ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ڕووحانی سەردانی سنە دەکات

ڕووحانی سەردانی سنە دەکات

NNSROJ: حەسەن ڕووحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی گەلاوێژ-٢٦ی جولای، سەردانی پارێزگای سنە دەکات و بڕیارە لە ستادیۆمی ئیستقلالی ئەو شارە، چاوی بە خەڵک بکەوێ.

بە گوێرەی هەواڵدەریی فارس، سەردانەکەی ڕووحانی بۆ سنە یەک ڕۆژە دەبێت و ناوبراو لە جێگەی خۆی، هەژمارێک لە وەزیر و جێگرەکانی دەنێرێتە شارەکانی تری ئەو پارێزگایە.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا لە ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاویدا، سنە یەکێک لەو پارێزگایانە بوو کە زیاترین ڕێژەی دەنگی بە حەسەن ڕووحانی دابوو ئەوە لەکاتێکدایە کە ناوبراو پاش دوو ساڵ و چوونی بۆ نۆزدەی پارێزگای تری ئێران، سنە بەسەر دەکاتەوە.

پشتگوێخستنی سنە و باقی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی ڕووحانییەوە لەکاتێکدایە کە ڕێفۆرمخوازانی کورد چاوەڕوانیان دەکرد ناوبراو بەڵێنییەکانی سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەمبەر کورد و باقی کەمە نەتەوەکان بەجێ بگەیەنێ.

چاوەڕوان دەکرا کە ڕووحانی ئاوڕی زیاتر وە کوردستان بداتەوە و کاربەدەستی کورد[پارێزگار وەک نموونە] بۆ ئەو پارێزگایانە دیاری بکات. بەڵام ئەو چاوەڕوانییە، تا ئێستاش نەهاتۆتە دی.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 23 ته‌مموز 2015 له‌ 11:01

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: