ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ٣٥ هێکتار لە سروشتی نەغەدە بوو لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەدا لەناوچوو

٣٥ هێکتار لە سروشتی نەغەدە بوو لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەدا لەناوچوو

NNSROJ: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، نزیک بە ٣٥ هێکتار لە سروشت و لەوەڕگەکانی دۆڵی شێرەوی نەغەدە، لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەیەکی گوماناویدا لەناوچوو.

ئاگرەکە پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژ-١٩ی ئاگۆست لە لەوەڕگە و سروشتی دۆڵی شیرەوی نەغەدە بەربوو و هەوڵی سێ کاتژمێری کۆمەڵێک ئەندامانی گرووپی سامڕەند و کۆمیتەی ژینگەپارێزانی ئەو شارە نەبوایە، ڕێژەی خەسارەکە لەوە زیاتر دەبوو.

ژینگەپارێزان گلەیی ئەوە دەکەن کە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان، هیچ کام لە ئیدارەکانی سەرچاوە سروشتییەکان، جەنگەڵبانی و فەرمانداری بەهانای ژینگەپارێزانەوە نەهاتوون و هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان نەداوە. تەنانەت هاووڵاتییانیش بەشداری هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگر لە لایەن ژینگەدۆستان نەبوونە و ئەمەش سووتانی ٣٥ هێکتار لە سروشتی ناوچەکەی لێکەوتۆتەوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: