ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > پۆلیسی سنە نەیهێشت ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە مەلەکشا بەڕێوەبچێ

پۆلیسی سنە نەیهێشت ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە مەلەکشا بەڕێوەبچێ

NNSROJ: سەرباری ئامادەکاریی چەندڕۆژەی چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە جەلال مەلەکشا، پۆلیسی سنە، چەند ساتێک بەر لە دەستپێکی، پێشیان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە گرت.

بڕیار بوو پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانان، بە دەستپێشخەڕی ڕێکخراوەی فەرهەنگی ئەدەبیی مەولەوی کورد، کۆڕێکی ڕێزگرتن لە شاعیری ناسراوی کورد “جەلال مەلەکشا” لە هۆڵی فەجری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی سنە بەڕێوەبچێ.
لەم کۆڕەدا هەروەها بڕیاربوو هەژمارێک هونەرمەند، شاعیر و ڕەخنەگری کورد، وتار سەبارەت بە بەرهەمەکانی جەلال مەلەکشا بخوێننەوە و نووسراوەکانی ناوبراو هەڵسەنگێنن.

گەرچی سەرەڕای ئامادەبوونی بەرچاوی شیعردۆستان، پۆلیسی سنە بە بیانووی گومانی بۆمبریژکرانی شوێنەکە، پێشی لە بەڕێوەچوونی کۆڕەکە گرت و بڵاوەی بە ئامادەبووان و میوانان کرد.

ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ زانیویەتی کە کۆمەڵێک لە شێعردۆست و ئەدەیبانی کورد لە شارەکانی دوور و نیزێکەوە خۆیان گەیاندبووە سنە تا بەشداری لەو کۆڕەدا بکەن.

جەلال مەلەکشا، یەکێک لە ناسراوترین شاعیرانی هاوچەرخی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە بەرپرسانی گۆڤاری سروە بووە، ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێرانە و کۆمەڵە شێعرێکی بە ناوی “زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان” لێ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: