ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێرانی دا

ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێرانی دا

NNSROJ: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی ناسراو بە ۱+۵ی قبووڵکرد و بەم شێوە وێڕای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشوو، ڕێگەی بۆ هەڵگیرانی گەمارۆکانی سەر ئێران خۆشکرد.

هەر پازدە وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگی ئەرێیان بەو بڕیارنامە دا. بە گوێرەی بڕیارنامەکە ئەگەر ئێران پابەندی ئەو بەڵێنانە بێ کە لە ڤیەننا داویەتی، گەمارۆکانی لەسەر هەڵدەگیرێن و بە پێچەوانەش، ئەگەر ئەرکەکانی بەجێ نەگەیەنێ، کۆمیتەیەکی چاودێر کە بۆ ئەو مەبەستە پێکدێ، دەتوانێ جارێکی تر داوای پەسەندکرانی گەمارۆی ئابووری بەسەر ئێراندا بخاتەوە ڕۆژەڤی ئەنجوومەنی ئاسایش.

هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران، گەمارۆی سەر کڕینی چەک و چۆڵ و کەرەستەی هەستیار بۆ چێکردنی بۆمبی ئەتۆمی و قەدەخەبوونی گەشتی پێشێلکارە ئێرانییەکانی مافی مرۆڤ ناگرێتەوە.

شایانی باسە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕ- ١٤ی جولای، پاش نزیک بە ١٢ ساڵ، ئێران و وڵاتانی ناسراو بە ١+٥ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕێککەوتن.

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، دەبێ گەمارۆ ئابوورییەکان سەر ئێران هەڵگیرێن، ئەو وڵاتە بۆی هەبێ کە پاش نزیک بە چل ساڵ فڕۆکە بکڕێ، داهاتە نەوتی و داراییە بلۆکەکراوەکانی لە دەرەوەی وڵات وەربگرێتەوە، مامەڵە ئابوورییەکان دەستپێبکاتەوە و ڕێگەرییەک لەسەر وەگەڕخستنی سەرمایەی دەرەکی لە ناو ئەو وڵاتەدا نەمێنێ.

لە بەرانبەریشدا، ئێران ڕەزامەندی نیشان دا کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بنکە ئەتۆمییەکانی بپشکنێ و چاودێریی ورد لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات. باس لەوەش دەکرێ کە ئێران دەبێ پاشماوە زیادییەکەی یورانیۆمی پیتێندراوی خۆی بۆ وڵاتێکی تر بۆ وێنە ڕووسیا بگوازێتەوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 20 ته‌مموز 2015 له‌ 22:44

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: