Archive

Archive for ئاب, 2015

لە جێگەی چارەسەر، سنوورەکان تەلبەند دەکەن

31 ئاب 2015 1 comment

گەمییەکی تری کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبی نوقم بوو و لە ئاکامدا ٣٧ کەس تێیدا خنکان. ئەمە دووهەمین ڕووداوی هاوشێوەی لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە کەناراوەکانی باکووری ئافریقایە کە لە ئەنجامیاندا زیاتر لە ٢٥٠ کۆچبەر بوونەتە قوربانی.

نوقم بوونی ئەو گەمییە و گیانلەدەستدانی ٧١ پەنابەری تر لە ناو لۆرییەکیدا لە ئوتریش/نەماسا، مەسەلەی ‫#‏کۆچ‬، ‫#‏کۆچبەری‬ و ‫#‏پەناخوازی‬ کردۆتە ڕۆژەڤی سەرەکیی یەکێتیی ئەورووپا. وڵاتانی ئەندام لەو یەکێتییەش، پاش هاودەردیکردنی جاروبار لەگەڵ کۆچبەران، لە جێگەی دۆزینەوەی ڕێچارەیەکی مرۆیی و بەپەلە، لە هەوڵی توندوتۆڵترکردنی فڕۆکەخانە و بەندەرگاکان، تەلبەندکردن و دروستکردنی دیواری بەرز لەسەر سنوورەکان بۆ پێشگرتن لە کۆڕەوی کۆچبەرانن.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کرماشان؛ کوژرانی پاسدارێکی ئێران لە شەڕ لەگەڵ گرووپێکی نەناسراودا

31 ئاب 2015 2 comments

NNSROJ: هەواڵدەری فارس نیوز، کە بە سەرچاوەیەکی نزیک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران دەناسرێ، لە زاری بەهمەن ڕیحانی، فەرماندەی سپای کرماشان بڵاویکردۆتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەرمانان، پاسدارێکی ئێرانی بە ناوی “عەبدولحەمید حوسێنی” لە شەڕ لەگەڵ هێزێکی بە گوتەی ئەوان “دژەشۆڕش”دا کوژراوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، سپا عەمەلیاتێکی “پاکسازی” لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان ئەنجام داوە، هەژمارێک چەکداری “دژەشۆڕش”ی کوشتووە و هەژمارێکی تریشی لێ بریندارکردوون بەڵام هیچ ئاماژەیەکی ڕوون بە شوێنی شەڕەکە و ئەو هێزە نەکراوە کە شەڕیان لە بەرانبەردا کراوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و مێدیاکانی نزیک لە حکوومەت، زۆربەی کات هێزی “دژەشۆڕش” بۆ حیزبە کوردستانییەکان بەکاردێنن بەڵام تا ئێستاش هیچ کام لە حیزب و لایەنە کوردستانییەکان، هەواڵێکیان سەبارەت بە پێکدادانێکی ئەوتۆی هێزەکانیان لە کرماشان بڵاونەکردۆتەوە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

پەیەدە: با هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوا مەشق بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بکەن

31 ئاب 2015 1 comment

NNSROJ: هاوسەرۆکی پەیەدە پێشنیاری کرد کە هاوپەیمانان، ڕۆژئاوای کوردستان بکەنە بنکەی سەرەکیی مەشقپێکردنی چەکدارانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دێموکراتیک، لە وتووێژێکدا لەگەڵ سکای نیوز، پێشنیاری بە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی جیهانیی دژی داعش کرد کە لە جێگەی تورکیا، بێن ڕۆژئاوای کوردستان بکەنە بنکەی لێدانی داعش و مەشقپێکردن بە چەکدارانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.

ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەستیان بە پرۆژەیەک بۆ پەروەردەکردنی چەکدارانی میانەڕۆی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە خاکی تورکیا کردووە بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ساڵێک، هێستا پڕۆژەکە پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ڕۆژێکی خوێناوی تر لە باکوور؛ کوژران و برینداربوونی ٨ سڤیل و ٧ پۆلیس

30 ئاب 2015 3 comments

NNSROJ: لە درێژەی شەڕ و پێکدادان و ئاڵۆزییەکانی باکووری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ئاگۆست کە هاوکات لەگەڵ جەژنی سەرکەوتنی تورکیا بوو، هەریکەم ٨ هاووڵاتی سڤیل کوژران و بریندار بوون، ٣ پولیسی تورک کوژران و ٤ی تریش بریندار کران.

بەرەبەیانیی یەکشەممە، سەرەتا ئاژانسی دیجلە هەواڵی کوژرانی ٣ گەنجی کوردی لە ناو ماڵێکی هەڵکەوتوو لە گەڕەکی کۆبانێی سلۆپی شڕناخدا بڵاوکردەوە.

دوابەدوای ئەم هەواڵە، زانیاریگەلێک سەبارە بە هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆسەر بنکەیەکی پۆلیسی ئەم شارۆچکەیە و کوژرانی پۆلیسێک و برینداربوونی ٤ی تر بڵاوکرایەوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

شەشەمین کۆبوونەوەی پێنج حیزبەکە بەڕێوەدەچێ

30 ئاب 2015 1 comment

ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ‬: پێنج حیزبەکە سەرەکییەکەی ناو پارلەمانی کوردستان، پاش پێنج جار کۆبوونەوەی بێ ئاکام، سبەی یەکشەممە ٣٠ی ئاگۆست/ئاب، شەشەمین کۆبوونەوەی خۆیان، بە بەشداری هەژمارێکی تر لە حیزبەکانی دەرەوەی ئەو گرووپە ئەنجام دەدەن و هەوڵ دەدەن قەیرانی پێکهاتوو لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم چارەسەر بکەن.

بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی شیووعی کوردستان ڕەخنەیان لە کۆی پڕۆسەکە گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن. بەرەی تورکمانیش کە یەک نوێنەری لە پارلەمان هەیە دەڵێ ئەگەر ڕێگەیان نەدرێ وەک وەفد بەشداری بکەم، ناچنە ناو هۆڵی کۆبوونەوە.

حەوتووی ڕابردوو فواد حوسین، ڕایگەیاندبوو کە پێنج حیزبەکە لەسەر ١٣ خاڵ ڕێککەوتوون و شیمانە دەکرێ لە کۆبوونەوەی سبەیدا، ڕێککەوتنی کۆتایی بێتەوە ئاراوە.

شایانی باسە کە لە ڕۆژی ٢٠ی ئاگۆستەوە ٢ ساڵە درێژکراوەکەی ماوەی سەرۆکایەتیی هەرێم کۆتایی هاتووە و بەم هۆیە کە پارلەمان نەیتوانی یاساکە هەموار بکاتەوە و حیزبەکانیش بەر لەو ڕێکەوتە لە دەرەوەی پارلەمان نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئێستا بە گوێرەی یاسا، هەرێمی کوردستان بێ سەرۆکە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

حوکمی ئێعدامی حەبیبوڵا لوتفی هەڵوەشایەوە

30 ئاب 2015 2 comments

#‏ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ‬: محەمەدساڵح نیکبەخت پارێزەری “حەبیبوڵا لەتیفی” ڕایگەیاند کە حوکمی ئێعدامی ئەو گیراوە سیاسییە کوردە هەڵوەشاوەتەوە.

حەبیبوڵا لەتیفی، خوێندکاری ساڵی دوایی ئەندازیاریی سەنعەتی زانکۆی ئیلام، لە یەکی خەزەڵوەری ١٣٨٦ی هەتاوییەوە قۆڵبەست و زیندانی کراوە. ناوبراو پاش تێپەڕبوونی سێ مانگ لە قۆڵبەستکرانی، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

هەشت ساڵە بنەماڵە و پارێزەری ناوبراو، هاوکات لەگەڵ چالاکانی مافی مرۆڤ لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمە بوون وتا دواجار وەبەر عەفووی ڕێبەری ئێران کەوت و سزاکەی هەڵوەشایەوە.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

تورکیا بۆمبارانی بنکەکانی داعشی کرد

30 ئاب 2015 1 comment

NNSROJ: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئەو وڵاتە، لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی ڕۆژی ٢٤ی ئاگۆست لەگەڵ ئەمریکا کردوویانە، هاوڕێ لەگەڵ فڕۆکەی هاوپەیمانان، چەند خاڵی جیگیربوونی چەکدارانی داعشیان لە ناو خاکی سووریا بۆمباران کردووە.

ئاژانسی دەوڵەتی ئانادۆڵووش هەواڵەکەی لەژێر سەردێڕی “ئامانجی ئۆپێراسیۆنەکە هەرێمی ئارامە”، جارێکی تر سیگناڵی ئەوەی داوە کە ئانکارا پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ناوچەیەکی ئەمنی لە نێوان کانتۆنەکانی عەفرین و کۆبانێ پێکبهێنێ.

پلانیک کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە پێویستی نازانن و کورد بە توندی دژایەتیی دەکەن و بە هەوڵێک دژ بە ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستانی لەقەڵەم دەدەن.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ