ماڵه‌وه‌ > Comment > ئایا ئەمریکا کوردەکانی فرۆشت؟

ئایا ئەمریکا کوردەکانی فرۆشت؟

عەمبەرین زەماندیکەن
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

لەو کاتەوە کە تورکیا دەستی بە بۆمبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە کوردستانی عێڕاق کردووە، ئەو پرسیارە هاتۆتە ڕۆژەڤ و هەموو بە مەراقەوە دەپرسن کە گەلۆ ئەمریکا کوردەکانی فرۆشت؟

بە بێ ئەملاولاکردن، وەڵامی زۆر کەس بەو پرسیارە، بەڵێیە و بگرە زۆر کەس هەن کە ئەمە وەک ڕاستییەک قبووڵ دەکەن و پەرە بەو باوەڕە دەدەن کە بەڵێ، ئەمریکا جارێکی تر کوردەکانی فرۆشت و ئانکاراش حەزی لەو تێگەیشتنەیە. لە لایەکی ترەوە ئەگەر هەواڵی تۆپبارانکردنی بنکەی یەپەگە لە گوندی زۆرمغاری کۆبانێ و برینداربوونی ٤ شەڕڤانی ئەو گرووپە ڕاست بێ[کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو ٢٧ی جولای]، دەتوانین بڵەین کە ئەو کارەش، خزمەت بە ئامانجی بڵاوبوونەوەی ئەو تێگەیشتنە دەکات کە دەڵێ، ئەم ڕووداوانە هەموو بە ڕەزایەتی ئەمریکا خەریکە دەقەومن و ئاواش مرۆڤ زیاتر هەست بە دروستبوونی ئەوە دەکات کە بەڵێ! ئەمریکا کوردی فرۆشتووە.

تێگەیشتنەکە دروستە بەڵام ڕاستی شتێکی ترە

پێشووتر باسم لەوە کردبوو کە ماوەیەکی دوورودرێژە کە ئانکارا و واشینگتۆن لەسەر بنکەی ئاسمانیی ئینجەرلیک خەریکی مامەڵەکردنن. بەم هۆیە کە تورکیا مەرجی ڕووخاندنی ڕەژیمی بەشار ئەسەدی لەسەر مێز داناوە، مامەڵەکە پەکی کەوتبوو. تورکیا پاشەکشەی کرد و هۆکاری سەرەکی ئەمەش، قووڵبوونەوەی هاوکاریی ئەمریکا و یەپەگە بوو.

باشە بڵەی پاش ئەوەی تورکیا ڕەزامەندی لەسەر کەڵکوەرگرتن لە بنکەی ئینجەرلیک نیشان دا، ئەمریکاش بە تورکیای وتبێ کە ئێوەش بۆتان هەیە قەندیل بۆمباران بکەن؟ بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراو، مژاری ئۆپێراسیۆنی تورکیا دژ پەکەکە لە دانوستانی نێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکادا نەهاتۆتە بەر باس و تورکیا خۆی بە تەنیا بڕیارێکی ئاوای داوە. گەرچی پێشووتریش کاتێک تورکیا هێرشی دەکردە سەر بنکەکانی پەکەکە لە عێڕاق، نەک ئیزن بەڵکوو تەنیا زانیاریی ئەمریکای دەویست. بڵەی ئەمجارەش ئەمریکا زانیاری پێدابێ؟ نەمتوانی چ مەعلووماتێک لەمبارەوە بەدەست بهێنم.

ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیا تەنیا و تەنیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعشە. بەو پێیە، بڕیارە لەمەودوا، تورکیاش  هاوکات لەگەڵ فڕۆکەی هاوپەیمانان، بەشداری بۆمبارانکردنی بنکەکانی داعش بێت و واشینگتۆنیش بەو بڕیارە هەستیارە گەلێک خۆشحاڵە چونکە سەرکەوتن بێ تورکیا زۆر دژوار دەبوو. هەرچەند ئۆپێراسیۆنی تورکیا دژ بە پەکەکە، نەیهێشت ئەو کەیفخۆشییەی ئەمریکا زۆر درێژە پەیدا بکات چونکە پاڕادۆکسی ئەمریکا لە پێناسەکردنی پەکەکە به تیرۆریست بەڵام نیشاندانی یەپەگە وەک هاوپەیمان ئاشکرا بوو. یانی ئەمریکا هەرچەندەش وا نیشان بدات کە یەپەگە و پەکەکە جیاوازن بەڵام زۆر باش دەزانێ کە ئەو دوو گرووپە گیانێکن لە دوو جەستەدا. دەگوترێ پۆڵات جان، نوێنەرایەتیی یەپەگە لەو بنکەی ئەمریکا لە نزیک هەولێرە کە بۆ هاوئاهەنگکردنی ئۆپێراسیۆن و بۆمبارانی بنکەکانی داعش پیکهێنراوە.

هاوکێشەکان تێکوپێک چوونە

درێژەپەیداکردنی ئاگربەست لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا، دەستی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ یەپەگەی ئاوەڵاتر کردبوو. کۆتاییهاتنی ئاگربەست، هاوکێشەکان تێکوپێک دەدا. ئەمەش بە خەتای پەکەکە دادەنرێ. ئەمریکا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەردۆغان نەدەبوایە کەوتبا داوی پەکەکە. پەکەکەش نەدەبوایە پاش تەقینەوەکەی پەرسووس، بە کوشتنی دوو پۆلیس، دەرفەت بۆ دەستپێکی شەپۆلێکی نوێ لە توندوتیژی بخوڵقێنێ چونکە بەم شێوە، ئەو ڕەواییەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتی بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەستی کەوتبوو کۆتایی پێدێ.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 27 ته‌مموز 2015 له‌ 12:38

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: