ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > سێهەم کۆنگرەی دەبەپە بەڕێوەچوو

سێهەم کۆنگرەی دەبەپە بەڕێوەچوو

NNSROJ: سێهەم کۆنگرەی ئاوارتەی پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان[DBP]، لە پێشنیوەڕۆی یەکشەممە ٢٣ی ئاگۆست، بە داخوازی “خۆسەری” بۆ باکووری کوردستان و دەستپێکردنەوەی دووبارەی قۆناخی ئاشتی و وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی کورد، لە ئامەد دەستیپێکرد.

شارەدارانی دەبەپە، پارلەمانتارانی هەدەپە و کۆمەڵێک لە سیاسەتمەدارانی کورد و هەژمارێک میوانی ناکورد بەشداری کۆنگرەکە بوون.

لە بەشێک لە کۆنگرەکەدا ئەمینە ئاینا و کاموران یوکسەل، هاوسەرۆکانی دەبەپە وتاریان خوێندەوە و باسی ڕەوشی ئێستای باکووری کوردستان، ئامانجی دامەزراندنی دەبەپە، داخوازییەکانی و پلانی حیزبەکە بۆ داهاتوویان کرد.

دەبەپە، درێژەدەری پارتی ئاشتی و دێموکراسییە کە لە ڕۆژی ١١ی جولای ٢٠١٤وە لە جێگەی بەدەپە درێژە بە خەباتی سیاسی دەدات. دەبەپە لەو کاتەوە جڵەوی سیاسەتی کوردان لە باکووری کوردستانی بەدەستەوە و پڕۆژەکانی کۆنگرەی جڤاکی دێموکراتیک بەرەوپێش دەبا. هەدەپەش لە ئاستی تورکیادا هەمان ئەرکی لەستۆخۆ گرتووە.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی سێهەم کۆنگرەکەی، دەیان ئەندامی هەدەپە کە شارەدار و بەرپرسانی باڵای حیزبەکەشیان لەناودایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا قۆڵبەست و زیندانی کراون. بۆ وێنە هەر ئەمڕۆ دوو هاوسەرۆکی شارەداریی سووری ئامەد و شارەدارانی جۆڵەمێرگ، بە تۆمەتی ڕاگەیاندنی “خۆسەری” قۆڵبەست کران.

شایانی باسە کە لە کۆنگرەی ئەمڕۆدا، ئەمینە ئاینا و کاموران یوکسەل، بۆ جارێکی تر وەک هاوسەرۆکانی دەبەپە هەڵبژێرانەوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 24 ئاب 2015 له‌ 17:40

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: