۆسیەگەلی هاوشێوە وایکردووە کە جارێکی تر، گومان لە چۆنییەتی مەرگی ئەو خاتوونە مهابادییە بکرێ.

لاپەڕەی تایبەت بە مەرگی فەریناز خوسرەوانی

شایانی بیرخستنەوەیە کە سێ مانگ لەمەوبەر، فەریناز خوسرەوانی، کارمەندی هوتێل تارا، بە شێوەیەکی گوماناوی لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەستدابوو. بڵاوبوونەوەی هەندێک دەنگۆ سەبارەت بە چۆنییەتی گیانلەدەستدانی، خۆپێشاندانی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی مهابادی، دەستێوەردانی هێزە ئاسایشییەکان، سووتانی هوتێل تارا و قۆڵبەست و زیندانیکرانی هەژمارێکی زۆر لە خۆپێشاندەرانی لێکەوتبۆوە.
ه.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: