ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > گوازرانەوەی مەسعوود کوردپوور بۆ گرتووخانەی بۆکان

گوازرانەوەی مەسعوود کوردپوور بۆ گرتووخانەی بۆکان

NNSROJ: پاش ڕەزامەندی نیشاندانی داواکاری گشتیی مهاباد، مەسعوود کوردپوور، ڕۆژنامەنووسی گیراوی کورد، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانان، لە گرتووخانەی مهابادەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی بۆکان، شاری نیشتەجێبوونی گوازرایەوە.

به گوێرەی موکریان نیوز، مەسعوود کوردپوور پێشووتر مافی ئەوەی پێدرابوو کە بە شێوەی “نیوە ئاوەڵە”، باقی ماوەی حوکمەکەی تێپەڕبکا بەڵام هەر ڕۆژ ناچار بوو، بچێتە بۆکان و پاشان خۆ بە گرتووخانەی مهاباد بناسێنێتەوە.

ناوبراو زستانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی قۆڵبەست و بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران به ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. خەسرەو کوردپووری براشی هەر ئەو کات قۆڵبەست و دواتر بە ٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوەی ٢ ساڵ لەو ماوەیە بۆ گرتووخانەی تەورێز مەحکووم کرابوو.

خەسرەو کوردپوور ئێستا لە گرتووخانەی مهاباددا بەند کراوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. 29 ئاب 2015 له‌ 07:51

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: