ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > پەیەدە: با هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوا مەشق بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بکەن

پەیەدە: با هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوا مەشق بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بکەن

NNSROJ: هاوسەرۆکی پەیەدە پێشنیاری کرد کە هاوپەیمانان، ڕۆژئاوای کوردستان بکەنە بنکەی سەرەکیی مەشقپێکردنی چەکدارانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دێموکراتیک، لە وتووێژێکدا لەگەڵ سکای نیوز، پێشنیاری بە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی جیهانیی دژی داعش کرد کە لە جێگەی تورکیا، بێن ڕۆژئاوای کوردستان بکەنە بنکەی لێدانی داعش و مەشقپێکردن بە چەکدارانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.

ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەستیان بە پرۆژەیەک بۆ پەروەردەکردنی چەکدارانی میانەڕۆی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە خاکی تورکیا کردووە بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ساڵێک، هێستا پڕۆژەکە پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە.

موسلیم دژایەتیکردنی بەردەوامی تورکیا لەگەڵ دەستکەوتی کوردانی ڕۆژئاوا و هەوڵەکانی ئانکارا بۆ پێشگرتن بە هاوکاریکردنی ئەمریکا و هاوپەیمانان بە یەپەگەی وەبیرخستەوە و گوتی کە بەشداریکردنی تورکیا لە هاوپەیمانییە جیهانییەکەی دژی داعش، بەشداریکردنێکی ڕاستەقینە نییە.

هەر بۆیەش ناوبراو پێشنیار دەکات کە چەکدارانی سەر بە سوپای ئازاد، لە جێگەی تورکیا، بێنە ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێ مەشق ببینن.

هاوسەرۆکی پەیەدە دەڵێ کە ئێمەش یارمەتی ئەو گرووپانە دەکەین بەڵام لە ئامادە نین کە لە جێگەی ئەوان شەڕ بکەین.

شایانی باسە کە لەم چەند حەوتووی ڕابردوودا، تورکیا ڕێگەی بە هاوپەیمانان داوە کە لە بنکەی ئاسمانیی ئینجێرلیک بۆ هێرشبردنە سەر داعش کەڵک وەربگرن و هاوکات زەختیشی خستۆتە سەر ئەمریکا تا ڕازی بکات، ڕەزامەندی لەسەر پێکهێنانی ناوچەیەکی پارێزراوی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە نێوان کانتۆنەکانی عەفرین و کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان نیشان بدات.

پلانێک کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە ناپێویستی دەزانن و کوردیش بە توندی دژایەتی لەگەڵ دەکەن و بە هەوڵدان بۆ پێشگرتن لە پێشڤەچوونی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستانی دەزانن.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: