ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > کۆبوونەوەی نائاسایی پارلەمان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم

کۆبوونەوەی نائاسایی پارلەمان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم

NNSROJ: “گۆران ئازاد”، نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی لە پارلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە نامەیەکدا بە واژۆی ٤٩ ئەندامی پارلەمان، داوایان لە سەرۆکایەتیی پارلەمانی کوردستان کردووە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدرێ تا بەڵکوو چارەسەرێک بۆ قەیرانی سەرۆکایەتیی هەرێم بدۆزرێتەوە.

پارلەمانتارانی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەو کۆبوونەوەدا دەربڕیوە و دەیانهەوێ خوێندنەوەی دووهەم بۆ یاسای پێشنیارکراو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن. پارتی هەر لە ئێستاوە دژایەتیی خۆی بۆ ئەم هەوڵە ڕاگەیاندووە و بڕیارە وەک دانیشتنەکەی ٢٣ی جولای بایکۆتی بکات.

شایانی باسە کە ڕۆژی ٢٠ی ئاگۆست/ئاب مۆڵەتە دوو ساڵە درێژکراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم کۆتایی پێدێ بەڵام تا ئێستا نە یاساکە هەموار کراوە و نە لایەنە سیاسییەکان لەسەر داهاتووی ئەو پۆستە ڕێککەوتوون.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: