ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > هەدەپە به دانی وەزیر، بەشداری لە کابینەی حکوومەتی کاربەڕێکەری تورکیادا دەکات

هەدەپە به دانی وەزیر، بەشداری لە کابینەی حکوومەتی کاربەڕێکەری تورکیادا دەکات

NNSROJ: پاش شکەستهێنانی هەوڵەکانی ئاکەپە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دێموکراتیکی گەلان ڕایگەیاند کە حیزبەکەی ئامادەیە بەشداری لەو حکوومەتە کاتییەدا بکات کە بڕیارە بۆ قۆناخی هەڵبژاردن دابمەزرێ.

لەم ڕۆژانەی دواییدا بەرپرسانی ئاکەپەش ئەو دەستپێشخەرییەی هەدەپەیان بۆ دەربازبوون لە قەیران، بە ئەرێنی زانیبوو و بە گوێرەی مێدیای تورکیا بەم زووانە، ئاکەپە پێوەندی لەگەڵ پارلەمانتارانی هەدەپە دەگرێ تا پێشنیاری وەزارەتییان لە کابینەی حکوومەتی کاتیدا لێبکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی میللییەت، دەمیرتاش بۆ کۆتایی هێنان بە مشتومڕی چاوەڕوانکراو سەبارەت بەو قۆناغە، سەرجەم ٨٠ پارلەمانتاری هەدەپەی موختار کردووە کە ئەگەر پێشنیاری وەزارەتیان پێکرا، خۆیان بڕیاری قبووڵکردن یا نەکردنی بدەن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: