ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەریم بانگهێشتی تورکیایان ڕەتکردۆتەوە

کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەریم بانگهێشتی تورکیایان ڕەتکردۆتەوە

NNSROJ: زانرا کە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندنی هەرێم و لەناویاندا کەناڵی ئاسمانیی ئێن‌ئاڕ‌تی، بانگهێشتە دوو ڕۆژەکەی حکوومەتی تورکیا بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستانی ڕەتکردۆتەوە.

“ئاوات عەلی” بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵەکە ڕایگەیاند کە ئەوان دیدارەکەیان ڕەت کردووه‌تەوە، چونکە لە ئێستادا خاکی کوردستان و هاووڵاتییانی کوردستان لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێن و چه‌ند هاوڵاتییه‌کی هه‌رێم به‌هۆی هێرشه‌کانی تورکیاوه‌ گیانیان لە دەستداوە.”

ناوبراو وتوشییەتی کە “ئەگەر دانیشتن نەبووایە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بوایە ئەوا ئاسایی بوو لە ڕووی کاری میدیاییەوە وەک هەموو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکان و کارە میدیاییەکان ڕووماڵ بکرایە، بەڵام دانیشتن و کۆبوونەوە لە نێوان سیاسی و ڕۆژنامەنووسدا دوورە لە ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی.”

ڕۆژی ١٢ و ١٣ی ئاگۆست کۆمەڵێک دەزگای میدیایی هەرێمی کوردستان و هەندێک ڕۆژنامەنووس، لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە بۆ گەشتێکی دوو ڕۆژەی ئەو وڵاتە بانگهێشت کران و بەشداریان لە چەند کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیری کاربەڕێکەری تورکیا، جێگری سەرۆکوەزیر، وەزیری وزە و هەژمارێک لە بەرپرسانی تری تورکیا پێکرا.

نوێنەری باس نیوز، ڕووداو، خەندان، بەرپرس و ڕۆژنامەنووسانی کارگێڕ لە ڕاگەیاندنی حیزبە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان، نوێنەری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و هتد بەشێک لەو ٢٦ ڕۆژنامەنووسە بوون کە بانگهێشتەکەی تورکیایان قبووڵ کردبوو و لە ئانکارا بەشداری ئەو کۆبوونەوانەیان کردبوو.

دەگوترێ بەرپرسانی تورکیا، لەم کۆبوونەوانەدا، لە ڕوانگەی خۆیانەوە باسی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و هەروەها تورکیا و پەکەکەیان بۆ ئەو کۆمەڵە ڕۆژنامەنووسە کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ، جگە لە ئێن‌ئاڕ‌تی، کۆمەڵێکی تر لە ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری تری هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوە بانگهێشتەکەیان ڕەت کردۆتەوە و ڕەخنەی توندیشیان لە بەشداربووان گرتووە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    15 ئاب 2015 له‌ 22:12

    Kürdistanlı gazetecilerden Davutoğlu’na ‘Kuzey Irak’ sorusu
    Ana Sayfa» Siyaset14.08.2015 16:05
    Kürdistanlı gazetecilerden Davutoğlu’na ‘Kuzey Irak’ sorusuGüney Kürdistanlı gazetecilerden oluşan bir heyet, Türkiye Başbakanı Ahmet Davutoğlu ile bir araya geldi.
    Görüşmede bazı gazeteciler, Çözüm Süreci’nin devamı için PKK lideri Öcalan’ın serbest kalması, AKP’nin HDP ile koalisyon yapması gerektiği yönündeki görüşlerini açıkladı.

    Görüşmede bazı gazeteciler, Çözüm Süreci’nin devamı için PKK lideri Öcalan’ın serbest kalması, AKP’nin HDP ile koalisyon yapması gerektiği yönündeki görüşlerini açıkladı. Güney Kürdistanlı gazeteciler, PKK lider Abdullah Öcalan’la görüşmek istediklerini de dile getirdi.

    Dün akşam Çankaya Köşkü’nde Türkiye Başbakanı Ahmet Davutoğlu, Güney Kürdistanlı gazetecilerle bir görüşme gerçekleştirdi.

    Görüşmede Bas Grubu imtiyaz sahibi Botan Tehsîn, Zergele köyüne yönelik hava saldırılarını gündeme getirdi. Tehsîn, ’’Bombardımanda sivillerin katledildiğini, sivillerin savaşta zarar görmemesi gerektiğini’’ söyledi. Tehsîn, bombardımanda zarar gören sivillerin mağduriyetlerinin giderilmesi için gerekli çalışmaların yürütülmesi gerektiğini de dile getirdi.

    Görüşmede Xebat Gazetesi Başyazarı da AKP’nin HDP ile koalisyon kurması gerektiğini, Türkiye’nin Kürdistan Bölgesi ile iyi ilişiklerinin barış sürecini olumlu yönde etkileyeceğini söyledi.

    Güney Kürdistanlı gazetecilerden oluşan heyette yer alan gazeteci Arif Qurbanî, Çözüm Süreci’nin başarıya ulaşması için PKK lideri Abdullah Öcalan’nın serbest kalması gerektiğini söyledi. Başbakan Davutoğlu, Arif Qurbanî’nin bu görüşüne karşılık, ’’Kandil, Öcalan’ı dikkate almıyor ve onun aldığı kararları uygulamıyor’’ dedi.

    Güney Kürdistanlı gazeteci heyeti, Türk yetkililere önümüzdeki süreçte PKK lideri Öcalan’la İmralı’da bir görüşme gerçekleştirmek istediklerini aktardı.

    Türkiye Başbakanı Ahmet Davutoğlu, Kürdistan Bölgesi yerine ‘Kuzey Irak’ tanımını kullanan Türk devletinin bazı kurumlarını eleştiren Güney Kürdistanlı gazetecilere cevaben, ’’Kürdistan Bölgesi tanımını ilk kez biz kullandık ve biz bu meseleye gayet normal bakıyoruz’’ dedi.

  2. Rojpress
    15 ئاب 2015 له‌ 23:58

    Noreldin Waisy
    ئۆغڵۆ له‌به‌ر نه‌هاتنی NRT خه‌و و خۆراكی نه‌ماوه‌ !
    هه‌فته‌ی رابردوو ، چه‌ند هاوكارێكمان له‌ توركیا پێیان راگه‌یاندم ، كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ ، پێیخۆشه‌ دیدارێك له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی كورد بكا وناوی منیش له‌ نێو لیسته‌كه‌دا بوو ، هه‌روه‌ها داواشیان لێكردم ناوی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازبكه‌م ، ئه‌وه‌بوو منیش په‌یوه‌ندیم به‌ چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كرد وهه‌موویان به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئاماده‌ییان ده‌ربڕی ، له‌ نێو ئه‌وانه‌ی من پێشنیازم كردبوون كاك شاسوار عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نالیا وكاك توانا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌له‌ڤزیۆنی NRT بوون ، قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان كرد وپێمگوتن “كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ ،هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ منه‌وه‌ نییه‌ ، به‌ڵام چه‌ند هاوكارێكمان له‌ توركیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان ناناسن بۆیه‌ داوای چه‌ند ناوێكیان له‌ من كردووه‌ و منیش ناوی ئێوه‌م پێشنیازكردووه‌” .
    كاك شاسوار وكاك توانا ، داواكه‌یان ره‌تنه‌كرده‌وه‌ و به‌ڵكو سوپاسیشیان كردم كه‌ ناوی ئه‌وانم پێشنیازكردووه‌، گوتیشیان دواتر وه‌ڵامت ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ كێ له‌ ئێمه‌ بێت. دوای چه‌ند كاتژمێرێك كاك توانا به‌ نامه‌یه‌ك ئاگاداری كردمه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری هه‌یه‌ ناتوانێ به‌شداری بكات . كه‌چی NRT كوردایه‌تیمان پێ ده‌فرۆشێ و ده‌ڵێ دیداری داوودئۆغلۆی رتكرده‌وه‌ ! وه‌ك بڵێی داوودئۆغلۆ شه‌وو رۆژ ته‌ماشای NRT بكا و به‌ فه‌رمی بانگهێشتنامه‌ی بۆ ناردبن نه‌ك پێشنیازی من بێت. دیاره‌ له‌به‌رنه‌هاتنی NRT یش ئۆغلۆ چه‌ند رۆژێكه‌ خه‌و و خۆراكی نه‌ماوه‌!
    هه‌رچه‌نده‌ نیوه‌ی به‌شدارانیش له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانییه‌وه‌ هاتبوون و نوێنه‌ری راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی تێدابوو ، كه‌چی (تاكه‌ كه‌ناڵی بێلایه‌نی هه‌رێمی كوردستان!) وای نووسیوه‌ كه‌ گۆڕان به‌شداری نه‌كردووه‌!
    باشه‌ خێربوو ، NRT له‌گه‌رمه‌ی بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ،دیداری نووری مالیكی و حوسێن شه‌هرستانی ره‌تنه‌كرده‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ببووه‌ بڵندگۆی ئه‌وان له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان ؟ ئه‌ی بۆچی دیداری له‌گه‌ڵ تیرۆریستێكی وه‌ك مه‌لا كرێكاركرد كه‌ له‌ رێگه‌ی NRT په‌یامه‌كانی بۆ لایه‌نگره‌كانی ده‌نارد ، ئه‌ی ئه‌وكاته‌ ئیتیكی رۆژنامه‌وانیی له‌ كوێ بوو ؟
    هه‌روه‌ها چه‌ند كادیرێكی راگه‌یاندنی په‌كه‌كه‌ش ، ره‌خنه‌یان له‌ دیداره‌كه‌ گرتووه ، ته‌نانه‌ت ئێمه‌یان به‌ خۆفرۆش ناوبردبوو، جا ئه‌گه‌ر دیداری ئۆغلۆ وبه‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا خۆفرۆشی بێت ، ئه‌وه‌ كه‌س له‌ به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ خۆفرۆشتروناپاكتر نییه‌ كه‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌ و سازشكاریین له‌سه‌ر پرسی كورد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئاكپارتی و، رۆژانه‌ش سڵاو له‌ وێنه‌ی ئه‌تاتورك ده‌كه‌ن كه‌ له‌ پشتی سه‌ری خۆیان له‌ ئۆفیسه‌كانیان هه‌ڵیانواسیوه‌.
    من به‌ ته‌حه‌داشه‌وه‌ ده‌ڵێم ، به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ هه‌رگیز جۆرئه‌تی ئه‌وه‌یان نییه‌ له‌به‌رده‌می ئۆغلۆ و به‌رپرسانی ديكه ي ئاكپارتی هێنده‌ی ئێمه‌ به‌رگری نه‌ك هه‌ر له‌ كورد به‌ڵكو له‌ سه‌رۆكه‌ زيندانیكراوه‌كه‌شیان بكه‌ن .
    به‌ شاهیدی به‌شدارانی شانده‌كه‌ش كه‌ نیوه‌یان له‌ میدیای سلێمانی بوون ، به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئۆغلۆ وبه‌رپرسانی دیكه‌ ، زۆرترین ره‌خنه‌مان له‌ حكومه‌تی توركیا و پشتگیرییه‌كی زۆریشمان له‌ هه‌ده‌په‌ و ئۆجه‌لان كرد.
    ئیدی ئه‌و هه‌موو موزایه‌ده‌یه‌ چییه‌ ده‌یكه‌ن ؟

  3. Rojpress
    17 ئاب 2015 له‌ 18:24

    Aso Abdulatif
    بۆ عارف قوربانی
    له‌بری داوای ئازادی بۆ ئۆجه‌لان ده‌بوو داوای بۆینباخه‌كه‌ی داود ئۆغلۆت بكردایه‌؟

    ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف
    چ كاره‌ساتێكه‌ هێشتا میدیاكارو ڕۆژنامه‌وانی ئێمه‌ نه‌زانێت ئه‌جێندای تورك و ئاكه‌په‌ چی تێدایه‌، هێشتا نه‌زانێت ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات پیلانگێڕیی و ته‌رجومه‌ی فیكریی ناسیۆنالیزمی په‌ڕگیرو راسیستانه‌ی توركه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كورد،هێشتا ئه‌وه‌ش نه‌زانێت كه‌ داواكاری سیاسی و میدیایی جیاوازه‌ له‌یه‌ك و ده‌بێت جیای بكاته‌وه‌ له‌یه‌ك!؟
    برام كاك عارف تۆ بڕۆ بۆ توركیاو له‌كوێش پێت باش بوو گه‌شت بكه‌و نان بخۆو سوڵتان ببینه‌و وێنه‌ی خۆت بگره‌و سنگیش ده‌رپه‌ڕێنه‌‌‌، لێ بۆت نیه‌ به‌ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌، به‌ناوی ئێمه‌ی میدیاكارانی تره‌وه‌ قسه‌بكه‌یت و داوای ئازادی بۆ ئۆج ئالان بكه‌یت له‌ بكوژو جه‌للادی نه‌ته‌وه‌كه‌ت و وه‌ك ده‌ستكه‌وتیش سه‌یری بكه‌یت كه‌ كارێكی گه‌وره‌ت كردوه‌، من باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌وه‌ی داوای ئازادی بۆ ئۆجه‌لان ده‌كات نمونه‌ی وه‌ك عارف قوربانی نیه‌، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ئیمتیازی سوڵتان و داوه‌تی كۆشك و پێكه‌نینی ساخته‌ی دیكتاتۆر ره‌د بكاته‌وه‌و نه‌فره‌ت له‌ خه‌ڵاتی ئه‌تاتوركیش بكات نه‌ك كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سنوردارو نانخواردنێك، ئاخر شه‌رم نییه‌ جینۆسایدی پیرسوس و زارگه‌لی هێشتا خوێنی لێده‌چۆڕێت، كه‌چی ئه‌م تایپه‌ش خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی گوتارێكی له‌رزۆكی میدیایین بۆ مه‌به‌ستێكی ئایدۆلۆژی ئاكه‌په‌و بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌ شه‌ڕو تیرۆرو سڕینه‌وه‌؟ چۆن داوایه‌كی وا له‌ سولتانگه‌لێكی وا ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ریكی قڕكردنی نه‌ته‌وه‌ی كوردن به‌به‌رنامه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی داواكاریه‌كی به‌تاڵ و بچوكه‌، جۆرێكیشه‌ له‌ بێشه‌رمی و نه‌زانی و بێئه‌ته‌كێتی هه‌مانكات جه‌هلیشه‌ به‌رانبه‌ر به‌ خودی ئاپۆ كه‌ هه‌رگیز ئازادی خۆی ناوێ، ئاپۆ ده‌یانجار ڕایگه‌یاندوه‌ ئازادیش بكرێت ناخوازێت له‌ ئیمڕاڵی بێته‌ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ هێشتا زامێك هه‌یه‌، دۆزگه‌ریه‌ك هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بوه‌، ئیتر ئه‌م داوایه‌ بۆچی و له‌ پێناوی چی؟
    یان بۆئه‌وه‌یه‌ شه‌رعیه‌ت به‌ سه‌فه‌ری شه‌رمهاوه‌ری كۆشك و هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی ناڕه‌وای ئاكه‌په‌ بده‌ن دژی ته‌ڤگه‌ری كورد، دێن و ئه‌م جۆره‌ پیشه‌سازیه‌ ده‌كه‌ن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی باڵانسی كه‌وتوتان، بۆیه‌ حه‌ق نییه‌ نمونه‌ی وه‌ك كاك عارف خۆی بپێچێت به‌م گه‌مه‌و سیاسه‌ته‌ زمانه‌وانی و موزایه‌ده‌ سارده‌وه‌ كه‌ خۆی باش ده‌زانێت بۆ بچوككردنه‌وه‌ی خودی ئاپۆیه‌، ئه‌گینا ئێمه‌ ده‌یانجار داوای نه‌ك ئازادی بۆ ئاپۆ به‌ڵكو بینین و سه‌ردانی ئیمڕاڵیمان كردوه‌ و بێوه‌ڵام ماوینه‌ته‌وه‌، به‌ كاك عارف ده‌ڵێم باشتر بوو له‌بری ئه‌م داواكاریه‌ت داوای بۆینباخی داود ئۆغلۆت بكردایه‌ بۆ یادگاریی، چونكه‌ ئه‌مه‌یان باشتر میدیای تورك گرنگی پێ ده‌دا،چونكه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ی میدیای تورك گرنگی پێدا ئیتر شتێكی باش بێت!

  4. Rojpress
    17 ئاب 2015 له‌ 18:24

    داوودئۆغڵو: ئه‌وه‌ی ئاكه‌په‌ و سه‌رۆك بارزانی به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، لێی پاشگه‌ز نابینه‌وه‌.. ئێستا سه‌رانی په‌كه‌كه‌ به‌ قسه‌ی ئۆجه‌لانیش ناكه‌ن
    SUN, 16 AUG 2015 14:52 | KDP.info Printer friendly version Post this to your Facebook Tweet this Pageviews: 1743 [BA]

    ڕاپۆرتی ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی

    ئانكارا-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به‌ شاندی مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، ئێستا كاتی پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك حیساباتی مێژوویی و جیۆگرافیدا. ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه‌یه‌ بڵێین ئه‌م جیۆگرافیا دابه‌شكراوه‌مان ناوێ. تیرۆری داعش و بۆمبی (ئه‌سه‌د)مان ناوێ، ئاشتی و پێكه‌وه‌ییمان ده‌وێ.

    به‌ داوه‌تی ره‌سمیی حكوومه‌تی توركیا، له‌ رۆژانی 12و 13 ی ئه‌م مانگه‌دا شاندێك له‌ مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیایان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كوه‌زیران (داوودئۆغلو) و جێگری سه‌ره‌كوه‌زیران (یاڵچین ئاكدۆگان) و وه‌زیری وزه‌ و سامانه‌ سرووشتییه‌كان (ته‌نه‌ر یه‌ڵدز) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاپه‌مه‌نی و په‌یوه‌ندییه‌ رۆشنبیرییه‌كانی حكوومه‌ت (جه‌ماله‌دین هاشمی) و چوار له‌ راوێژكارانی سه‌ره‌كوه‌زیران بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ و مێدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان كۆ بوونه‌وه‌.
    هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌ره‌كوه‌زیران و جێگره‌كه‌ی له‌ كۆشكی حكوومه‌ت پێشوازییان له‌ شانده‌كه‌ی مێدیاكاران كرد. ئه‌م كۆشكه‌ چه‌ند رۆژێك بوو كرابووه‌وه‌ و یه‌كه‌مجار بوو چالاكیی له‌مجۆره‌ی تێدا بكرێ و ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ بۆ یه‌كه‌مجار (داوودئۆغلو) وتارێكی لێیه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد و له‌ كه‌ناڵه‌كانی “ته‌ره‌ته‌”وه‌ راسته‌وخۆ په‌خش كرا.
    په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا و شه‌ڕی دژی داعش و، پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌كه‌ و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی مێدیایی، ته‌وه‌ره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دیداره‌كانی شاندی مێدیاكارانی كوردستان و خانه‌خوێكان بوون.

    (داوودئۆغلو): سه‌رانی په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل گوێ له‌ ئۆجه‌لان ناگرن
    (داوودئۆغلۆ) له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ 100 ساڵ به‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه‌ و، سنووره‌ ده‌ستكرده‌كان خزمان و دۆستانیان له‌یه‌كتر جیا كردووه‌ته‌وه‌. نه‌ك ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌وجا شاره‌كان و له‌ناو شاره‌كانیشدا كۆڵان و كۆڵانیان لێك جیا كردوونه‌ته‌وه‌ و گه‌یانده‌ ئه‌و راده‌یه‌، كه‌ به‌پێی مه‌زهه‌بییش ئه‌م ناوچه‌یه‌ دابه‌ش بكه‌ن. ئێستا كاتی پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك حیساباتی مێژوویی و جیۆگرافیدا. ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه‌یه‌ بڵێین ئه‌م جیۆگرافیا دابه‌شكراوه‌مان ناوێ. تیرۆری داعش و بۆمبی (ئه‌سه‌د)مان ناوێ، ئاشتی و پێكه‌وه‌ییمان ده‌وێ.
    سه‌ره‌كوه‌زیرانی توركیا له‌ وتاره‌كه‌ی و قسه‌وباسه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی مێدیاكارانی كوردستان دوو هزر و رێچكه‌ی سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌دا دیاری كرد. یه‌كه‌میان جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كولتووری به‌ نیعمه‌تی خودا ده‌زانێ و، قبووڵی ده‌كات و رێزی لێ ده‌گرێ و به‌و جۆره‌ سیاسه‌ت داده‌رێژێ، كه‌ جێگه‌ی هه‌موو ئه‌م جیاوازیانه‌ی تێدا بێته‌وه‌ و پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن.
    (داوودئۆغلو) له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی، ئێمه‌ و ئێوه‌ له‌م هزره‌ین و ئیش بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ین. ئاماژه‌یشی دا كه‌، له‌ پێناوی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا ئاك پارتی باجی زۆری داوه‌. ته‌نانه‌ت له‌پێناوی داڕشتنی نه‌خشه‌رێگای په‌یوه‌ندیی باش و دۆستانه‌ و ئاشتی له‌ نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان و، بۆئه‌وه‌ی نه‌یارانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كان تێك نه‌ده‌ن، ناچار بوون له‌ ساڵانی 2007 و 2008 دا زۆر كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی)دا بكه‌ن، تا دواجار ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ هاته‌ دی و له‌ په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان و له‌ پرۆسه‌ی ئاشتیی ناو توركیادا به‌رجه‌سته‌ بوو، ئێستایش لێی پاشگه‌ز نابنه‌وه‌. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش رایگه‌یاند كه‌ “هه‌ر كه‌سێك بڵێ توركیا شه‌ڕ له‌ دژی كورد ده‌كات، درۆیه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات و ده‌بێ به‌رپه‌رچی ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ بده‌ینه‌وه‌”.

    (داوودئۆغلو) له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ئه‌و كاته‌ی له‌ مووسڵ و شنگاله‌وه‌ و دوای ئه‌ویش له‌ كۆبانێوه‌، كورد و عه‌ره‌ب و كریستیان و شیعه‌ و سوننه‌ و ئێزدی له‌ ترسی تیرۆری داعش ئاواره‌ بوون و روویان له‌ توركیا كرد، له‌ ناسنامه‌ی كه‌سیان نه‌پرسی و ده‌رگای وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌موو ئه‌و لێقاوماوانه‌ خستنه‌ سه‌ر پشت.
    پاشان سه‌ره‌كوه‌زیران له‌باره‌ی هزری دووه‌مه‌وه‌ گوتی، جیاوازییه‌كان قبووڵ ناكات و دژیانه‌ و هه‌ر خۆی پێ مه‌وجوود و راسته‌. به‌ تیرۆر و به‌ بۆمب و كیمیایی كار ده‌كات بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ناو ببات كه‌ وه‌كوو خۆی نین. (سه‌ددام) و داعش و (به‌شار ئه‌سه‌د) نموونه‌ی ئه‌م هزره‌ن. هه‌ڵه‌بجه‌ و شنگالیش قوربانیی ئه‌و هزره‌ن.
    (داوودئۆغلو) دوعا ده‌كات ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ روویدا روو نه‌داته‌وه‌. ئێستایش له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ و جیهان شه‌ڕ له‌ دژی داعش ده‌كه‌ن.
    ئازادكردنی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌، وه‌كو بژارده‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی ئاشتی و بۆئه‌وه‌ی خۆی راسته‌وخۆ دانوستكار بێت و سه‌ركردایه‌تیی گفتوگۆیه‌كان بكات و كۆنترۆڵی بزاوته‌كه‌ بكات، بابه‌تێك بوو شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كوه‌زیران و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تریشدا له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانی حكوومه‌تی توركیادا باسیان لێوه‌ كرد. سه‌رۆكوه‌زیران، (داوودئۆغلو) له‌ وه‌ڵامدا گوتی: ئێستا په‌كه‌كه‌ و سه‌رانی قه‌ندیل به‌ قسه‌ی (ئۆجه‌لان)یش ناكه‌ن.
    (داوودئۆغلۆ) له‌ باسی هه‌لومه‌رجی ئێستای توركیا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ توركیادا هه‌موو قه‌ده‌غه‌كان هه‌ڵگیراون و، ده‌مانه‌وێ هه‌موو كێشه‌ و جیاوازییه‌كانمان له‌ په‌رله‌ماندا باس بكه‌ین. هه‌ده‌په‌ 80 كورسیی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ قه‌ندیله‌وه‌ په‌یام وه‌رده‌گرێ.
    سه‌ره‌كوه‌زیران ده‌ڵێ، ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ (بایده‌میر) له‌ گفتوگۆدا بوون له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه‌، له‌ قه‌ندیله‌وه‌ په‌یامێك هات كه‌ له‌ دژی ئاكپارتی و حكوومه‌ت خه‌ڵك بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. پۆلیسیان له‌ناو ماڵه‌كانیان كوشت، خه‌ڵك ده‌ڕفێنن، باج له‌ خاوه‌نكاره‌كان وه‌رده‌گرن، چه‌ك به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌یش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ژیانی سیاسین له‌ وڵاتی خاوه‌ن په‌رله‌مان.

    (یاڵچین ئاكدۆگان): توركیا باشتر ئاماده‌یه‌ بۆ شه‌ڕی تیرۆر و ئامانجه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌یشی باشتر بۆ روون بووه‌ته‌وه‌
    جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌، ئه‌م كاته‌ كاتێكی ژیارییه‌ بۆ توركیا و زۆر سه‌رقاڵی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تن. به‌ڵام ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون كه‌ ئه‌م پرسه‌ ته‌واو نه‌بێت و توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بچێ. هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ له‌ وتارێكیدا سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌كانی كۆتایی هه‌وڵ و دانوستانه‌كانی راگه‌یاند و داوای كرد له‌ كاتی پێویستدا په‌رله‌مان بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بدات.
    هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا (یاڵچین ئاكدۆگان)، ئاماژه‌ی دا “هه‌ستیاریی ئه‌م كاته‌ بۆ توركیا ته‌نیا له‌ پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تدا نییه‌، به‌ڵكو له‌وه‌ گرینگتر ئه‌وه‌یه‌: “توركیا رووبه‌ڕووه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆردا و رێكخراوه‌ تیرۆریسته‌كان له‌ دژی توركیا یه‌كیان گرتووه‌. تیرۆریستانی داعش و چه‌پی توندڕۆ و په‌كه‌كه‌ هاوزه‌مان له‌ دژی توركیا شه‌ڕیان به‌رپا كردووه‌”. به‌ڵام “توركیا باشتر ئاماده‌یه‌ بۆ شه‌ڕی تیرۆر و، ئامانجه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌یشی باشتر بۆ روون بۆته‌وه‌”.

    وه‌زیری وزه‌: حكوومه‌تی هه‌رێم و سۆمۆ هه‌ردووكیان له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن
    له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، شاندی مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ (تانه‌ر یه‌ڵدز) وه‌زیری وزه‌ كۆ بوونه‌وه‌. له‌ قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ باكووری عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وزه‌یه‌. په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی زۆر باش، به‌تایبه‌تیش له‌ بواری وزه‌دا. ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم و سۆمۆ هه‌ردووكیان به‌ به‌نده‌ری جه‌یهاندا نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن و، هه‌ردوولایش ئاگادارن و بڕه‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌ن. بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی هه‌یه‌ و له‌ 2010دا بۆ ماوه‌ی 15 ساڵی دیكه‌ نوێ كراوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی هه‌یه‌ و ئه‌و دووانه‌یش له‌ رووی قانوونی و مافه‌وه‌ جیاوازن.
    (یه‌ڵدز) ده‌ڵێ، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، توركیا 6 گرێبه‌ستی بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز هه‌یه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌ركووك به‌ جیا هیچ رێككه‌وتن یان گرێبه‌ستێكی نییه‌. هاوكات له‌ مه‌نسوور و سیفا و به‌سره‌ و میسان وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گازی هه‌یه‌.

    به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی گوندی زارگه‌لی
    شاندی مێدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی مانه‌وه‌ی له‌ ئانكارا سه‌ردانی بریندارانی گوندی زارگه‌لی كرد، كه‌ به‌ هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ بریندار بوون و ئێستا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا چاره‌ ده‌كرێن.

  1. 15 ئاب 2015 له‌ 21:40

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: