ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > م.بارزانی داوا لە حیزبەکان دەکات بەر لە ٢٠ی مانگ کۆببنەوە

م.بارزانی داوا لە حیزبەکان دەکات بەر لە ٢٠ی مانگ کۆببنەوە

NNSROJ: پاش ئەوەی هەواڵی ڕێگریکردنی ئاسایش لە هاتنی پارلەمانتارانی گۆڕان و یەکێتی بۆ هەولێر بڵاوکرایەوە و ٤ فراکسیۆنی پارلەمان لەمبارەوە، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ١٦ی ئاگۆست/ئاب پەیامێکی نووسراوی بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا داوای له‌سه‌رجه‌م حیزبه‌کان کردووە کە به‌ر له‌ ٢٠ی مانگ کۆببنه‌وه‌ و تەکلیفی سەرۆکایەتیی هەرێم مەعلووم بکەن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە داوا لە هەموو ئەو حیزبانە دەكەم كە لەناو حكومەت و پەرلەمانن و ئەوانەی مۆڵەتی یاساییان هەیە، كەبەر لە 20ی 8 كۆ ببنەوە و هەر چی بە باشی بزانن بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەكە و كۆتاییهێنان بە قەیرانەكە، بڕیاری لەسەر بدەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت. داوا لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگیی پێویست ئەنجام بدات.
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16ی 8ی 2015

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: