ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > پاک، خەبات و کۆمەڵە بۆمبارانکردنی بنکەکانی پەکەکە لە لایەن تورکیاوە مەحکووم دەکەن

پاک، خەبات و کۆمەڵە بۆمبارانکردنی بنکەکانی پەکەکە لە لایەن تورکیاوە مەحکووم دەکەن

NNSROJ: لە سێ ڕاگەیاندراوی نووسراوی جیادا، سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان، هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆسەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان مەحکووم کردووە و نیگەرانی خۆیان لەمەڕ ئەگەری لەبارچوون پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا نیشان داوە.

کۆمەڵە لەمبارەوە نووسیویەتی کە “خەڵکی کوردستان دڵخۆش بوون بە وەی کە مەسەلەی کوردستانی باکوور بە شێوەیەکی ئاشتییانە جێ بە جێ دەکرێ، بەڵام جێگای نیگەرانیە کە ئەم بۆمبارانانە ببنە ھۆی پەککەوتنی پرۆسەی ئاشتی.”

کۆمەڵە هەروەها “لەگەڵ مەحکوم کردنی ئەم بۆمبارانە، سەرەخۆشی و ھاودەردی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان” دەربڕیوە.

کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئازادیی کوردستانیش، وێڕای سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی قوربانیان، داوای بە تایبەت لە پەکەکە و پارتی کردووە کە “سەبارەت بە هەستیاریی ئەو هەلومەرجەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێیدا تێپەر دەبن، بەدان بە خۆدا گرتن لە ئاستی یەکدی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان، پلان و پیلانەکانی دوژمنانی کورد، پووچەل بکەنەوە و ئەو هەلومەرجە بکەنە دەرفەت بۆ رزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان.”

کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیش وێرای مەحكوومكردنی شاڵاوی سەركوتی هاووڵاتییانی كورد لە توركیا و بۆمببارانی هێزەكانی پەکەکە، داوای لە لایەنە مرۆڤدۆستەكان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان کردووە بە مەبەستی ڕاگرتنی سەركوت و سەرهەڵدانەوەی جەنگێكی خۆێناوی هەنگاو بنێن و كۆتایی بە كوشتار و سیاسەتی شەڕخوازانەی دەوڵەتی تورکیا بهێندرێ‌.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: