ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > تەرمی ئالان و بنەماڵەکەی لە کۆبانێ بە خاک سپێردران

تەرمی ئالان و بنەماڵەکەی لە کۆبانێ بە خاک سپێردران

NNSROJ: پێشنیوەڕۆی هەینی ٤ی سیپتامبر، تەرمی ئایلان کوردی، غالب و ڕیحانی دایکی، لە کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان بە خاک سپێردران.

لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بنەماڵەی کوردیدا، هەژماریک لە بەرپرسانی کانتۆنی کۆبانێ و چالاکانی کورد و خزم و کەسی ئالان بەشدار بوون.

ئالان ناوی ئەو مناڵە بچووکە تەمەن سێ ساڵانەیە کە شەوی ١ی سێپتامبر، لەکاتێکدا کە لەگەڵ بنەماڵەکەی بە بەلەمێکی بچووک هەوڵی پەڕینەوە لە دەریای ئێژە و گەیاندنی خۆیان بە دوڕگەی کۆسی یوونانیان دەدا، نوقم بوو و گیانی لەدەست دا.

بڵاوبوونەوەی وێنەی تەرمی بێگیانی ئالان لە کەناراوەکانی بۆدروومی تورکیا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا و پاشان ئاشکرابوونی چیرۆکی پشت مەرگی دڵتەزێنی ئالان، براکەی غالبی ٥ ساڵان و ڕیحانی دایکی، بە خێرایی بوو بە مانشێتی ڕۆژنامە و میدیاکانی جیهان و گەلێک کاردانەوەی لە لایەن سیاسەتمەداران، هونەرمەندان و هاووڵاتییانەوە لێکەوتەوە.
م.م.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: