ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > هەولێر؛ وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆبۆوە

هەولێر؛ وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆبۆوە

NNSROJ: ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی جولای، سەردانی هەولێری کرد و چاوی بە مەسعوود بارزانی و بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەوت.

لە دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەمریکادا، کە باڵوێزی ئەو وڵاتە لە عێڕاق، کۆنسوولی ئەمریکا لە هەولێر و هەژمارێک لە ڕاوێژکاران و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش ئامادەی بوون، باس لە درێژەپەیداکردنی پشتیوانی واشینگتۆن بۆ کوردستان لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و چۆنییەتی بردنەسەری ئاستیی هاوئاهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمریکا کراوە.

بە گوێرەی هەواڵێک کە سەبارەت بەو دیدارە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسانی ئەمریکایی بەڵینیان داوە کە درێژە بە ناردنی چەک و چۆڵ و جبەخانە بۆ هێزی پێشمەرگە بدەن.

دەگوترێ پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ و داهاتووی ئەو پارێزگایەش، یەکێکی تر لەو مژارانە بووە کە لەو کۆبوونەوەدا گفتگۆی لەسەر کراوە.

جگە لە سەرۆکی هەرێم، “مستەفا سەیدقادر”، وەزیری پێشمەرگە، “فەلاح مستەفا”، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم، “ئەنوەر حاجی عوسمان”، بریكاری وەزراەتی پێشمەرگە، “جەعفەر شێخ مستەفا”، فەریق “شێروان عەبدولڕەحمان و جەبار یاوەر”، ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێمیش بەشداری ئەم دیدارە بوونە.

ئاشتن کارتەر، سەردانی بەغداشی کردبوو و دوای هەولێر، ڕێگەی ئانکارای گرتەبەر و بڕیارە لەوێش چاوی بە بەرپرسانی باڵای تورکیا بکەوێ.

سەردانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کوردستان و ناوچەکە لەکاتێکدایە کە تورکیاش، ساڵێک پاش پێکهاتنی هاوپەیمانیی جیهانیی دژ بە داعش، بڕیاری دا ڕێگە بە هاوپەیمانان بدات بنکەی ئاسمانیی ئینجەرلیک، فڕۆکەخانەی ئامەد و باتمان بەکار بهێنن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    24 ته‌مموز 2015 له‌ 22:39

    سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئەمەریكا كرد

    KRP.org | |

    24/07/2015

    ڕۆژی هەینی 24ـی 7ـی 2015 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاشتن كارتەر وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری سوپا و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا.

    لە دیدارەكەدا وەزیری بەگریی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بۆ كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی نیشاندا و سوپاسی ئەو هەماهەنگی و كارە هاوبەشەی كرد كە لە نێوان سوپای ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگەدا هەیە و بە كارێكی نموونەیی و سەركەوتووی وەسف كرد و هەروەها سەرسامیی خۆیشی نیشاندا بە ئازایەتی و لێهاتوویی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستان و سەركردایەتیكردن و بەڕێوەبردنی ئەم شەڕە. وەزیری بەرگریی ئەمەریكا پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی كوردستان و یارمەتیدانی پێشمەرگە و دابینكردنی چەك و پێداویستییە سەربازییەكان دووپاتكردەوە و هاوپەیمانێتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكای بە هاوبەشییەكی مەزن بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لە ناوچەكە لەقەڵەم دا.

    لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی گەل و سەرۆك و حكوومەت و سوپای ئەمەریكای كرد كە پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بوونە و ئەوەی خستەڕوو كە بە كاری هاوبەش توانیمان سەركەوتنی مەزن بەدەست بهێنین، هەروەها ڕەزامەندیی خۆیشی لە ئاستی هەماهەنگیی نێوان سوپای ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگە نیشاندا كە زۆر دەقیق و ورد بووە بە جۆرێك كە تا ئێستا هیچ زیانێك بە خەڵكی سڤیل نەگەییشتووە. لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر شەڕی تیرۆریستان و جەختی لەوە كردەوە كە بۆ ئێمە جێگەی شانازییە پێشمەرگە بە نوێنەرایەتیی جیهان شەڕی تیرۆر دەكات و لەگەڵ ئەوەیش ئەو شەڕە تەنیا شەڕی لایەنێك نییە لەگەڵ تیرۆر، بەڵكو شەڕی هەموو لایەكە. بۆیە بەكاری هاوبەش و پێكەوەیی دەكرێ ئەنجام و سەركەوتنی زۆر باش بەدەست بهێنرێت.

    هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنییەتی بەرزكردنەوەی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمەریكا و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە كرا و پلانی ئازادكردنی شاری موسڵ و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش لە سووریا خرایە بەر باس و گفتوگۆ. پەیوەست بە پڕۆسەی ئازادكردنی موسڵ سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ دا و ئەوەی دووپاتكردەوە كە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دیموگرافی موسڵ پێویستە دڵنیاییەكی تەواو بە پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی موسڵ بدرێت كە چیتر تووشی كارەسات و نەهامەتی نابنەوە و ماف و داواكارییەكانیان مسۆگەر دەكرێن. لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە سووریا سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە لە دژایەتیكردنی تیرۆردا بارودۆخی عێراق و سووریا بەیەكەوە بەستراوە و پێویستە لە هەر دوو شوێن تیرۆریستان تێكبشكێندرێن و لەناو ببردرێن. لە ئاستی ناوچەییشدا سەرۆك بارزانی ئەوەی بۆ شاندی میوان باسكرد كە نابێ هیچ لایەك تیرۆر وەك كارتی سیاسی لەدژی لایەنەكانی دی بەكار بەهێنێت چونكە دواجار ئاگر و زیانەكانی تیرۆر بەر خۆی دەكەوێتەوە.

    لەم دیدارەدا مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم و ئەنوەر حاجی عوسمان بریكاری وەزراەتی پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا و فەریق شێروان عەبدولڕەحمان و فەریق جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم ئامادە بوون.

    جێگەی ئاماژە پێكردنە بەر لە دەستپێكی كۆبوونەوەكە وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە دەفتەری پڕۆتۆكۆڵی سەرۆكایەتیی هەرێم یادداشتێكی نووسی كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

    بۆ سەرۆك بارزانی و هاوكارەكانی

    لەگەڵ شانازییەكی گەورە بۆ لێهاتوویی و ئازایەتیی پێشمەرگە و حیكمەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و، دۆستایەتیی لەگەڵ ئەمەریكا.

    ئێمە بەهیوای بەردەوامبوونی ئەو هاوبەشییەمانین لە ئاییندەدا.

    ئاشتن كارتەر

    وەزیری بەرگریی ئەمەریكا

    24-7-2015
    http://www.presidency.krd/Kurdish/articledisplay.aspx?id=p0y+sxbDXdE=

  1. 24 ته‌مموز 2015 له‌ 22:52

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: