ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > مناڵە خنکاوەکەی بۆدڕوومیش بە کورد دەرچوو

مناڵە خنکاوەکەی بۆدڕوومیش بە کورد دەرچوو

NNSROJ: ماڵپەڕی دەیلی مەیل بەسەرهاتی پشت وێنە هەژێنەرەکەی ئەو مناڵەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە[٢ی سێپتامبر]، تەرمەکەی لە کەناراوەکانی بەندەری بۆدڕوومی تورکیا دۆزرایەوە.

بە گوێرەی دەیلی مەیل، ناوی ئەو مناڵە “ئالان”ە، تەمەنی ٣ ساڵە و لەگەڵ براکەی “غاڵب”ی ٥ ساڵان و دایکی “ڕیحان کوردی”ی ٣٥ ساڵان، خەڵکی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانن.

هەواڵەکە لە لایەن ڕۆژنامەی میللیەتی چاپی تورکیاشەوە پشتڕاست کراوەتەوە و ناوی باوکی ئەو بنەماڵەیە “عەبدوڵا کوردی” ڕاگەیاندراوە.

عەبدوڵا جگە لە هاوسەر و دوو مناڵەکەی، پێنج کەسی تر لە خزم و هاوسەفەرەکانی لەم کارەساتەدا لەدەست داوە کە دەگوترێ ئەوانیش کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن.

زێنەب عەباس هادی، ڕزگاربوویەکی تری ئەو سەفەرە تڕاژیکە، کە دوو مناڵی ٩ و ١١ ساڵانی لەدەست داوە، باسی لەوە کردووە کە شەوی ڕابردوو، ١٦ کەسیان لە ناو بەلەمێکی بچووکدا هەوڵیانداوە لە بۆدڕوومەوە خۆ بگەیەننە دوڕگەی “کۆس”ی یوونان و لەوێوە دەربازی ئەورووپا بن بەڵام نیو کاتژمێر دوای ئەوەی کەناراوەکانی بۆدڕوومیان جێهێشتووە بەلەمەکەیان، توانای ڕاگرتنی ئەو هەمۆ کەسەی نەبووە و نوقم بووە.

شایانی باسە لەم چەند حەوتوویەی ڕابردوودا، شەپۆلێکی کەموێنەی کۆچبەری لە سووریاوە و باکووری ئەفریقاوە بەرەو ئەورووپا دەستیپێکردووە و نوقمبوون و گیانلەدەستدانی هەزاران کەسیانی لێکەوتۆتەوە.

جگە لەمەش ئەو مژارە بۆتە ڕۆژەڤی سەرەکیی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا و هاوکات لەگەڵ مردنی هەژمارێکی زۆرتر لە کۆچبەران لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەورووپا، وڵاتانی ئەندام لەو یەکێتییە، هەوڵی زیاتر بۆ پتەوترکردنی سنوورەکانیان دەدەن.

ڕێکخراوی جیهانی کۆچ لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕایگەیاندبوو کە لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٥ی زایینییەوە تا ئێستا ٣٢٧٨ کۆچبەر لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان، لە ڕێگەی چوون بۆ ئەورووپا و ئەمریکای باکوور گیانیان لەدەست داوە.

زیاترین ڕێژەی قوربانیان ئەو کۆچبەرە ڕۆژهەڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە وڵاتانی سووریا، عێڕاق، ئێران، پاکستان، ئەفغانستان و هتدەوە هەوڵیان داوە لە ڕێگەی دەریای مەدیترانەوە خۆ بگەیەننە ئەورووپا.

ئای ئۆ ئێم مەزەندەی کردووە کە ٢٣٧٢ کۆچبەر لەم هەشت مانگەی دواییدا لە مەدیترانەدا خنکابن. ئەو ڕێژە تەنیا مەزەندەی ئای ئۆ ئێمە و پێدەچێ هەژماری کۆچبەرانی قوربانیان زۆر لەوە زیاتر بن کە بڵاوکراوەتەوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: