ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > هەدەپە دوو وەزارەتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی تورکیادا پێدرا

هەدەپە دوو وەزارەتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی تورکیادا پێدرا

NNSROJ: ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٨ی ئاگۆست، ئەحمەد داوودئۆغڵوو، سەرۆکوەزیری کاربەڕێکەری تورکیا، ناوی ئەندامانی کابینەی حکوومەتی کاتیی قۆناخی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.

لەو کابینەیەدا دوو پارلەمانتاری پارتی دێموکراتیکی گەلان[HDP] بە ناوەکانی “عەلی حەیدەر کۆنجا”، وەک وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا و “موسلوم دۆغان” وەک وەزیری گەشەپێدان ئەرکدار کراون.

“لەڤەنت تووزەل”، سێهەم پارلەمانتاری هەدەپە کە پێشنیاری وەزارەتی پێکرابوو، دوێنێ پێنجشەممە ڕەتیکردبۆوە کە بەشداری لە کابینەی داوودئۆغڵوودا بکات.

جگە لەو پارلەمانتارەی هەدەپە، پێنج نوێنەری پارتی کۆماری گەل[CHP] و دوو نوێنەری پارتی بزاڤی نەتەوەپەرست[MHP]یش پێشنیاری وەزارەتیان ڕەتکردبۆوە.

“حکوومەتی هەڵبژاردن”، حکوومەتێکی کاتییە کە بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی، بەهۆی شکەستی حیزبی براوەی هەڵبژاردن لە پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی، ئەرکی بەڕێوەبردنی تورکیا تا قۆناخی پاش هەڵبژاردنی گشتیی نوێ و دامەزرانی حکوومەتی نوێی لە ئەستۆ دەبێ.

شایانی باسە کە بڕیارە ڕۆژی یەکی نۆڤامبری ٢٠١٥، هەڵبژاردنی پارلەمانی لە تورکیا دووبارە ئەنجام بدرێتەوە. لە هەڵبژاردنی ٧ی ژووئەندا، پارتی دێموکراتیکی گەلان لە سەرکەوتنێکی مێژووییدا، زیاتر لە سەدا ١٣ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو و بەم شێوە ٨٠ کورسی لە پارلەمانی تورکیا مسۆگەر کردبوو.

بە گوێرەی ڕاپرسییەکان، بە ئەگەری زۆر هەدەپە، ڕێژەی ئێستای دەنگەکانی بپارێزێ و بگرە چاودێران بەدوور نازانن کە ئەو حیزبە دەنگی زیاتریش بەدەست بهێنێ.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: