ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > “یا چاکی کەن، یا چۆلی کەن”- خۆپێشاندان لە ڕانیە

“یا چاکی کەن، یا چۆلی کەن”- خۆپێشاندان لە ڕانیە

NNSROJ: “یا چاکی کەن یا چۆلی کەن”. ئەمە یەکێک لە دروشمەکانی خۆپێشاندەرانی ئەمڕۆی ڕانییەی باشووری کوردستانە.

خۆپێشاندانەکە، نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ ٢٧ی جولای، دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌م قه‌زایە که‌ ناوه‌ندی ئیداره‌ی ڕاپه‌رینه‌، به‌رێوه‌چوو. لە نێوان خۆپێشاندەران و پۆلیسدا تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە و مێدیاکانی باشووری کوردستان دەڵێن کە چەند پۆلیس و خۆپێشاندەر، بە سووکی بریندار بوونە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    27 ته‌مموز 2015 له‌ 15:02

    دوای به‌رده‌وام بوونی چه‌ند کاتژمێرێک له‌ خۆپیشاندان لە ڕانیە، خۆپیشانده‌ران کۆتاییان به‌ خۆپیشاندانه‌که‌ هێنا و سه‌رجه‌م گیراوه‌کانیش ئازاد کران.

    (هیوا قه‌ره‌نی) قایمقامی ڕانیه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: “سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر کرابون ئازاد کراون و خۆپیشانده‌رانیش خۆیان ده‌ستپیشخه‌ر بوون بۆ توندوتیژی”.

    لەباره‌ی داواکاریی خۆپیشانده‌ران قایمقامی ڕانیه‌ گوتی: “داواکایری ئه‌وان ته‌واوکردنی پرۆژەی دووسایدی ناو بازاره‌ ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ ئێستە ئیشی تێدا ده‌کرێت و له‌ ڕابردوودا چه‌ندین مانگ بوو کاری تێدا نه‌ده‌کرا بۆ که‌س خۆپیشاندانی نه‌ده‌کرد؟، بەڵام ئێستە که‌ کارکردن تێیدا به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌بێ خۆپیشاندان بکرێت؟”

    قایمقامی ڕانیه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خۆپیشانده‌ران گوت: “ئه‌گه‌ر تا( 20.8) قیرتاوکردنی پرۆژه‌که‌ ده‌ستی پێ نه‌کرد ئه‌وا له‌کار ئه‌کێشمه‌وه‌.”

    (حەمه‌ی حەلاق) یه‌کێکه‌ له‌ ئاماده‌کارانی خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند”: دوای ئازادکردنی گیراوه‌کان کۆتاییمان به‌ خۆپیشاندانه‌که‌ هێنا.”

    هه‌روه‌ها گوتیشی: “بریاریش نییه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وامی به‌ خۆپیشاندانه‌که ‌بدەین.”

    له‌ خۆپیساندانه‌که‌دا چه‌ندین که‌س بریندار بوون که‌ له‌ نێویاندا هێزه‌ ئه‌منییه‌کانیش هه‌ن.

    له‌و باره‌یه‌وه‌ (ته‌ها محەمەد) به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند:” (16) پۆلیس بریندار بوون که‌ برینی (2) له‌و پۆلیسانه‌ سه‌خته‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ها (3) هاووڵاتیش بریندار بوون.”

    به‌ گوته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕین بێت ئێستە ته‌نها (2) کەس له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و برینداره‌کانی دیکەش سه‌رجه‌میان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌.

    هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش چەند وێنەی خۆپیشاندەران بە برینداری بڵاو کرداونەتەوە.

    شارپرێس:
    بەدروشمی “دەسەڵاتی ئەم شارە ئەمە كۆتا ئینزارە”، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندانێك لەشاری رانییە بەڕێوەچوو، بەڵام هێزێكی دەمامكدار هێرش دەكەنە سەر خۆپیشاندەران.

    ژمارەی خۆپیشاندەران سەدان كەس دەبێت‌و لەبەردەم بینای فەرمانگە حكومییەكان گردبوونەتەوە، كە بەشێكی زۆری خەڵكی شارەكە تێدا بەشدارەو خۆپیشاندانەكەش گرژی لێدروستبووە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزێكی دەمامكدار هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران.

    خۆپیشاندەران داوای تەواوكردنی پرۆژەی جووتسایدی بازاڕی رانیە دەكەن، كە بۆ ماوەی 2 ساڵە وەستاوە، بەڵام هێزەكە لەهەوڵدان بەدارو لێدان بڵاوە بەخۆپیشاندەران بكەن.

    بەهۆی فراوانی خۆپیشاندانەكەوە، ئێستا هێزێكی زۆری پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان‌و هێزێكی دەمامكدار لەناوچەكە كۆبوونەتەوەو خۆپیشاندانەكەش بەردەوامە.

  2. Rojpress
    27 ته‌مموز 2015 له‌ 15:03

    ,,,

  1. 27 ته‌مموز 2015 له‌ 15:11

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: