ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > “هەرێمی كوردستان ٢٠ میلیارد دۆلار قەرزارە”

“هەرێمی كوردستان ٢٠ میلیارد دۆلار قەرزارە”

NNSROJ: “عەلی حەمەساڵح” دەڵێ سەرەڕای ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیک بە ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەفرۆشێ، ٢٠ میلیارد دۆلار قەرزدارە و تا دێت ڕێژەی ئەو قەرزە زیاتر دەبێت.

بە گوتەی عەلی حەمەساڵح، جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان، “ئێستا قەرزەكانی سەر هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ٢٠ ملیارد دۆلار كە نیوە زیاتری ئەو قەرزانەش پەیوەندی بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە هەیە، بەو پێیەی نزیكەی چوار ملیار دۆلار ئیستیحقاقی كۆمپانیاكانی نێوخۆیی لەلایە لەگەڵ نزیكەی پێنج ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیاكانی دەرەكی، جگە لەوەی نەوتێكی زۆریشی فرۆشتووە بە پارەی پێشوەخت”.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە “بەهۆی قەیرانی داراییەوە رۆژبەرۆژ قەرزەكانی سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت و قەرزکردنی پارە لە دەرەوەی وڵاتیش ناتوانێ ئەو قەیرانە کۆتایی پێبهێنێ و بگرە بەم هۆیە کە ئەو قەرزانە “سوودێكی زۆر و كرێیەكی زۆری دەخرێتە سەر، ئەو بارە قورسەی كە ئێستا لەسەر شانی هەرێمی كوردستانە قورستر دەكات و سوودێكی ئەوتۆی نییە”.

ئەو پارلەمانتارە جگە لەو ناکۆکییەی لە نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە هەیە، هۆکاری سەرەکیی ئەو قەرزە زۆرە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە لە “هەرسێ بواری نەوت و زەوی و زار و كاروباری دارایی زۆرترین گەندەڵی هەیە”.

ناوبراو دەشڵێ کە “بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان چەند كۆمپانیای نەوت لەماوەیەكی كورتدا بووەنەتە خاوەنی ملیارەها دۆلار، كە ئەمەش كارەساتە” و “ئەگەر حكوومەتی هەرێم پلانێكی ستراتیجی و ریشەیی نەبێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی گەندەڵی و كەمكردنەوەی خەرجییەكان ئەوا ئەو قەرزانە تا دێت زیاتر دەبێت و بە چارەسەریش نابێت.”

عەلی حەمەساڵح لەمبارەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵووی وتووە کە “هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە نزیكەی ٧٠٠ میلیۆن دۆلار هەیە بۆ ئەوەی بەتەنها مووچەی فەرمانبەرانی پێ بدات، ئەوە جگە لەوەی چەندین خەرجی دیكەی هەیە لەوانە دانەوەی قەرزی كۆمپانیاكان و خەرجی دیكەی وەزارەتەكان، بۆیە دەبێت بیر لە فرە سەرچاوەیی بۆ داهاتەكان بكرێتەوە”.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    27 ته‌مموز 2015 له‌ 14:33

    لێژنەی دارایی: “هەرێمی كوردستان 20 ملیار دۆلار قەرزارە”

    27 تيرمة 2015 12:50 (نوێكردنەوەیی دوايي 27 تيرمة 2015 12:52)
    – لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات هەرێمی كوردستان 20 ملیار دۆلار قەرزارە و تا دێت قەرزەكان زیاتر دەبن.

    هەولێر – ھێمن بابان

    هەرێمی كوردستان رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات و لە 15ی حوزەیرانەوە سەربەخۆیی ئابووری لە فرۆشتنی نەوت جێبەجێ دەكات.

    جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان عەلی حەمەساڵح لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هۆشداریدا لەوەی قەیرانی دارایی كە پتر لە ساڵێك و شەش مانگە هەرێمی كوردستانی گیرۆدەكردووە تەشەنەی زیاتر بكات و كاریگەری نەرێنی پتر دابنێت، لەوبارەیەوە گوتی: “بەهۆی قەیرانی داراییەوە رۆژ بەرۆژ قەرزەكانی سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، ئێستا قەرزەكانی سەر هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار كە نیوە زیاتری ئەو قەرزانەش پەیوەندی بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە هەیە، بەو پێیەی نزیكەی چوار ملیار دۆلار ئیستیحقاقی كۆمپانیاكانی نێوخۆیی لەلایە لەگەڵ نزیكەی پێنج ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیاكانی دەرەكی، جگە لەوەی نەوتێكی زۆریشی فرۆشتووە بە پارەی پێشوەخت”.

    ئەو پەرلەمانتارە جگە لە دیاریكردنی ئەو نۆ ملیار دۆلارە گوتیشی: “نزیكەی تریلیۆنێك و 400 ملیار دینار لەو پارانەی كە لە بانكەكانی ئەهلی و بازرگانی لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە لە بانكەكاندا راكێشراون، هەروەها وەزارەتی دارایی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران كە دەكاتە نزیكەی تریلیۆنێك و 750 ملیار دینار قەرزاری مووچەخۆرانییەتی، بە گشتیش سەر قەرزەكانی سەر وەزارەتی دارایی دەگاتە 12 تریلیۆن دینار كە پارەی بەڵێندەرانیشی تێدایە”.

    لە درێژەی قسەكانیدا سەبارەت بە ئەگەری قەرزكردنی حكوومەتی هەرێم لە بانكەكانی دەرەوە بۆ داپۆشینی بەشێك لە قەرزەكان و چارەسەركردنی بەشێك لە قەیرانی دارایی كە ئەم پێش چەند هەفتەیەك پرۆژە یاساكەی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكرا، عەلی حەمەساڵح گوتی: “خۆشبەختانە هێشتا هیچ قەرزێك نەكراوە، بە بۆچوونی ئێمە ئەو قەرزانەی كە لە دەرەوە دەكرێن جگە لەوەی سوودێكی زۆر و كرێیەكی زۆری دەخرێتە سەر، ئەو بارە قورسەی كە ئێستا لەسەر شانی هەرێمی كوردستانە قورستر دەكات و سوودێكی ئەوتۆی نییە”.

    جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكرد كە هێشتا لە كوردستان بەهۆی گەندەڵییەوە نەتوانراوە قەیرانی دارایی چارەسەر بكرێت و باسی لەوە دەكرد لە هەرسێ بواری نەوت و زەوی و زار و كاروباری دارایی زۆرترین گەندەڵی هەیە و ئێستاش بەردەوامی هەیە، ئەو باسی لەوەش دەكرد كە ئەگەر حكوومەتی هەرێم پلانێكی ستراتیجی و ریشەیی نەبێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی گەندەڵی و كەمكردنەوەی خەرجییەكان ئەوا ئەو قەرزانە تا دێت زیاتر دەبێت و بە چارەسەریش نابێت.

    گوتیشی: “ئەگەر حكوومەتی هەرێم پلانی ستراتیجی و ریشەیی هەبێت ئەوا رەنگە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو بتوانێت ئەو 20 ملیار دۆلارە قەرزەی لەسەرییەتی بیداتەوە، ئەگەر نەیبێت ئەوا دانەوەی قەرزەكان چەندین ساڵی دیكەش دەخایەنێت”.

    جگە لەو هۆكارانەی ئاماژەی بۆ كرد ئەو پەرلەمانتارە پشت بەستنی هەرێمی كوردستانی بە نەوت وەكو سەرچاوەی سەرەكی بەدەستهێنانی داهات بە هۆكارێكی زەق لەبەردەم دانەوەی قەرزەكانی زانی و گوتی: “هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە نزیكەی 700 ملیۆن دۆلارە “850 ملیار دینار” هەیە بۆ ئەوەی بەتەنها بە مووچەی بدات، ئەوە جگە لەوەی چەندین خەرجی دیكەی هەیە لەوانە دانەوەی قەرزی كۆمپانیاكان و خەرجی دیكەی وەزارەتەكان، بۆیە دەبێت بیر لە فرە سەرچاوەیی بۆ داهاتەكان بكرێتەوە”.

    عەلی حەمەساڵح لەو لێدوانەیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بە قسەكانیدا وا دەردەكەوت كە نیگەرانییەكی تەواو لە بارودۆخی ئابووری و دارایی هەرێم هەیە و دەشیگوت: “هێشتا گەندەڵییەكی زۆر دەكرێت سەرباری ئەوەی لە قەیرانی داراییداین”.

    سەبارەت ئەو گەندەلییەكانەش گوتی: “بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان چەند كۆمپانیایەكی كەمی نەوت لەماوەیەكی كورتدا بووەنەت خاوەنی ملیارەها دۆلار، كە ئەمەش كارەساتە”.

    گوتیشی: “لەگەڵ ئەو قەیرانەدا لیترێك گازوایل بە 650 تا 700 دینار بووە، كەچی حكوومەتی هەرێم بە هەزار 100 دینار لە هەندێ كۆمپانیای كڕیوە و ئەوەیش گەندەڵییە بەتایبەت لە یەكێك لە گرێبەستەكاندا بە نموونە لە یەك جاردا بڕی 150 ملیۆن لیتر كڕدراوە كە بەو جیاوازییە لە نرخەكان چەند دەكات و بۆ كوێ دەچێت”.

    روونیشی كردەوە كە حكوومەتی هەرێم دەتوانێت لە دەرەوە بەنزین بەو كوالیتییەی خۆیان دەیڵێن بە نرخی 800 دینار هاوردە بكات، كەچی بە هەزار 100 دینار هاوردە كراوە، كە ئەمانە هەمووی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی دەچێت، جگە لەوەی كێشەمان لەگەڵ ژمارەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان زۆرە”.

    لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی نەوت و غازی هەرێم كە بڕیاری دەركرد بەوەی داهاتەكانی نەوت و غاز راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە سەرپەرشتی بكرێت حەمەساڵح گوتی: “لە قۆناغی ئامادەكاریدایە بۆ جێبەجیێ كردن”.

    جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی و كارووباری ئابووری و وەبەرهێنان ئاماژەی بۆ جۆرێك لە بارزگانیی كرد كە بە”مەترسیدار” ناویبرد كە فرۆشتنی چەكی بانكییە، عەلی حەمەساڵح لەو رووەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای كرد ” ئێستا لە بازاڕدا چەكی بانكی هەیە كە بێ رەسیدە، چەكی بێ رەسید ئەوەیە حكوومەت چەك بە كۆمپانیایەكان دەدات، بەڵام كە دەیبەن بۆ بانك پارە نییە، ناچارن لە بازاڕدا بە نیوەی نرخی خۆی ئەو چەكانە بفرۆشنەوە، بەمەش كۆمەڵێك بازرگان و كۆمپانیای دیكە ئەو چەكانە دەكڕنەوە و دواتر هەموو پارەكە وەردەگرن”، رەخنەی توندیشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرت كە رۆژانە گازوایلێكی زۆر دەكڕێت و چەكێكی زۆر دەخاتە بازاڕەوە كە ئەمەش بازرگانی پێوەدەكرێت لەلایەن گرووپێك كە ئەو بە مافیای ناوبردن.

    لە كۆتایی قسەكانیدا عەلی حەمە ساڵح گوتی: “هۆكاری سەرەكی ئەو هەموو قەرزانەی لەسەر هەرێم كەڵەكەبوون وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە”.

    http://www.aa.com.tr/ks/headlines/563039

  1. 27 ته‌مموز 2015 له‌ 14:41

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: