ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > تێکهەڵچوونی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی ئێران لە ناوچەی ڕەبەت

تێکهەڵچوونی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی ئێران لە ناوچەی ڕەبەت

NNSROJ: زانرا کە درەنگانی ئێوارەی سێشەممە ١٠ی خەرمانان، تێکهەڵچوونێکی کورتخایەن لە نێوان پۆلێک لە پێشمەرگەکانی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستان و چەکدارانی ئێران لە نزیک گوندی سێسیری هەڵکەوتوو لە ناوچەی ڕەبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتۆتە ئاراوە.

تا ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە کوژران و بریندارانی چاوەڕوانکرای ئەو تێکهەڵچوونە بڵاونەکراوەتەوە بەڵام کوردستان و کورد ماڵپەڕی ناوەندیی حدک ڕایگەیاندووە کە هیچ خەسارێکی گیانی بە هێزی پێشمەرگە نەگەیشتووە.

دوابەدوای تێکهەڵچوونەکە، هەندێک ناوچەی لە بەرزاییەکانی نستان، گەنمان، گۆڵێ و سوێروێ لە لایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران کراون.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. Rojpress
    2 ئه‌یلول 2015 له‌ 14:10

    ئێوارە درەنگانی دوێنێ سێشەممە١٠ی خەرمانان ( ١ی سێپتامبری ٢٠١٥) هێزێکی هاوبەش لە تێکۆشەرانی دیموکرات و پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ناوچەی ڕەبەت و لە نێو ئاوایی و دەوروبەری گوندی سیسێری ناوچەی ڕەبەت بوون، کەوتنە بەر پەلاماری هێزێکی زۆری ڕێژیم پێکهاتوو لە جاش و پاسدار کە بە زیاتر لە ١٠ تویوتا و ماشێنی هەڵگری چەکی جۆراوجۆر خۆیان گەیاندبووە دەوروبەری ئاوایی.
    تێکۆشەرانی دیموکرات لە گەڵ بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ئاوایی سیسێر لە بەر دەرگای مزگەوت خەریکی هەواڵپرسی و قسە و باس و دیدار نوێکردنەوە بوون کە پەلاماردەران، دەستڕێژیان لە سەنگەرەکانی دیدەبان و نیگابانەکانی هێزی پێشمەرگە لە دەرەوەی ئاوایی کرد. پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشمەرگە گیانلەسەردەستەکان کە بە وشیارییەوە جموجۆڵی هێزی پەلاماردەریان گرتبووە ژێر چاوەدێری، گورج لێیان وەدەست هاتن. جاش و پاسدارەکان کە لە هەمووە میحوەرەکانەوە لە گەڵ ئاگری بێئەمانی چەکی پێشمەرگەکان بەرەوەڕوو بوون، خۆیان رانەگرت و ناچار بە پاشەکشە بەرەو سوێروێ و نستان و ماوەڵۆ بوون و رۆڵەکانی دیموکراتیش بە سڵامەتی لە شوێنی تێکهەڵچوونەکە دوور کەوتنەوە.
    بە دوای ئەم پاشەکشەیەی جاش و پاسدارەکان و زەبر وێکەوتنیان لە لایەن هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تۆپخانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرزایی و شێو و دۆڵ و مووچە و مەزراکانی سوێروێ، نستان، گەنمان ،گۆڵێ و چەند گوندێکی دیکەی ئەم ناوچەیان بە توندی دایە بەر ئاگر و ئاسن و زیانێکی زۆریان بەلێڕەوارەکانی ئەم دەڤەرە و رەز و باغ و مووچەی خەڵک گەیاند.
    شایانی باسە بە گوێرەی زانیارییەکان لەم شەرە دا ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون کە بە چەند ئامبولانس گوێزراونەوە بۆ شاروچکەی ڕەبەت و شاری سەردەشت. ناوی دوو جاشی ناسراوی ناوچە کە دەگوترێ یەکێکیان فەرماندەری ئەو هێزە پەلاماردەدرە بووە، لە نێو ناوی کوژراو و بریندارەکان دا هەیە کە پاش دڵنیابوونمان لە راستیی زانیارییه‌که‌، لە هەواڵەکانی داهاتوو دا بە ئاگاداریی خەڵک و میدیاکان و بیرورای گشتیی دەگەیەنین.
    پێویستە بگوترێ جگە لە شەوی ڕابردوو ئەمڕۆش هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی کویستانەکانی نێوان ناوچەکانی مەهاباد و رەبەت بەتایبەتی بەرزاییەکانی کاوڵان، کوران، کانیەڕەش و گوندەکانی دەوروبەریان بە خەستی تۆپباران کردوە.

    http://www.kurdistanukurd.com/?p=4707

  1. 2 ئه‌یلول 2015 له‌ 14:24

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: